ما 5574 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

شاهۆ حەسەنپوور

بە کارهێنانی هەر مێتۆدێکی خوێندەوە پێویستی بە کاتە. بەکارهێنانی شێوە جۆراجۆرەکانی کارکردن لەسەر دەق کاریگەرییەکەی زوو دەرناکەوێت و پێویستی بە کاری بەردەوامە. بۆیە هەر مێتۆدێک کە کاری پێدەکرێت پێویستی بە کاتە هەتا دەرئەنجامەکانی دەردەکەوێت. 

 

خوێندنەوە و تێگەیشتن لە دەق

شاهۆ حەسەنپوور

ئامانجی ئەم وتارە: چۆن بکەین منداڵان لەو دەقانەی دەیانخوێننەوە بگەن؟

چەندە خوێندنەوە چالاکییەکی مرۆیی گرنگە لە ژیانی تاک دا ئەوەندەش شێوەکانی کار کردن لە گەڵ دەق. ئامانجەکانی خوێندنەوە هەرچی بن ئامانجێکی سەرەکی هەڵێنجانی زانیارییە؛ و بۆ ئەوەش مێتۆدی جۆراوجۆر هەیە کە لە لایەن مامۆستایان و خوینەرانەوە بەکار دەبرێن. کارکردن لە گەڵ پرسی خوێندەوە کارێکی خۆش و لە هەمان کاتدا پێویستی هەم بە ئەزموونی کاری زۆرە و هەم ئاشنایی بە تێۆرییەکانی خوێندەوە و لەم پێوەندییەدا چۆنیەتی بەکارهێنانانی تێورەکان سەنگی خۆی هەیە. خالێکی گرنگ کە دەبێ ئاماژەی پێبکرێت رۆڵی مامۆستایە. ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکان لە سەر خوێندنەوە نیشانیان داوە گرینگی دیالۆگ و گۆرینەوەی ڕاو بۆچوونەکانە لە نێوان خوێندکاراندا. بە کورتی ئێمە هەر مێتۆدێک بەکار بێنین ئەم دوو خاڵە دەبێ بناغەی کارمان بن کە ئەرکی مامۆستا ئەوە دەبێت بە بەکارهێنانی مێتۆد و ئەزموونەکانی خۆی ئەم هەلە بخوڵقێنێ کە خوێندکاران لە گەڵ یەکتری بکەونە گفتگۆ و ئاڵوگۆری بۆچوونەکانیان بکەن.  لەم کورتە وتارەدا هەوڵ دەدەم چەند تەکنیکێکی باوی خوێندنەوە باس بکەم کە کاری تێگەیشتن لە تێکست ئاسان دەکەن.

سێ هەنگاوی خوێندنەوە هەیە کە زۆر گرنگە بە بەرنامەوە کاریان لە سەر بکرێ بە تایبەتی ئەو کەسانەی وەک ڕاهێنەر یان مامۆستا کار دەگەڵ خوێندەوەی دەق دەکەن. بێشک هەر مامۆستایەک چ مامۆستای زمان بێت یان مێژوو یان بیرکاری سەروکاری لە گەڵ دەق هەیە. پێویستە ئەوەش روونکەمەوە بە کارهێنانی هەر مێتۆدێکی خوێندەوە پێویستی بە کاتە. بەکارهێنانی شێوە جۆراجۆرەکانی کارکردن لەسەر دەق کاریگەرییەکەی زوو دەرناکەوێت و پێویستی بە کاری بەردەوامە. بۆیە هەر مێتۆدێک کە کاری پێدەکرێت پێویستی بە کاتە هەتا دەرئەنجامەکانی دەردەکەوێت. خاڵێکی گرنگی دیکەش ئەوەیە کە کار کردن لە سەر دەق و بەکارهێنانی مێتۆدەکانی کارکردن دەبێت بەشێکی جیا نەکراوە بێت لە کاری خوێندنگە لە ماوەی ساڵانی خوێندندا.

پێشخوێندنەوە
هەنگاوی یەکەم خۆ ئامادە کردنە بۆ خوێندنەوە. بێ چێکردنی بەستێنێک بۆ خوێندنەوە و هەروا بازدانە نێو دەقێک و بە بێ درووست کردنی فەزایەک لەوانەیە قوتابی تووشی سەرلێشێوان و ون بوون بێت. هەر بۆیە موهیمە لە نێو دەریای وشە و مانا شاردراوەکان و گرێوگۆڵەکانی دەقدا خوێنەر نەخشەیەکی پێ بێت ڕێگای خۆی پێ ببینێتەوە. چەند پرسیارێک پێش ئەوەی تێکستەکە بخوێندرێتەوە ئەم فورسەتە دەدات بە خوێنەر خۆی بۆ خوێندەوەکە ئامادە بکات. بە کردنی ئەو پرسیارانە خوێنەر بیر و پێشفەڕزەکانی لە سەر دەق فۆرمۆلە دەکات و بەم جۆرە یەکەم هەنگاوی چالاک بوونی خوێندکار دەستپێدەکات.  

پرسیارەکان:

         بە بۆچوونی تۆ ئەم دەقە باس لە چ دەکات؟ پێشبینی تۆ چیە؟ دەتوانن چاو لە بەرگی کتێبەکە بکەن، یان چاو لە وێنەکانی ناو کتێبەکە بکەن.

         پرسیار لە خۆت بکە چ دەربارەی دەقەکە دەزانی؟

         لە سەر ئەم دەقە دمەوێ چ بزانم و فێری چ بم؟ چەند پرسیارێک لەم پێوەندییەدا بنووسە!

         مەبەستم لە خوێندەوەی ئەم دەقە چیە؟

کاتی خوێندنەوە
هەنگاوی دووهەم ساتەکانی خوێندەوەیە. خوێندەوە چالاکییەکە ئاسان دەنوێنێ، بەڵام لە هەمان کاتدا پرۆسەیەکی سادە نیە و بە چەند قۆناغدا تێدەپەڕێت. هەر بۆیە جێگای خۆیەتی چوارچێوەی خوێندەوەکە دیاری بکەین. لە کاتی خوێندنەوەدا چەند خاڵێک گرنگن خوێنەر و ڕاهێنەران لە بەر چاوی بگرن.

         لە کاتی خوێندنەوە دا هۆش دەبێ کۆکراوە بێ لە سەر خوێندنەوە! باشتر وایە لە شوێنێکی ئارامدا بخوێننەوە.

         هەوڵ بدە وەختێک دەقەکە دەخوێنیەوە وێنایەک لە زینتدا بێنییە بەر چاوت. بەم جۆرە پەیوەندی درووست دەکەیت لە گەڵ دەقەکە.

         کاتێ کە لە جێگایەکی دەقەکە ناگەیت، هەڵووێستەیەک بکە و ناڕوونییەکان ڕوون بکەوە. باز مەدە بە سەر ئەو شتانەی کە لێی تێناگەی. یارمەتی لە مامۆستا یان هاوپۆلییەکانت بخوازە.

         ئەگەر لە دەقەکەدا وێنە هەیە چاو لە وێنەکان بکە و نووسراوی ژێر وێنەکان بخوێنەوە.

پاش خوێندەوە
هەر خوێندنەویەک ئامانجێکی خۆی لە پشتە و دوای تەواو بوونی خوێندەوە کاتی ئەوە دێ بزانین چمان خوێندۆتەوە و چەند بە ئامانجەکانی خۆمان گەیشتووین. چەند پرسیارێک دەکرێ ئەم پرسیارانە بن بۆ ئەوەی بزانین لە خووێندنەوەکە چ فێر بووین.

         نووسینەکە دەربارەی چ بوو؟

         چ فێر بووم؟

         بە وەڵامی پرسیارەکان گەشتووم؟

         ئەوەی خوێندمەوە چۆن بە کاری بێنم؟ بۆ نموونە لە ژیانی ڕۆژانەمدا لە خوێندنەگە و هەتا دوایی.

 

ئەم هەنگاوانەی کە لە سەرەوە باس کران یەک بە دوای یەک دا دێن بەڵام ئاراستەیەکی بازنەیان هەیە. خوێندکار پێویستە ئەو پرسیارانەی بە شێوەی نووسراوە لە بەر دەست دابن بۆ ئەوەی بتوانێ بیانخوێنێتەوە و لە کاتی خوێندەوەدا کاریان پێ بکات. لە پێوەندی دەگەڵ کار کردن لە گەڵ دەق زۆر تیۆری هەن و ئەم مێتۆدە باوە و زۆر گونجاوە بۆ کار دەگەڵ منداڵانی پۆلەکانی سەرەتایی. هەر وەک باس کرا بۆ ئەوەی ئاکامی کارکردن دەرکەوێت کات پێویستە. زۆربەی منداڵان لە وەڵاتی ئێمە ڕانەهێراون بە خوێندنەوە بە گشتی و بە تایبەتی کارکردن بە مێتۆدە جۆراوجۆرەکانی خوێندنەوە. مامۆستایان زۆرتر بە پێی ئەزموون کار دەکەن و کە دیارە باسی دەرئەنجامەکانی ئەم جۆرە کارکردنە لە چوارچێوەی ئەم وتارەدا نیە.

 

لە کۆتاییدا دەمەوێ ئاماژە بکەم کە مێتۆد یان شێوەی کارکردن لە سەر دەق لەم وتارەدا سەرچاوەکەی Reciprocal Teaching, RT کە ئەم وتارەی لە سەر بنیات نراوە هەروەها بە پێی ئەزموونی خۆمە کە وەک مامۆستا لە خوێندنگەکانی وەڵاتی سوید کاری پێدەکەم.  

 

 Bilderesultat for understand art

 

 

 

 

 

 

 

 

 

گەڕان بۆ بابەت