رەخنەی ژینگەیی / ژینگە رەخنە
رەخنەی ژینگەیی / ژینگە رەخنەژینگە رەخنە، یان رەخنەی ژینگەیی، تیۆرێکی ئەدەبیی تارادەیەک نوێێە (سەرهەڵدانی لە ساڵی ١٩٩١)، بۆ تێڕوانین لە دەقی ئەدەبی و هەڵسەنگاندنی. وەک لە پێناسەی ئەم دەستەواژەیەدا دەردەکەوێ، ئەم تیۆرە هەوڵێکە بۆ خوێندنەوەی پێوەندیی نێوان ئەدەب و دەرورووبەر، واتە ژینگە. بۆ وێنە راڤەگەرانی ئەم بوارە کاتێک دەقێکی ئەدەبی لێکدەدەنەوە، دەپرسن داخۆ چ روانگە و بۆچوونێک لەدەقەکەدا سەبارەت بە سروشت راگوێزراوە. لای ئەوان، شێوازی هەڵوێستەکردنی دەق لەسەر سروشت، دەتوانێ کاریگەریی هەبێ لە سەر روانگەی مرۆڤ بۆ ژینگە. لەم روانگەیەوە هۆگرانی ئەم تیۆرە دەیانەوێ بەشداری بکەن لە گۆڕینی نیگای مرۆڤ لەسەر سروشت. لەناو شیعری کوردیدا بە خۆشییەوە نموونەی بەرز یەکجار زۆرن کە دەتوانن رەخنەگرانی هۆگری ئەم تیۆرە شادبکەن. بۆ وێنە با بڕوانینە 'گۆران'ی شاعیر و ئەم کۆپلەیەی:"کانییەکی روونی بەر تریفەی مانگەشەولەبنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەو" یاخود شیعرەکانی هێمن سەبارەت بە سروشتی کوردستان (وەک بەهاری کوردەواری) کە نموونەیەکی ترن لە کاریگەریی جوانیی سروشت لە سەر شاعیر و کاردانەوەی رۆمانتیکیانەی ئەم کاریگەرییە لە لایەن شاعیرەوە. ئەوەی ئەم شیعرانە دەیبەخشن، بەرزکردنەوەی هەستی جوانناسیی و رێزی ئێمەیە بۆ سروشت وەک دایکی ژیان. رەنگە لەم سەردەمەدا ئێمەی تیادەژین، سەردەمێک کە شەڕ و نەهامەتییەکانی سەر سروشت روویان لەزیاد بوونە، مرۆڤ لەهەر کاتێکی تر زیاتر پێویستی بەو دەقە ئەدەبیانەیە وا لایەنە پۆزیتیڤەکانی کاریگەریی سروشت لە سەر ئەقڵ و هەستی مرۆڤ بەرجەستەتر دەکەن. سایتی قەڵەم٣ دسامبری ٢٠١٦
- توضیحات
- بازدید: 794