چیرۆک
و. رەزا شـوان
مامـۆسـتا (هـاواردەکات): بەسە... بەسە... چـییە ئەم گەڕەلاوژەییە (بێ ئەوەی هەست بـەوە بکات کە دەسـتی بە تـۆزی تەبـاشـیرەوەیـە.. نـاوچـەوانی بـە دەسـتی سـڕی...) بـەو پـێیەی کە ناتـوانـن کـێکـەکە بەسـەر (٤) کەسـدا دابـەشی بـکەن. لەسەر ئـەوە رێکـدەکەویـن کە بەسەر ژمارەی پـۆلەکەمان (٢٣) قـوتابی (١٢) کوڕ و (١٠) کـچ و مـنی مامـۆسـتاتـان دابەشی بکەن.
- توضیحات
- بازدید: 34
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەگەڵ ئەوەی خەڵکێکی زۆری لێیە، بەڵام بێدەنگییەکی سەیر زاڵە. گەشتیارەکان خەریکی وێنە و فیلم گرتن و هاوکات قسەکردنیشن. وەک بڵێی لێرە دەنگ دەمرێ. پاش کەمێک روانین لە ناپلیۆن، لەسەر پلیکانەکانی ناو هۆڵەکە دادەنیشم، بە پێڵاوەکان بە تەنیشتمەوە. نیگابانە قات لەبەرە شینەکان بە وردی لە من دەڕوانن. تێدەپەڕن. زیاتر از گەورەیی مرۆڤێک (جا چ بە باشی یاخود خراپی)، فەزایەکی قورس بەسەر دۆخەکەدا زاڵە. وەک بڵێی زەمەن تووڕەیە لەوەی یەکێک لە بەخشێنەرانی مانا و رووداو بە مێژوو، لێرە بێدەنگ و بێوەی بۆ هەمیشە راکشاوە و وازی هێناوە. لەگەڵ ئەوەی چەند وێنە و چەند گرتە فیلمێکم گرتووە، بەڵام دەیانسڕمەوە. وێنەکان چەند بەدوور لەوەی لێرە راستەوخۆ دەیبینم و، هەستی پێدەکەم خۆ دەنوێنن!
- توضیحات
- بازدید: 47
کۆڕش وەحید
ماڵ ئاوەدان، لەماڵەوە لە ژووری نووستن کونی دیوار نەماوە نەیگرم. ئەو بەچە فێڵبازەم کامێرای لێ دادەنێت، نازانم ئەو کامێرە عەنتیکانەی چۆن دەدەنێ؟ هێندەی سەرەپەنجەیەکن، بەکۆنترۆڵ ئیش دەکەن. خۆ ئەوەش ئیشی دایەرە نییە دەیکات، بەس بووەتە خووی، تازە بۆی تەرک ناکرێت. مانگی ملیۆنێکی هەیەو شەشی ئامادەییشی تەواو نەکردووە، هەر ڕۆژەوە لەگەڵ هاوپیشە هەرزەکارەکانیدا بە مۆدێلێکی نوێی سەیارەی جام ڕەش لە بەردەرگا دادەبەزێت. هەر کە قسەش دەکەم دەڵێت: منیش موچەی خۆمم هەیە، درێژەی پێ مەدە، زەرەر دەکەی. لێم بووەتە هەژدەها. باسی داماوی وام بۆ دەکات مێش میوانی نییە و ناوی لە کولەکەی تەڕیشدا نییە، دیارە ئەمانیش بێکارن، بەوانەوە مەشغوڵیان دەکەن. ئیتر ئاوها ئەو زەمینەی ئێمە لەسەری دەژین بووەتە حەقلی ئەزمونگەریی و ئەو عالەمەش موشکی ناو موختەبەر.
- توضیحات
- بازدید: 111
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بۆنی نانی تازە و برژاو دێ. کەسێک ئاواز دەچڕێ. پۆلێک باڵندەی کۆچەری لەسەر کانییەک لادەدەن. یەکیان دەڵێ گوێتان لێیە یەکێک لەدەرگایەک دەدا؟ ئەوانی تر دەندووکیان لە ئاوی زوڵاڵی کانییەکە دەردەکێشنەوە، سەر هەڵدەبڕن. یەکیان دەڵێ بنیادەمەکان وەهان، وەک ئێمە نین، هەندێ جار گیرۆدەی سنورەکانی خۆیانن. ئەوانی تر بزەیەکیان دێتێ و، سەر بادەدەن.
- توضیحات
- بازدید: 96
فەڕۆخ نێعمەتپوور
جل و بەرگ لەبەر دەکەم و، ملی رێگا دەگرمە بەر. لە دەور و بەرم دەڕوانم. حەز ناکەم وەک چیرۆکنووسە کلاسیکییەکان بڵێم: ئاسمانێکی تاریک و بەرز، نوقمی ئەستێرە خەمگینەکان، بێ سرتە وەک هەمیشە، خانووە تاریک و خامۆشەکان، کۆڵانە بێدەنگ و تامەزرۆی رێبوارەکان و شتی لەم بابەتە. نا، ئەمانە ناڵێم. حەز دەکەم بڵێم شەوێک پڕ لە خولیای سەفەرێکی کتوپڕ بە هۆی تەلەفۆنی هاوڕێیەکەوە. نا، راوەستن! ئەی خۆم؟ رستەکە دادەڕێژمەوە: شەوێک پڕ لە خولیای سەفەرێکی کتوپڕ بە هۆی تەلەفۆنی هاوڕێیەکەوە لەکاتێکدا خەو بوو بە منداڵێکی لاسار بە حەوت تەبەقی ئاسمانەوە.
- توضیحات
- بازدید: 110
فەڕۆخ نێعمەتپوور
قسە و باسی نێوانیان هەتا دەهات زیاتر پەرەی دەسەند. سێ سەربازەکە کە قۆلیان شل ببوو و هێزیان تیا نەمابوو، بەردەوام چاوەڕووانی ئەوە بوون ئەفسەرەکە ئەمریان پێ بکا. دەیانویست تا جەماعەت بە ئاکامێک دەگەن، دەست داخەنەوە. بەڵام وادیار بوو فەرامۆش کرابوون. سەرئەنجام خۆیان نەگرت و، بە هێواشی لە کاتێکدا یەکجار دەترسان و نادڵنیا بوون بەناچار تفەنگەکانیان هێنایە خوارێ.
- توضیحات
- بازدید: 134
رەسوڵ سەفەریانی
هەوراز کە لە حەوشەکە هاتە دەر، ئیتر دڵەراوکی و ترسەکەی لەگەڵ خۆی نەبرد و هەر لەوێ توڕی دا. بەڕێگادا دەڕۆیشت و جەستەی لەسەر زەوی بوو، بەڵام فکر و خەیاڵ و دەروونی هێشتا لە سەر فەرشەکەی ماڵی سەمیرا بوو. هێشتا تامە نوێ و نەناسەکەی لە جەستەدا دەهێنا و، دەیبرد. نەیدەویست قەت لەبیری بباتەوە، هەڵبەت لەبیریش قەت نەدەچووەوە. ئەمە ئەو تام و چێژە نامۆیە بوو کە هاتبووە نێو ریزی تامەکانی ژیان و دڵی هان دەدا بۆ دووبارە بوونەوەی. هەنگاوەکانی خێرا و رووخساری گەش تر لە سەرخۆشی ئارەقەکە دەینواند.
- توضیحات
- بازدید: 302
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کابرا گوتی تۆ یەکێک لە کاراکتێرەکانی رۆمانێکی منی. نا، یەکێکیان نا، بەڵکو کاراکتێری سەرەکیی دووا رۆمانی منی. لە کۆتایی نووسینی رۆمانەکەمدا بووم کە ئیزرائیل لە لوولە کوورەی سەر بانەکەوە خۆی بە ژوورەوەدا کرد. لە ناو ئاگری کوورەکەوە گوزەری کرد و خۆی گەیاندە من و لە نیوەشەوێکی زستانیدا گیانی ئەستاندم. ئەو شەوە خەریکی دووا رستە و دووا پەرەگرافەکان بووم لەسەر تۆ. هە هە هە... سەیر ئەوەیە رێک تۆم گەیاندبووە سەر پردی سیڕات... رێک ئا ئێرە. تێدەگەی ئا ئێرە! تۆ هەر ئەو کەسەی وا من وەسفیم کردووە. چ لە رواڵەتدا و چ لە کردەوە و ئاکارتدا. ئەوسا بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو و، پاشان گوتی دڵنیام کە کەسێکی سەرسەری و هەتیوباز و بەگشتی نەگبەتیت،... وانیە!؟ بێگومان وایە... دەزانم وایە... ئاخر من تۆم خوڵقاندووە... من،... تێدەگەی من!
- توضیحات
- بازدید: 136
و: نهژاد عزیز سورمێ
ڕووبار شێلووە و وەك شێتان كەفێ دەكا و تیژ تێدەپەڕێ، پردێك هەیە، بەڵام لە گوندییە و بۆ ئێمە نابێ و پێویستە بەهەر جۆرێكیش بێ لێی دوور بكەینەوە. لە خۆمان ڕا نەدی بپەڕینەوە، هەستاین گەڕاینەوە زیاتریش لەبەر ئەوەی چونكە هەردوو یارمەتیدەرەكەمان ڕازی نەبوون بپەڕینەوە، دیار بوو ڕووباریان ترسناك دەهاتە پێش چاو، ئافرەتەكەیش قوڕس بوو و نەیشی دەویست لە خۆڕا خۆی باوێتێ.
- توضیحات
- بازدید: 177
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سکی لەبرسانا قۆڕەی دەهات. لە کیسەکەی رووانییەوە کە ئیستاکە بە کەلەکەی خۆیەوە هەڵواسرابوو. بەدەستە خوێناوییەکانییەوە، کە لەبەر لۆمەی هاوڕێکەی رووی نەببوو خاوێنیان بکاتەوە، ژماردنییەوە. ئا، هەشت بوون. داخۆ بەس نەبوو! دەیانتوانی ئیستا دانیشن و بیانبرژێنن و تێری پێ بخۆن. لە هاوڕێکەی رووانییەوە. ئەویش وەک ئەوی بزانێ چ باسە، گوتی دەبێ یەک دوو قشقڕەیەکیش بکوژن، ئەگینا کەمە و تێری پێ ناخۆن. گوتی تازە ئەگەر کۆترێکیشمان بکوشتایە چ باشتر!
- توضیحات
- بازدید: 113