چیرۆک

سەبەتەی پیازەکە

هاوڕێ نەهرۆ

ئەویش گوتی، حەز لە دەم و چاو و سیمات دەکەم، حەز لە لەش ولارت دەکەم. ئیدی خۆی و کچەکە لە رۆژانی دوایی هاتۆچووی یەکیان دەکرد بەڵام کچەکە حەزی لە سێکس نەبوو، کاتێک پیاوەکە کچەکەی دوواند کە بۆ چی حەزی لە سێکس نییە، کچەکە لە وەڵام دا گوتی من حەزم لە ئافرەتە، ئافرەت زیاتر سەرنج ڕاکێشە، بەڵام چی بکەم ئافرەتم دەست ناکەوێ.

دنیا بە گونم

فەڕۆخ نێعمەتپوور

سەروبنی رووداوەکانم بۆ یەک نەدەهاتەوە. کتوپڕ بڕیارم دابوو بچم بۆ سەربازی، لە دووای دە رۆژ بەڕێیان کردبووم، لەناو ئوتوبووسەکەدا هەستم بە پووچی کات و ژیان کردبوو و ئیستاکەیش بەتووش پیشمەرگەوە ببووم کە باسی عەیبەیان دەکرد. ئا 'عەیبە'،... راستی 'عەیبە'. ئیستا من دەمزانی کێم  و چیم، من ئەو وشەیەم دۆزیبووەوە کە بە باشترین شیوە ژیانی منی وەسفدەکرد و کەچی من لێم ون ببوو.

ژیانی خۆشی من (٤)

زنجیرە چیرۆکی: ژیانی خۆشی من (بەشی ٤)

بابەت: چیرۆکی منداڵان

لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی

لێرە دایبگرە

دەرگاکە پێوەدەدەم

فەڕۆخ نێعمەتپوور

ئێوارەیان جاری وایە لە کەلێنی درگاکەوە سەیری دەکەم. سەیری کچەکەم. ئەویش پاڵی بە سەر سەرینەکەوە داوە و خەریکی خوێندنەوە و دەرس و دەورە. خەریکی یادداشت هەڵگرتنەوەیە. سەیرە، هەموویان کە دەگەنە تەمەنێک یادداشت هەڵدەگرنەوە.

بژی هۆگر

غەفوور ساڵحی

مامە خولە، ھەر گێلەگێلی دەکرد و بەجێی وەڵامی پرسیارەکەی کوێخا، بەشوێن ئەوەوە بوو کە چۆن تووڕەو تووڕەتری بکات. دەرس و دەور بەتاڵ و، خوێندگە ھەموو داخرابوون. خاشیرین، لە بێتاقەتی خۆی ھاتبووە ڕێ پێوان و تەنانەت سۆزان ی کچیشی کە خوێندکاری پۆلی سێھەمی سەرەتایی بوو، لەگەڵ خۆی ھێنابوو.

شوێنێک لە ئاسمان

فەڕۆخ نێعمەتپوور

بەفرە دوو جۆرەکە هەر بەرەو خۆیان رامدەکیشنەوە. من کە دڵنیام ئەوەی یێشەوە هەر لە پێشمەوەیە و من تەنیا بە هۆی کڕێوە و تاریکییەوە نایبینم، لەبەر خۆمەوە پێی دەڵێم بریا بارەکەت قورستر دەبوو بۆ ئەوەی جێ هەنگاوەکانت باشتر دیاربوونایە، وەک چۆن هی من بۆ ئەوەی دوواوە جوانتر دیارن!

وێستگە

Bus station Painting by Aziz Hounti | Artmajeur

فەڕۆخ نێعمەتپوور

راستی ئەم ساڵ چەند ساڵە لێرەم؟ هەوڵدەدەم بیژمێرم. یارمەتی لە پەنجەکانم وەردەگرم، بەڵام کتوپڕ رێک لەناوەڕاستی ژماردنەکەدا خەیاڵم دەڕوا. سەرلەنوێ دەست پێدەکەمەوە، دیسان خەیاڵم دەڕواتەوە، دیسان دەست پێدەکەمەوە،... دیسان...،... ئاە نەفرەت لە ژماردەن و لە خەیاڵ و لە راوەستانی هەموو رۆژە و دەیان ساڵە لە وێستگەیەک!

رەشەبا

طرح ساده گزافیکی از درخت پاییزی و پرستوها

فەڕۆخ نێعمەتپوور

ئەوەندە دەڕۆین دەگەینە سنووری کووەیت. من کە بە چاڵەکانی ئەنفال و جێی بۆمبەکان و بە پاشماوەی تەرمی سەربازە عێراقییەکان دەیناسمەوە و دەزانم رێگام هەڵە کردووە، بۆ دڵخۆش کردنی دایکم دەڵێم ئەوەندەمان نەماوە بگەینە مەککە و مەدینە، مەگەر تەواوی تەمەنت حەزت نەدەکرد بچیت و زیارەتیان بکەیت!

دەریاچەی سپی

فەڕۆخ نێمەتپوور

ئەوجا ساڵەکانی بینی لەوێوە تێپەڕین. تەنیا وەک خۆیان بە بێ ئەوەی هەڵگری هیچ بن. بێ ئەژمار بوون. لەبەر خۆیەوە گوتی رەنگە بۆ ئەوێ بۆ ژیانیان بەڕێ دەکەن. گوتی دیسان دابەشیان دەکەنەوە. ریزی ساڵەکان تەواو نەدەبوو. جگە لەمە بەهەموو لایەکدا بڵاودەبوونەوە. وەک بڵێی هیچ یاسا و رێسایەک نایانگرێتە خۆ.

ئۆرۆپا جەژنیان بە ئێوە تەرك كرد!

رزگار حەمە پیرۆت

هەڵگەڕانەوەی چی؟ ئەو قسانەی تۆ هی بەر ئاگردانن، وەکو دروشمی کوردایەتی لێهاتووە، کە بەناوی کوردایەتییەوە ملی کورد دەشكێنن، دەشڵێن ئێمە سیاسەت دەکەین و ئەگەر وا نەکەین نامێنینەوە، دەك پیرۆزتان بێت ئەو مانەوە پڕ شەرمەزارییە، راستیان گوتووە مەنجەڵ سەرقاپی خۆی دەدۆزیتەوە.

دەچمەوە بۆ چین

فەڕۆخ نێعمەتپوور

 بارزان چاوەکانی هەتا دێن زیاتر شڵ دەبن. بەزەحمەت چاوهەڵدێنێ و سەیری دەرگاکە دەکاتەوە. ئا، پێوەدراوە، بەڵام دانەخراوە. بارزانی قابلەمە لەبەر خۆیەوە دەڵێ چاوی دەرێ! ئەوسا بیری چین دەکەوێتەوە. ئای یادی بەخێر ئەو ساڵانە! چەند خۆش بوون.