ما 3329 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا

من لە ئاوێنە داوا دەکەم
لە شەڕ داوا ناکەم
ئەوە ئارەزووى راستەقینەیە
ژیان دەیەوێ

 

مردن دەیەوێ

 

عەبدولموتەڵیب عەبدوڵڵا

 

لە شەڕى مردن نامەوێ دەرکەوم

لەبەر ئاوێنە قژم بۆ سەرەوە دەبەم و بە خۆم دەڵێم

چیت دەوێ

لە شەڕى ئەو چێژەى کە کۆنترۆڵ ناکرێ

ئەو خەیاڵەى کە ژیان دەیەوێ

ئەو ئارەزووە نامۆیەى کە مردنە و

مرۆڤ لە چاوەڕوانى پیر دەبێ

چیت دەوێ

من لە ئاوێنە داوا دەکەم

لە شەڕ داوا ناکەم

ئەوە ئارەزووى راستەقینەیە

ژیان دەیەوێ

من نامەوێ

لە شەڕى مردن خۆم بە دوور دەگرم

رزگاربوون لەو بازنە داخراوەى ئارەزوو

کە لە نیگاى یەکەمەوە وا دەردەکەوێ ژیان دەیەوێ

من نامەوێ

داوا لە زمان دەکەم لە شەڕى مردن بمپارێزێ

داوا لە مردن دەکەم لە شەڕى زمان بمپارێزێ

داوا لە شەڕ دەکەم لە مردنى زمان بمپارێزێ

هەموو ئەو خۆوێرانکردنە

ئەو ئارەزووکردنانە

بۆشاییەکى بەتاڵە

خەیاڵ دەیەوێ

مرۆڤ چاوەڕوانى دەکات

لەبەر ئاوێنە قژم بۆ سەرەوە دەبەم و بە خۆم دەڵێم

چیت دەوێ

لەبەر ئاوێنە چاوم دەنوقێنم و دەڵێم

من کێم کە مردن دەیەوێ.

 

 Image result for døden

گەڕان بۆ بابەت