چیرۆک

لە بیرم دێت (دووابەش)

فەڕۆخ نێعمەتپوور

لە کۆتاییدا حەزئەکەم پێت بڵێم پێم وابێ ئەتوانی ئەمە وەک کتێب چاپی بکەی، من وەک خۆم کێشەم لەگەڵیا نیە. بگرە ئەتوانم یارمەتیشت بدەم. بەشێکی مێژووت گێڕاوەتەوە، بەڵام گەر لە جیاتی تۆ بم، مادام دە ساڵ لە گرینگترین ساڵەکانی ژیانت کە هاوکات بووە لە گەڵ گرینگترین رووداوی نیشتمان، لە خەوا بوویت، وا باشتر بوو دەست بۆ قەڵەم نەبەی.

نێرگز دەبێتە داعش

سامان حسێنی

دایە کافە ماوەیەکە هەر کەس دەبینێ بە بێ سێ و دوو ئەو هەواڵە رادەگەیەنێ: نێرگزەجاڕ رۆیشت و بووە داعش، لەیلاش کە سەری لە چوونە ناو داعش دەخورا وتی: نێرگزەجاڕ کێ یە؟ دایە کافە وتی: دەک چاوم کوێرو دەستی شکاوم بۆ نێرگزەجاڕ... دەڵێن شەوی سێ مێردی هەیە.

هاوڕەگەزخوازی

سامان حسێنی

هاوڕێی برای بژوێن کە پێنج ساڵی لێ گەورەتر بوو لەسەردەمی منداڵی و مێرمنداڵی دا زۆری خۆش دەویست بەجۆرێک کە پارە گیرفانیەکەی خۆی کۆ دەکردەوە کە بتوانێ شتێکی جوان و هەستبزوێن بۆ خوشکەکەی بکرێ و دڵخۆش و شادمانی بکا، هەمیشە بێتوو شەوو ڕۆژێک یان تەنانەت چەند کاژێرێک لێی دووربکەوتایەتەوە لەهاتنەوەدا لەئامێزی دەگرت و ماچبارانی دەکرد.

خەیاڵاو

سامان حسێنی

لەودیوو پەنجەرەی شەوێکی باراناوی ئاسمانێکی تەڕی هەورن، لە ژورێکی بێ دەنگی بەرین و نیوەتاریکا لەبن زۆپایەکی بەتین، سەری نابوە سەر سەرینێک و لەبن ڕۆشنایی لاوازی چرا دیوارکۆیەکی بێ تینا ڕۆچوو بوو بە ناخی کارەساتی ئەکتەری سەرەکی چیرۆکەکەی ناو پێشکی داو سەرو چاویشی ڕەنگی مردووی لێ نیشتبوو.

لێرە، لەم شارە

فەڕۆخ نێعمەتپوور

زیندانبانەکەی یەک هەفتە مۆڵەتی بۆ داناوە. بەڕای من ئەگەرچی یەک هەفتە وەک هەمیشە هەر هیچ نیە و بگرە لە خوێندنەوەی 'کات' بەگشتی وەک هیچیش حسێبی بۆ ناکرێ، بەڵام لەم جۆرە کاتانەدا فورسەتی چاکە. دایکی دەڵێ بەقوربانت بم، لە دەورت گەڕێم فکرێکمان بۆ بکە!

لە بیرم دێت (٧)

فەڕۆخ نێعمەتپوور

مامۆستا سینا کە لە قەدیمەوە مامۆستایە و دەرسی ئەدەبییات دەڵێتەوە و بە هۆی کەمی مامۆستا هێشتا جاروبار کاردەکا و بەردەوامە لە هاتوچۆی نێوان قوتابخانە و ماڵەوە، دەست بە سمێڵە زل و بابڕە سپییەکانیدا دێنێ و دەڵێ لە هەموو سەردەمێکدا شتێکی گەورە هەڵەیە، بەڵام لە بەعزێ سەردەمدا ئەم هەڵەیە یەکجار گەورەترە.

خرپن و نونو

عەلی حەمەڕەشید

ئەوان زۆر دڵیان بە (خرپن و نونو) خۆشبوو. رۆژێکیان لەکاتی یاری کردن دا (نونو) کەوتە ژێر قاچی (خرپن)ەوە. (لیرە) خەریک بوو لە (خرپن) توڕە ببێت. (لاوان) دەستی کرد بە پێکەنین و وتی (لیرە) گیان ئێمە ھاوڕێین ھەرگیز ئازاری یەکتر نادەین و لە یەکتریش توڕە نابین.

قرپۆکەکان و زەردەمار

فەڕۆخ نێعمەتپوور

قرپۆکێکی زلی بەتەمەن کە خاوەن دەنگێکی گڕ و بەرز بوو، ئەمەی کرد و داوای لە مانگی چواردە کرد بە فریایان کەوێ و لە وشکەساڵی رزگاریان کات. بەڵام قرپۆکەکە هەرچی دووا و هەرچی پاڕایەوە، مانگ تەنیا لێی رووانی و بە روویدا پێکەنی و بە بێ ئەوەی یەک تاقە وشە چییە لە دەمی بێتەدەرەوە، بەرەبەرە، بەرەو باشووری رۆژئاوا نەوی بووەوە و دەمەوبەیان ون بوو!

سێوێکی تر

فەڕۆخ نێعمەتپوور

دەست دەبا و یەکێک لە سێوەکان هەڵدەگرێ. لێی ورددەبێتەوە. هەمان سێوە، سێوەکەی وا حەوا دەستی بۆ برد و دەرخواردی ئادەمی دا. سێوی زانست، سێوی لێکجیاکردنەوەی چاکە و خراپە و سێوی دەرچوون لە بەهەشت و هەست کردن بە ئەندامەکانی زاوزێ و ئەوەی کە گەڵا شتێکە بۆ داپۆشینیان نەک تەنیا بۆ رازاندنەوەی سروشت و گەمەی ژیان لای درەخت. بیردەکاتەوە کە ئەم لەم سێوە چی بەرکەوت. "راستی چیم بەرکەوت؟"

لە بیرم دێت (٦)

فەڕۆخ نێعمەتپوور

بە پێچەوانەی شا و باوکم و عومەر، لام وا نیە کە دونیا ئەوەندەیش شوێنێکی ناخۆش بێت. بە تایبەت کە ماوەیەکە کچێکی دراوسێمان کاتێک لێم دەڕوانێ و بزە دەنیشێتە ناو نیگا و سەر لێوەکانی، من بۆ ماوەیەک هەموو شتێکی ئەم دونیایە، هەر لە دە ساڵی خەوتنەکەمەوە تا تەنانەت کتێبەکانیشم هەتا قووڵاییەکانی بوون لەبیردەچنەوە.