ما 3126 مهمان و بدون عضو آنلاین داریم

پێناسەی چیرۆک
'ئاسبیورن ئۆرسێت' لە پێناسەکردنی چیرۆکدا بەگشتی پێی وایە دوو گروپی سەرەکی هەن: یەکەم گروپ لە روانگەیەکی مێژووییەوە دەڕواننە ئەم پێناسەیە و، گروپی دووهەم لە روانگەی نامێژووییەوە.
 
مەبەستی ئەم نووسەرە لەم دوو گروپە ئەوەیە کە گروپی یەکەم قایل بە هەندێ پێناسەن کە لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمی تر جیاوازن (روانگەی مێژوویی)، بەڵام گروپی دووهەم پێیان وایە پێناسەکان یەکن و لە هەموو سەردەمێکدا هەمانن بە بێ گۆڕان (گروپی نامێژوویی).
 
بەڵام بە گشتی ئەو شتانەی کە وەک خەسڵەتی چیرۆک دیاری کراون ئەمانەن: لە باری درێژی و قەبارەوە شتێکە لە نێوان رۆمان و حیکایەتدا، واحدە واتە لەخۆیدا کامڵە و یەک کاریگەریی هەیە، خاوەنی یەک کەسایەتییە، خاوەنی یەک رووداوە، یەک هەست دەبەخشێ یاخود کۆمەڵێک هەست دەبەخشێ کە بە هۆی یەک دۆخەوە بانگهێشت کراون، چڕکراوەیە و بەخشێنەری هەستی هەڵچوونە، وەک هەڵگرتنەوەی وێنەیەک وایە لە یەک چرکەدا، سەرئەنجام ئەوەیکە ترۆپک و کۆتایی تێێدا بەیەکەوەن.
 
بەگوێرەی ئەوەیکە نووسەر باوەڕی بە کام پێناسە بێت ئەوا جۆری چیرۆک گۆڕانی بەسەردا دێت. هەر ئەمەیشە سەرچاوەی فرەچەشنیی بەرهەمەکانە لەم بوارەدا.
 
بەڵام ئەوەی دەتوانێ لەم دوو سەرنجە سەرەکەییەدا جێی لێ وردبوونەوە بێت ئەوەیە کە لە بواری چیرۆکدا وەک هەموو زانستە کۆمەڵایەتی ـ مێژووییەکانی تر  مرۆڤ هێشتا چەندە لە ساغبوونەوە لەسەر پێناسەکەی واحد بەدوورە. رەنگە مرۆڤ قەتیش بەم پێناسە تاقانەیە نەگا.
 
ئەوە تەنیا جوڵەی روانگەی مرۆڤە، تاقانەترین راستییە.
 
 
سایتی قەڵەم
٢٧ دێسامبری ٢٠١٦
 Bilderesultat for relativismen

گەڕان بۆ بابەت