و. سوەیلا مەیهەمی
ئەڤین لە پەسێو بشارینەوەلەم بونبەستی گێڕ و قەمچی سەرما،ئاگریشبە سووتانی سروود و شیعررووناک دەکەن
رۆژگارێکی نامۆیە نازەنین
ئەحمەد شاملو
و. سوەیلا مەیهەمی
بۆن دەکەن دەمت
نەکا رۆژی وتبێتت خۆشمدەوێ
بۆن دەکەن دڵت
چ رۆژگارێکی نامۆیە نازەنین
ئەڤینیش
لە کەناری داری بەربەست
شەلاق دەدەن
ئەڤین لە پەسێو بشارینەوە
لەم بونبەستی گێڕ و قەمچی سەرما،
ئاگریش
بە سووتانی سروود و شیعر
رووناک دەکەن
بە هزرت مەترسی مەکە
رۆژگارێکی نامۆیە نازەنین
ئەوەی دەرگا دەکوتێ شەوە سات
هاتووە چرا بکۆژێ
رووناکی لە پەسێوەکان بشارینەوە
ئەوە ئیستا قەساوەکانن
جێگیر بە ڕێگاکاندا
بە کۆتە و ساتورێکی خوێنین
رۆژگارێکی نامۆیە نازەنین
نەشتەرگەری بزەی سەر لێو و
دەمی بە گورانی دەکەن
تاسە لە پەسێوی ماڵ بشارینەوە
قەناری دەبرژێنن..
لە سووتانی سویسەن و یاس،
رۆژگارێکی نامۆیە نازەنین
شەیتان سەرکەوتوو و سەرخۆش
ماتڵی ئاهەنگی تەعزیەی ئێمەیە
خودایش لە پەسێوی ماڵ بشارینەوە