چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بۆنی خاک وەها خەست دەبێتەوە کە رێگای هەناسەم دەگرێ. دەمم دەکەمەوە و هەتا دەتوانم هەوا هەڵدەمژم. وردیلە خۆڵەکان بە ناو هەموو جەستەمدا بڵاودەبنەوە. چەندە نیوەروخساری ئاشنایە. ترس دەڕەوێتەوە و خۆی دەداتە دەست حەزی نادەستەمۆی زانینێکی کتوپڕی. ئامادەم هەرچی چۆلەکەی ئەمڕۆیە بیدەم بەس بۆ ئەوەی نیوەی تری روخسارەکەی ببینم.- توضیحات
- بازدید: 997
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
خزمەتکارەکان لە پاشا نەگەیشتن و رۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە. تەواوی شەو بیریان لەوە کردەوە کە چ بکەن و هەر کامەیان پلانێکیان دانا. کاتێک یەکتریان بینی پلانەکانیان بۆ یەکتر باس کرد، بەڵام لەناویاندا کەسێکی زیرەک هەبوو بە ناوی 'راگو' کە لەوانی تر زیرەکتر بوو. هەر هەموویان پلانی ئەویان قبوڵ کرد.
- توضیحات
- بازدید: 1213
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستی کۆتایی دونیا چۆن دەست پێدەکا؟ دێتەوە بیرم لە شوێنێکدا خوێندبوومەوە کە سەرەتا گیاکان لەیەکتر دووردەکەونەوە،... دوور دوور، وەها کە ئیتر دەنگی روان و پشکوتنیان ناگاتەوە گوێی یەکتر. کێوەکانیش هەروەها، بە بێ ئەوەی یەک بەردیان تیا تلۆربێتەوە بەرەو قەراغەکان و سنوورەکانی زەوی دەکشێن، باڵاشیان هەتا دێ کورت و کورتتر دەبێتەوە.- توضیحات
- بازدید: 1107
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
بەرەو تانکەری ئاوەکە چووین. کاڤیا پرسی "یەکەم کەس کێ سەردەکەوێ؟" گوتم "تۆ." رازی بوو. بەسەر تانکیی ئاوەکەدا سەرکەوت و چووە ناو خانووەکەوە. منیش بە شوێندا رۆیشتم و ئەوسا بە شوێن تۆپەکە ژێری قەنەفەی خەوتنێکمان دەپشکنی کە گوێمان لە دەنگێک بوو. ڤیجای بووی کە بە ئەسپایی دەیگوت "دایکم بانگت دەکا."- توضیحات
- بازدید: 1224
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ڤلادیمیر هەموو رۆژەکە بۆ جێبەجێ کردنی کارەکان بەملاولادا هەڵسووڕا. بەیانی زوو سەریدا لە کەشیشەکەی جادرینۆ، دوای زەحمەتێکی زۆر لەگەڵیا رێککەوت. پاشان لە نێو ئەو خاوەن موڵکانەی دراوسێدا گەڕا بەدوای شایەتان. یەکەم کەس کە خۆی پێناساند، ئەفسەرێکی چل ساڵەی خانە نشین بە ناوی دراوین بوو.- توضیحات
- بازدید: 1125
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
دوور و دوورتر کەوتەوە. کاتێک لایکردەوە، ئیتر هیچ خێوێکی لێنەمابوو. رێبوارەکە لە خۆی کەوتە پرسیارکردن: "ئەوە چ بوو روویدا؟... داخۆ بەڕاست بوو؟... یاخود تەنیا خەون و خەیاڵ بوو؟". "رەنگە 'خاوەنهێز' ئەوەی دەدا وا مرۆڤ لە میشک و لە خەیاڵیدایە."- توضیحات
- بازدید: 1112
فرخ نعمت پور
اما بعلت اینکە او همیشە از نوع ایدەئولوژیستهای وطنی بودە و اهل ملی کردن ایدەهای بزرگ جهانی، قبل از هر تلاش دیگر در زمینە دیگری، بە سال پنجاە و هفت چسبید. پیش او آنچە در سال پنجاە و هفت اتفاق افتاد چنان حادثە مهمی بود کە مردم، درست بعلت اهمیت آن، آنرا عامدانە فراموش کردەبودند و آگاهانە نمی خواستند بیادش بیاورند،... حال چە برسد بە خوانش دوبارە آن، کە گاو نر می خواهد و مرد کهن!- توضیحات
- بازدید: 939
قادر نیکپوور
هیوا بۆ کار دەچێ، تازە ئەگەر بیدەنێ. قسەکانی باوکم تەواو کاری لێکردم. هەربۆیە باوکم زۆر خۆش دەویست. ئەو کەسێکی عاقڵ و لەسەر خۆ بوو، بە هێمنی قسەی دەکرد. کتێبەکەم جێ هێشت. بە بیانووی چایی خواردنەوە لای ئەوان دانیشتم. قسەکەی باوکم تەواو سرنجی راکێشام. خۆم خافڵاند تا بزانم چ باسە.- توضیحات
- بازدید: 1067
لە ئینگلیزییەوە: سایتی قەڵەم
کاتژمێرەکەی باوەگەورە دوانزە جار لێیدا. گەڕامەوە بۆ ناو جێگاکەم و ئەگەرچی زۆر ماندوو بووم، بەڵام نەمتوانی بخەوم. زۆر دەترسام. مێشکم لێواولێوی بیرە ترسناکەکان بوو. پاش ماوەیەک، سەرئەنجام خەوم لێکەوت. لەپاش سەعات هەشتی بەیانی بەئاگاهاتم و، تەلەفزیۆنەکەم هەڵکرد.
- توضیحات
- بازدید: 1179
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
دووای چاکبوونەوەی تەواوی برینەکە، کابرا گەڕایەوە بۆ هەرێمەکەی خۆی. پاش سێ حەوتووان دیسان کابرا لە ئیدارەی دکتۆر پەیدابووەوە. دەستی هەروا بە پەتکێکەوە بە ملیەوە شۆڕببووەوە و هاواری بوو بە دەست هەمان ئیش و ئازاری برینی پێشوو.- توضیحات
- بازدید: 1028