چیرۆک
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
ئا‌پریل بەڕاستی مانگی ئاپریلیشی لاخۆشەویست بوو. چونکە لەو مانگەدا بوو پێی نابووە دونیاوە. دایک و باوکی لەو مانگەدا جەژنیان بۆ دەگرت. هەموو هاوڕێکانی دەهاتن و بەشداریان تیادەکرد. گەلێک دیاریشیان بۆ دەهێنا.
- توضیحات
- بازدید: 887
رەسول سەفەریانیچهند ساڵه ده‌رو ده‌شت ده‌گه‌ڕێیت. په‌پووله نه‌ماوه نه‌یبینیت. هه‌موویانت به‌سه‌ر کردوه‌ته‌وه. به‌ڵام هیچ ئاکامی نه‌بووه. ئه‌وه‌ی تۆ لێیده‌گه‌ریت، له‌م دونیادا نییه. ئه‌وه خه‌وبوو به‌قوربان، خه‌وێک که ته‌عبیره‌که‌ی بۆ نه‌گبه‌تی وه‌های لێهات. هه‌ر که خه‌وه‌که‌ت گێڕاوه، من دڵم داچله‌کی، ترسام، به‌ڵام بیرم نه‌ده‌کرده‌وه که په‌پووله‌که‌مان به هه‌ڵه‌ی خۆمان باڵ ده‌ربکات و بفڕێت.- توضیحات
- بازدید: 1112
قادر نیکپوور
لە دەوری رێوی رێوی دەهات و دەچوو. جار وبار سەرەگۆچانێک یان نووکە شەقێکی دەگەیاندە رێوی. دەیگوت: "وامئەزانی خەونە، بەڵام خەونیش نیە زۆر راستە. چەند ساڵە چاوەڕوانی ئەم رۆژەم، ئەویش بە مردوویی!" تازە دڵنیام کاری تەواوە.- توضیحات
- بازدید: 1073
هاوڕێ نەهرۆ
لەم رۆژگارە پاییزە کاتێ وەرز دەبوو دەستی دەبرد کەمانجەکەی لەسەر دوڵابەکە هینایە خوارەوەو دەستی دەکردە ژەنینی ئاوازی خەمناک، هەرچەند لە ریگای یوتوبەوە تیئوری موزیکی خوێندوە، بەڵام بەشێوەیەکی خۆرسکی و ئیمپریڤیزاشون کەمانجەکەی دەژەنی!- توضیحات
- بازدید: 1256
قادر نیکپوور
له‌م قسانه دا بوو، بایه‌که توندتر و توندتری کرد. گێژهڵوکهیهک دروست بوو، چاو چاوی نه‌ده‌بینی. بایه‌که ئه‌وه‌نده توند بوو که ئه‌و شته‌ی وه‌ک تۆپی فووتبال له حهواکرد. که‌ره له ترسان زه‌نده‌قی چوو، لهبایهکه توندتر ده‌فڕی.
- توضیحات
- بازدید: 1011
رەسوڵ سەفەریانی
ئێستا ماوەیەکە بۆ چارەسەری هەندی گرفتی نەفسی کە گوشاری لەسەر دروستکردووە، دەچێتە لای دەروونناس. لە وتوێژێک لەگەڵ دەرونناسەکەیدا باسی ئەمە دەکات. خلە لە دووا سەردانی لای دەروونناسەکەی دەڵێت لە دوێنێ شەوەوە گۆڕاوە. دەڵێت ئیتر لە تاریکی ناترسم. با لە زبانی خلەوە گوێبیستی رووداوەکە بین:
- توضیحات
- بازدید: 1117
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
توریدۆ لەو خیابانە چکۆلە تەنگەبەرەدا، دەست لە گیرفان و سەبیلە بە لای لێویەوە، دەهات و دەچوو، وای دەنواند کە هیچ دەربەست نییە و خەریکی چاوبازی لەگەڵ کچاندایە؛ بەڵام لە دەرووندا خۆی دەخواردەوە. بیری لەوە ئەکردەوە مێردەکەی لۆلا ئەو هەموو زێڕەی هەیە و ئەو هەموەش کە ئەو لێرەوە دێت و دەچێ لۆلا هیچ لای لێ ناکاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1178
رزگار عەلى
هەرچەند ئەو رۆژە پیاوەکە وەعدەکەى لەژێر فشاردا دا‌و سوێندى خوارد کە تا هەتایە درۆى لەگەڵ نەکات و ڕاستگۆ بێت، بەڵام تکاى لە ژنەکەى کرد کە ئیتر ئەو مشتومڕانە نەکات. ژنەکەش بەڵێنى دا ئیتر هەرگیز ئەو مشتومڕانە نەکات بەس بەشەرتێ تەنها یەک پرسیارى تر دەکات و ئیتر تەواو. پرسیارەکەشى ئەوەبوو: پیاوەکە توخوا ئەگەر من بمرم ژن دەهێنیتەوە؟- توضیحات
- بازدید: 942
قادر نیکپوور
بە ناهومێدی هاتنە ماڵ، لەوێش نەبوون. ناچار روویانکردە ماڵی مەلا عەلی تاکو بەسەرهاتە بگێڕنەوە. مەلا عەلی تەواو حەبەسابوو. قسەی بۆ نەدەکرا. وتی: ئەی کەرە قوڵە، ئەویش دیار نیە؟ وتیان هیچ ئاسەوارێک لە مەر وماڵات نیە. مەلا وتی، دەبێ زۆر باش بگەڕێین، نابێ ئەم جێژنە پووچەڵ بکرێت.- توضیحات
- بازدید: 1125
قادر نیکپوور
ئێمە بە جاشکی هاوڕێی یەکتری بووین. هەرەها خاوەنەکانمان پیکەوە هاوڕێ و دراوسێ بوون. ئەو جاشکی ماڵێکی فه‌قیر و خێزاندار بوو، منیش جاشکی ماڵێکی ده‌وڵه‌مند و که‌م خێزان. زۆرجار ئەو تێری نه‌ده‌خوارد به زگی برسی ده‌هاته لام و ده‌پاڕاوه بۆ جه‌مێک. منیش یان له به‌شی خۆم به‌شم ده‌دا یان به دزی ماڵه‌وه خواردنم بۆ ده‌برد.- توضیحات
- بازدید: 1379