چیرۆک
کاتی دیدار یەکدی دەبینین (١٨)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 63
فەڕۆخ نێعمەتپوور
عەلا شەو دیسان کەللاکانی دەخاتەوە پشت سەری و، لە ناو تاریکایی ژوورەکەدا بیر لە عێراق و تورکیە و یووئێن دەکاتەوە. لە قوتابخانە ناوی ئێراق و تورکیەی بیستبوو. نا، لە ناو کۆڵانیش ناوی ئێراقی زۆر بیستبوو. دەڵێن ئەوەندە دوور نیە. ئێوارەیان جاری وایە لە کۆڵانەوە ئەو شاخەی بەرزە دوورەیان نیشاندابوو کە لە ناو تەمێکی دوورەدەستدا خۆی دەنواند. گوتبوویان "ئەوێ ئێراقە!"... ئەی تورکیە لە کوێیە؟
- توضیحات
- بازدید: 126
کاتی دیدار یەکدی دەبینین(١٧)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 97
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە رادەوستێ، ژنەکە چاوی هەڵدێنێتەوە و، سەیرێکی پێشی خۆی دەکا. شۆفیرەکە هەست دەکا چاوەکانی کتوپڕ غەمگین دەبن و ئیتر ئەو بزە شیرینەیش لە سەر لێوەکانی نامێنن. بە دەنگێکی نەوی و، مەستانەوە دەڵێ: "ئۆسکارگاتا... ئۆسکارگاتا... جادەی سەردەمی منداڵی و گەنجیەتیم!"
- توضیحات
- بازدید: 105
کاتی دیدار یەکدی دەبینین(١٦)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 71
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەو هەراهەرا و هاتوهاوارەدا دەڵێی کەسێک لە دەرگا دەدا. گوێ شلدەکەن. نا، دەنگ نایەت... بەڵام دایکی سەحەر هەڵدێتەوە خوارەوە. مێردەکەی هاواردەکا "نەیکەیتەوە!" خەزووری سەر وەردەگێڕێ و دەڵێ "درگا لەو سەر رووتانە نەکەنەوە!" سەحەر بە شوێن دایکیا رادەکاتە خوارەوە.
- توضیحات
- بازدید: 99
کاتی دیدار یەکدی دەبینین (١٥)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 60
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خانەجیب کە بە هۆی نەخۆشیی کتوپڕی کوڕەکەی گەڕابووەوە و، لای خۆیشی هۆکارەکەی بۆ نەخۆشیی کچەکەی گێڕابووەوە کەمێک هەست بە نامۆیی وەزعی ناو ماڵەکەدا دەکا. قژی ئاڵۆزکاوی کچەکەیشی ئەوەندەی تر دڕدۆنگی دەکا. راستییەکەی ئەوە بوو بۆنی شیاکەی مانگا نەیتوانبیبوو بە جوانی بۆنی ئەو عەترەی کاکی ئەفسەر لە خۆی دابوو، وننکا؛ بەڵام خانەجیب ئەوەندە سەرقاڵی کورەکەی دەبێ کە زۆر خێرا لە بیری دەچێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 85
کاتی دیدار یەکدی دەبینین. بەشی ١٤
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 106
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆژێ لە سەر کەلاس، بە هۆی ئەو دەرسەوەی کە دەمانخوێند و، باسی ئایینە جۆربەجۆرەکانی تیابوو و باسی لەوە دەکرد کە لە نۆروێژ ئایین ئازادە و کەس بەم هۆیەوە سووکایەتی بە کەس ناکا و لە راستیدا بە گوێرەی یاسا سووکایەتی مەمنووعە، مامۆستا لە یەک بە یەکمانی پرسی کە داخۆ باوەڕمان بە هیچ چەشنە ئایینێک هەیە یان نا. زۆربەی قوتابییەکان، کە تەمەنمان لە نێوان بیستەوە تا چل دەبوو، زۆر بە سۆز و شانازییەوە وەڵامیان دەدایەوە.
- توضیحات
- بازدید: 124