چیرۆک
فەڕۆخ نێعمـەتپوور
رۆژێک خاتوون دانیشت و، نامەیەکی دوور و درێژی بۆ سەرۆک نووسی. باسی لە حاڵ و وەزعی هاوسەرەکەی کرد. سەرۆک وەڵامی نەدایەوە. بێگومان ئەمەی وەک کێشەیەکی بنەماڵەیی لێک دابووەوە، یاخود رەنگە وای بیرکردبێتەوە کە ئەمە هەمان حاڵەتی ناپلیۆنە کە کاتی خۆی بەتەمای داگیرکردنەوەی تاج و تەخت، لە سیسیل هەڵاتبوو و رووی کردبووەوە فەڕەنسە بۆ ئەوەی جارێکی تر جڵەوی دەسەڵات لە نیشتمانەوە بەدەستەوە بگرێتەوە. خاتوون کە ئەمەی بینی تەواو بێ هیوا بوو. ئیتر زانی هەتا مردن دەبێ لەگەڵ ئەم دۆخە هەڵبکا و، بە تەمای چاکبوونی نەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 150
فەڕۆخ نێعـمەتپوور
بەگوێرە هەواڵنێرەکە ئێراق لە هەبوونی نەوت لە پلەی چوارەمی جیهاندا راوەستاوە و ناوی لوبنان بگرە لە کولەکەی تەڕیشدا هەر نەبوو! بە خۆم گوت ئەها کەواتە هۆکارەکەی نەوتە! ژیان کردن لە وڵاتێکدا کە لە دار و بەرد و کەلێن و قوژبنی بۆنی نەوت دێ، بێگومان کاریگەریی لەسەر چووک دەبێ و بە درێژایی ساڵان دەبێتە هۆی بچووک بوونەوەی بەردەوامی. بە خۆم گوت ئەم بۆنە تیژ و ناخۆشە لە گوێوە دەچێتە ناو مێشک و لەوێوە بۆ... چووک. تازە هەر باشیشە حەوت و نیو سەنتیم نیە و یانزە و نیوە،... بەڵام، بەڵام گەر ئاوا بڕواتە پێش، بەتایبەت کە ئیستاکە لە هەرێمی کوردستانیش نەوت هەیە و لە رادەیەکی زۆردا بەرهەمی دێنن و بگرە بۆ دەرەوەی وڵاتیش دەینێرن، وەزعەکە بێگومان هەتا دێ خراپ و خراپتر دەبێ!
- توضیحات
- بازدید: 146
له عهرهبییهوه: نهژاد عزیز سورمێ
قسەكانی باپیرم، ئا ئەو قسانەی وای لێ كردم كە خۆم بە ئۆجاغەكەوە بنێم نەبزووم و داوای لێ كردم بە دیار خۆڵەمێشەوە بم! لەگەڵ گەردی بەیانیدا باپیرم لەگەڵ شێخی هاتنەلام دڵی دامەوە، تانەخنكێم و نوقم نەبم و تا دوژمنایەتی كەس نەكەم و لەگەڵ كەس بە داوا نەیێم، هەر بۆ ئەوەی نەوەیەك بۆ باپیرم بەجێ بێڵم پاشان خوای دەكرد سەرم پان دەبووەوە!
- توضیحات
- بازدید: 137
خوناو سماییل
له قهڵهباڵغییهکه دهستێکم له ناو دهستی دایکم بوو، له تیزێکی کراوهی دهرگای ماڵهکهماندا دارتهونهکهی رابه بێ بهن و ریس، بێ هیچ نهخش و نیگارێک، رووت و قووت له دوای نهخۆشیهکهی ئهم دواییهی به لایهک ههڵپهسێردرابوو. هێشتا چاوم لهسهر تیزه کراوهکهی دهرگاکه بوو، که یهک دوو ژنی لایده لاشانێکیان راتهکاندم و پرسیان: ''مهیتی کێیه کیژۆکه؟'' منیش به دهنگێگی زهق و هاوارێک وهڵامم دانهوه و گوتم:: "مهیتی رابهی زڕداکمه!" ئا لهو رۆژهوه رۆحه جوانهکهی ''رابه'' بهشێک له جوانیی بریسکهی چاوهکانمی لهگهڵ جهنازهکهی خۆی بۆ دهڤهری بادینان بارکرد، رۆیی و ماڵئاواییان لێکردم.
- توضیحات
- بازدید: 160
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، هەروا چاو لە ئاسمان چاوەڕووانی داکردنی باران بوون. ئەوان حەزیان لەم قسانە نەبوو. چاوەڕووانی هەورەگرمە و هەورە تریشقە و تاریک بوونی دونیا بۆ بیستنی دەنگی باران بوون. بگرە زۆربەیان لە خەیاڵی خۆیاندا هەستیان بە قەترەکان لە سەر گۆنا و روخسار و لەسەر سینگی زەردیان دەکرد. دایکەکان مەمکە سیس و وشکەکانیان دەرهێنا و هەورەکەیان سوێند دا کە بە بێ ئەوەی جارێکی تر جۆباری شیر لە ناو رەگەکانیاندا وەڕێ بخا، سەری خۆی هەڵنەگرێ و دوور بکەوێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 168
رەسوڵ سەفەریانی
دووھەم جار تەمەنم سەرکەوتبوو و تا رادەیەکی زۆریش تامی دیداری تۆم لەبیر چووبووەووە. لە رێگەی پڕ سەرنجی ژیاندا سەرقاڵی بینینی جوانییەکان بووم. خەریکی دیدار و دڵداری کردن لەگەڵ تەندروستی بووم. جەستەم رادەھێنا و ئەمویست بە قووەتی بکەم تا بەرانبەر ھێرشی بە ھێزی زەمان بتوانێت خۆی ڕابگرێت و جێگەی چنگ و نینۆکی زەمان بە دەم و چاومەوە زۆر دیار نەبێت. زۆر باشیش دەچووە پێش و بە بینینی ھەموو ھاو تەمەنەکانم ئەم راستییەم بۆ دەسلما و تەنانەت ئەوان خۆیشیان زۆر جار دانیان پێدا دەنا.
- توضیحات
- بازدید: 215
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەیانی زوو کاتێک باوکم دیسان بە نووکی پێ تێی دەسرەواندم، بە جەستەی ئارەقاویمەوە لەخەو راچڵەکام. لە جیاتی دۆشەکەکە، بینیم لەناو حەوزێکی سووری پڕ لە ئاودا راکشاوم. بەو قەراغانەوە وا نەدەگەیشتنە هیچ شوێنێک. باوکم مڕ و مۆچ گوتی "ئیستا بووی بە پیاو؟" لەکاتێکدا وڕ و گێژ بووم و وەک دوێنێ چاوەکانم هەڵدەگڵۆفین، گوتم: ـ ئەرێ باوکە، دوێنێ کاتژمێر دەی بەیانی بووم بە پیاو!
- توضیحات
- بازدید: 153
فەڕۆخ نێعمـەتپوور
پاڵ دەکەومەوە. کۆمپیوترەکەم دەخەمەوە سەر سینگم، بە بێ گوێدانی ئەوەی کە چەرەساتەکە هەڵدەوەرێتە سەر سینگم دەست دەکەم بە خواردنی و، بەلاچاویش لەکاتێکدا یاری شەترەنج دەکەم و جارجارەیش لاچاوێکیشم لە سەر وتاری فەلسەفی و سیاسی و هەروەها چیرۆکە، لە فیلمەکەیش دەڕوانم. 'هیچ' لەو دیو پەنجەرەکەوە دەستێکم لێ رادەوەشێنێ و بزەیەکی تاڵ لێوەکانی دەتەنێ. ئەو دەبێ چاوەڕوان بێ. ئەو دەبێ رەنگە تا چەند کاتژمێرێکی تر لە باڵکۆنەکەوە لە دەریا بڕوانێ.
- توضیحات
- بازدید: 160
رەسوڵ سەفەریانی
نەمدەزانی چی بووە، یان قەرارە چی بێت. دەمزانی هەمووان چاوەڕوانی شتێکن. لەم سەر بۆ ئەوسەری ژوورەکە هاتووچۆم دەکرد. جار و بار لەبەینی کەسەکانەوە سەرێکم دەکێشا و، دەمدی دایەگەورەم بێدەنگ و بێ جوڵە راکشاوە. سەیرێکم دەکرد و، پاشان سەیری بازنەی کەسەکانی دەوروبەری. جێگام دەگۆڕی و، دیسان لە کونێکی ترەوە سەیریم دەکرد. سەیری خەڵکەکەم دەکرد کە دڵتەنگ و مات بۆ دایەگەورەمیان دەڕوانی. چاوەکانی دایەگەورە وشک و بێ رۆح دەیانروانی. کەسی دەدی؟ نازانم، بەڵام هەمووان ئەویان دەدی و، چاوەڕوان بوون.
- توضیحات
- بازدید: 226
فەڕۆخ نێعمەتپوور
چاوێکی لێداگرتم و، گوتی جگە لە بەنەخوێنەکەت هیچی دیکەت نەبوو مریشکە قوڵەی پێ ببەستیتەوە!؟ گوتم ئەم هەفتەیە هیچت نەنووسیبوو، هەفتەنامەکە لە واژۆت بەتاڵ بوو. گوتی جا تۆی مریشکباز کارت بەم بەزمەوە چییە… ها پێم ناڵێی،… کارت بە وتاری منەوە چییە!؟ گوتم مریشکەکەم تامەزرۆی خوێندنەوەی بوو! بەم قسەیەم راوەستا. نە پلکەی لێدا و، نە لەگەڵ ماملێ دەنگی هەڵبڕییەوە. گوتم سەرئەنجام خوێنەرێکی دەروەستت پەیدا کرد، مەگەر تۆ باست لە داهاتوویەکی گەش نەدەکرد!؟ گوتم ئەم مریشکەم قنی دڕا و هێلکەکەی هەر بۆ نەکرا،… دەی یاڵڵا وتارێکی تر!
- توضیحات
- بازدید: 188