کهمال وههاب
ئەو ددانانەی لەو دەمەدان هەر بە هەمان شێوەی کەڵبەکانی پشیلە رەشەکە دیزاین کراون، بەڵام ئەمە رێ لە شاعیرێکی رەنجدەری نوێخواز ناگرێت ئەو جیهانە سامناکانەی رژێمی بریتۆریا رهگهزپهرستهکان بەو دیمەنە شیعرییە قەشەنگە وێنا بکات.
شاعیرێکی کورد بریتۆریای رهگهزپهرست دهنووسێتهوه
کهمال وههاب
شاعیرانی کورد کهم تا زۆر توانیویانه واقیع و پێستی خۆیان جێبهێڵن و بچنه ناخی رووداو و کارهساته مرۆییهکانی جیهانهوه، نهك تێپهڕینێکی جوگرافی و خێرا و بهس وهك شیعری (ئهفریقانامه) ، بهڵکو رۆچوونێکی ورد به ناخی ساته ههستهوهرهکان و هۆنینهوهیهکی وهستایانهی شیعریی، ئهمهش ههنگاوی دواتره له سهرهتای دهستپێکردن، که شاعیر چیدی خۆی نهنووسێتهوه، وهك ئهو شیعرهی باس له رژێمی بریتۆریای رهگهزپهرست دهکات و پهیڕهوکردنی سیستهمی سهرکوتکردن و دهمکوتکردنی دهنگی ئازادیخوازان تیایدا، رهنگه زیندانکردنی (نیلسۆن ماندێلا)ش دهرهاویشتهیهکی ئهو فاکتهرانه بێت، که دهتوانین ههموو ئهمانه لهو دێڕه شیعرهیدا چڕ بکهینهوه که شاعیر دهڵێت:
"تریسكهی چاوی پشیله له دهمی تاریكی دیكتاتۆر هێزی گهشهی وهرگرتووه"
بیهێنە پێشچاوی خۆت کاتێك لە گرێی فلیمێکی پۆلیسی دا زوومی کامێراکە دەچێتە سەر بیلبیلەو گلێنەی چاوی کاراکتەری خائین، بریسکەیەکی لێ پەیدا دەبێت، شەوقێك دەداتەوە کە بینەرو تەماشاکار دەترسێنێت، ئەمە رەمزو ئاماژەیەکی مەترسیداری هەنگاو و بڕگەی دواترە، کار نەك تەنیا لە رووکەشی کەسانی ئامادەبوو دەکات، بەڵکو خورپەو ترسێك دەخاتە نێو دڵیشیان، جا گەر ئەم بابەتە بگوێزینەوە بۆ ئاژەڵێکی وەك پشیلە، پشیلە کە لە خێزانی پڵنگە گۆشتخۆرەکانەو کەڵبەشی هەیە، لە ناو کورداندا ئەوها ناسراوە کە زۆر سپڵەیە و هەرگیز منەتی بە چاکەکردن نییە لەگەڵیدا، جا گەر ئەم شەوقدانەوەیەی بریسکەی چاوی پشیلەکە لە شەوی ئەنگوستەچاودا بێت و پشیلەکەش رەش بێت. ئەوا بێگومانم کاریگەرییەکەی بەهێزتر دەبێت، رەنگە بەم هۆیەوە بێت یەکسەر پاش ئەم نیوە دێڕە وشەی تاریکیی دێت، بەس کام تاریکی؟ خۆزیا تاریکیی ئاسایی شەوە درێژەکانی زستان دەبوو لە جەنگەڵە شەختەگرتووەکاندا!
بەڵکو تاریکی ئەشکەوت و زیندان و پشت پەردەی مێزی دیکتاتۆرانە، دەم دەمی ئاسایی نییە، بەڵکو جوزەلەو هەموو زوڕنا سواوەکانی دیکتاتۆرەکانە، هۆکارە چەواشەکارەکانی راگەیاندنەکانه، دەم زمانی بەدی فرمانکردنەکانی دیکتاتۆرە بە لەتوپەتکردنی ئازادیخوازان و خاوەن پەیامانی یەکسانی و مافەکانی مرۆڤ، ئەوانەی چاوی پشیلە وەك سیخوڕێك سنووری بۆ جوڵەکانیان داناوەو لە ژێر سایەی حوکمی تۆتالیتاریدا هیچ لە رۆشنفیکران خاوەنی بوون و ژیان و سەلامەتی خۆیان نین، مەگەر ئەوانەی دیکتاتۆر پسوڵەی هەناسەدانیان پێبدات، بۆیه زۆر لهوانیش له ناجاریدا به ههر ده پهنجه پهڕهی سپی بۆ مۆردهکهن!! ئەگینا لانی کەم بێ بەش دەکرێن لە مافە سەرەتاییەکانی ژیان تاکو رەزیل و رسوا بن و هەمووان مەجبووری دیکتاتۆر ببنەوەو بڵێن گەورەم هەموو زیندهگی و ئاسوودەیی و پلەکانی کارمەندیی و بڕوانامهکانیشمان هەر لە تۆوەیەو ئێمە هەڵە بووین کە وتمان جەنابتان دژی نووسین و خوێندنەوەو راچەنینن و ئێوە دژی رۆشنبیریی و داهێنان و زانست و ویژەو هونەرن، بەڵکو ئێوە وەك چۆن پاشای کەلاوەی پشیلەکانن، هەرواش دەسەڵاتداری جیهانەکەیانن، گەر ئێوە نەبن ئەوا هەناسەکانیشمان تەزویرن، گەر ئێوە نەبن جوڵەی ژیان دەوەستێت. هەر لە پێناوی ئەوەی ئەو دەمە تاریکە دابخرێت! ئەو دەمە تاریکەی جێی هیچ تروسکەیەکی رووناکی تیا نابێتەوە، ئەوەش بکەوێتە ناوی مەحاڵە چاوی بە ڕووناکی تیشکی خۆرێکی دەم کەلی دەمەوبەیانی سپێدەیەکی ئارام بکەوێت.
ئەو ددانانەی لەو دەمەدان هەر بە هەمان شێوەی کەڵبەکانی پشیلە رەشەکە دیزاین کراون، بەڵام ئەمە رێ لە شاعیرێکی رەنجدەری نوێخواز ناگرێت ئەو جیهانە سامناکانەی رژێمی بریتۆریا رهگهزپهرستهکان بەو دیمەنە شیعرییە قەشەنگە وێنا بکات، کە هیچ کام لە شاعیرانی پێش خۆی ئەو رستەو دەستەواژەو بیرۆکەو تەکنیکەی بەکارنەهێناوە، ئەمە رادەی خاوەندارێتی فۆڕمی خود تۆخ دەکاتەوەو پێمان دەڵێت جیهانی فانتازیاو وێناکردن و داهێنان زۆر بەربڵاوەو جێی هەموو داهێنەرێکی تیا دەبێتەوە، بە مەرجێك لە هەموو ژیان و گەردووندا بازی خەیاڵی بفڕێت و جارجاریش بگەڕێتەوە بۆ واقیع تا بزانێت ئەو دەستەواژانەی هەڵی بژاردوون لە هەموو رووەکانەوە لەگەڵ مەبەستی دەق و واقیعدا یەك دەگرنەوە یاخود نا! ئایا ئەو بابەتەی بونیاتی دەقەکەی لەسەر هەڵدەچنێت تا چەند شۆك هێنەرەو لە ناخی تاکەکاندا جێگیر دەبێت، تا چەند تازەیەو ئاشنامان دەکات بە دنیا نوێکانی ئەفراندنی نووسەر و شاعیر؟ بریا وەك چۆن شاعیرانی نوێخواز و جوان نووس و جیا نووس خۆیان ماندوو دەکەن بە داهێنان و دەقەکانیانەوە، هەر واش خوێنەرانێکی زیرەك و چالاك و بە بڕشت هەبوونایە مافی تەواوی خوێندنەوەیان بە دەقەکان بدایەو رەسەن و نارەسەنیان لێك جودا بکردایەتەوە، ببوونایەتە دیلەمۆیەکی بەردەوام لە بەرەوپێشبردنی هزرو فەنتازیاو دنیای داهێنانی ئەدیب دا، ئاوها ئێمـە دەتوانین واقیعێکی زیندووی ئەدەبی پێشکەوتوو بخولقێنین و ببینە خاوەنی دەنگی رەسەن و رەسەنایەتی خۆمان، خۆمان رابپسکێنین لەو هەموو ژەنگ و ژارەی رووداو و قۆناغە جیاوازەکانی ژیان لەسەر دڵ و ویژدان و هزرو کەسایەتیمان نیشتووە. تاکو ئەو هێزی گەشەیە بکوژێنینەوە کە تریسکەی چاوی پشیلە لە دەمی تاریکی دیکتاتۆرەکان وەری دەگرن و دنیایەکی تراژیدی دواکەوتوو دەخولقێنن و بەرەنجامیش دەبێتە هۆی چەقینی کۆمەڵگا لە قوڕو لیتەیەکی نا ئاساییدا کە هەست و ویژدانی کەسێکی هۆشیارو سەر راست قبوڵی ناکات، چ جای رۆشنبیرێك کە ئەزموونی تیۆریی و پراکتیکی لە خۆی و دەوروبەری نزیك و دووریەوە وەرگرتووەو پێی منەوەر بووە.
پێم خۆشه له کۆتاییدا ئهوه بڵێم که ههر رهنگه له ژێر کاریگهربوونێکی دیاری ئهم دێڕهی شاعیردا بێت بهسهر شاعیرێکی ترهوه له ناخی نووستویدا، که لهم چهند رۆژهی رابردوودا له نێو شیعرێکیدا دهڵێت:
"چاوی پشیله لهبن تاریكی دهتروسكێ"