چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەوێک کە هەروەها خەریکی سەیرکردنەوەی وێنە رەش و سپییەکانم، لەناو چەمەدانەکەدا لە پاڵ ئەلبۆمی وێنەکان سجیلەکەی دایکم دەبینمەوە. یەکەمجارە چاوم پێی دەکەوێ. من قەت لەوە پێش نە بیرم لە سجیلی .دایکم کردووەتەوە و نە تەمەن و شوێن و کاتی لە دایکبوونی بۆم گرینگ بووە. بەرگە سەوزەکەی هەڵدەدەمەوە
- توضیحات
- بازدید: 72
ژیان لە گوێن دانێ (٣)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 57
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کاتێک تۆ دەمری، رۆحەکەت دەچێتە کەناری چۆمی ستیکس شاڕۆنی بەلەمەوان لە چۆمەکە دەتپەڕێنێتەوە، بەڵام تۆ دەبێ لەبری ئەمە کرێی بدەیتێ. لەبەر ئەمەیە کاتێک ئێمە مردوو ئەنێژین سکەیەک ئەخەینە نێو دەمی. مردوو دەتوانێ ئەم سکە بدا بە شاڕۆن.
- توضیحات
- بازدید: 111
ژیان لە گوێن دانێ (بەشی ٢)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 78
تەلار تاهیر
بۆ نموونە کاتێك حەسیبە براکانی شەهید دەبن لە کۆتایدا خۆی چەکی براشەهیدەکانی هەڵدەگرێت و شانبەشانی پێشمەرگە دەجەنگێت و دەبێتە درێژە پێدەری خەباتی براکانی واتە ئەمە ئاماژەییە بۆ ئەوەی ئەگەر گوڵێك هەڵبوەرێت، گوڵێکی تر لە جێی لە دایك دەبێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 152
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەو شەوە لە دووای کۆبوونەوەکە، عەبە هەر دەگاتەوە ماڵەوە، تەب و لەرزێکی توند لێی ئەدا و لە ناو جێگادا ئەیخا. ژنەکەی تا بەیانی پەڕۆی تەڕ و فێنک دەخاتە سەر ناوچاوانی و قاچە رووتەکانی کە لە بن لێفەکەوە هاتبوونە دەرەوە، دەشێلێ. بۆ بەیانی دکتۆر ئەهێننە سەری و دەرزیەکی لێ ئەیا و چەند قورسێکیشی بۆ ئەنووسێ.
- توضیحات
- بازدید: 102
فەڕۆخ نێعمەتپوور
هاوڕێکانم دەیانگوت لەم کولێرە چەورەی تێهەڵسوو، بێگومان وەک هی ئێمە گەورە دەبێ! لە کۆلێرە چەورەکان دەڕوانم. تیایا دەمێنمەوە بیانخۆم، یان لە خۆمی هەڵسووم. چێژی دەمم زاڵترە. دەست دەکەمەوە بە خواردنیان. جگە لەمە تەمەنی بەهار و کولێرە چەورەکان یەکجار کورتە. نابێ کات بە فیڕۆ بدەم.
- توضیحات
- بازدید: 76
ژیان لە گوێن دانێ (بەشی ١)
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
- توضیحات
- بازدید: 96
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کۆڵوانە سوور کە نە توانیبووی شوو بکات و نە توانیبووی ببێ بە کەوا سووری بەر لەشکر، ئەو شەوە تا بەیانی، هەتا کاتی مل پەڕاندنی، لە ژوورە تاکەکەسییەکەی خۆیدا لە زیندان بە یادی جاران گۆرانی کۆڵوانە سووری چڕی. کاتێک هەتاو یەکەم تیشکی خۆی لە پشت کەژەوە بە سەر وڵاتدا پژاند، ئەو بەو ئاکامە گەیشت کە لە گۆرانی فشەتر لە دونیادا دەست ناکەوێ
- توضیحات
- بازدید: 86
لە نۆروێژییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
تریم لەسەر تەختەبەردێک دانیشتبوو. چاوەکانی تریم سپی وقژەکانی شین بوون. ئەژدەها دەستەمۆکەشی لەسەر بەردەکە بەلای دەستییەوە بوو. کاتێک ئەژدەهاکە لووکی لە ئاسمانا بینی، فیشکەیەکی کرد و تۆپێکی ئاورین لە دەمی دەرچوو.
- توضیحات
- بازدید: 108