لە عەرەبییەوە: نه ژاد عزیز سورمێ
کە جوانتربووم دەبەنگ و بەدبەخت بوومزۆر خەمۆک بۆیە بڕیارمدا (ئەگەر بتوانم)زۆر بژیم.
لە شیعرى ژاپۆنییەوە
کە جوانتربووم
شیعری: خاتوو نۆریکۆ – ئیباراکی
لە عەرەبییەوە: نه ژاد عزیز سورمێ
کە جوانتربووم
زۆر شار داڕمان و
ئاسمانی شین
لە شوێنێکی چاوەڕواننەکراودا دەرکەوت.
*
کە جوانتر بووم
کەس دیارییەکی بەسۆزی نەدامێ
پیاوان لە سڵاوى سەربازییان زیاتر نەدەزانی
دەڕۆیشتن و نیگا جوانەکانییان بەجێدەهێشت.
*
کە جوانتربووم
سەر بەتاڵ و
دڵ خاچ بوو
تەنێ ئەندامی جەستەم
ئەسمەرییان لێ دەدرەوشایەوە.
*
کە جوانتربووم
وڵاتەکەم لە شەڕدا شکا
شتێکی بڕوانەکردە
قۆڵی کراسەکەمم هەڵکردبوو
بەناو شاری زەلیلدا سووڕامەوە.
*
کە جوانتربووم
ڕادیۆ یەک بەخۆ
مۆسیقای جازی پەخش دەکرد
هەڵملووشی
ئەو مۆسیقا ڕۆژئاواییە جوانەم هەڵلووشی
سەرم سوڕا
وەک ئەوەی
پاش وازهێنانێکی زۆر
بۆ جگەرە گەڕابمەوە.
*
کە جوانتربووم
دەبەنگ و بەدبەخت بووم
زۆر خەمۆک
بۆیە بڕیارمدا (ئەگەر بتوانم)
زۆر بژیم
وەک (ڕۆئۆ)، باپیرەی فەڕەنسی
کە لە پیریدا
تابلۆی نایابی کێشان .
ئاماژە : لە چاپی دووەمی (سفینە الموت – انگولوجیا الشعر الیابانی الحدیپ)ـەوە بە وەرگێڕانی (محمد عقیمە و کاورو – یاماموتو) بۆ عەرەبی ، بڵاوکردنەوەى دەزگای (التکوین) - دیمەشق ، کراوە بە کوردی .