چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە زیندانەکەی سەرۆک هەموو چەشنێکی تێدا دەدۆزرایەوە، لە خائینان بە نیشتمان و شۆڕشەوە بگرە، ئەوانەی دزییان لە ماڵی حیزب کردبوو، دەست درێژکەرانی سەر نامووسی خەڵکی، سۆزانییەکان، ئەوانەی وا جورئەتیان کردبوو حیزبی دیکە و رەخنەگری دیکە سازبکەن، هەتا ئەوانەی جوێنیان بە نامووسی سەرۆک دابوو.- توضیحات
- بازدید: 1352
لە ئینگلیزییەوە: موحەممەدئەمین مەجیدیان
دوای یەکەم دیدار لەگەڵ نوێنەرەکەی، ئەویش ئەو شتانەی بیستبووم دووپات کردەوە و... کە چوومە ماڵی کولونێل، دیتم لە بانیژەی ماڵەکەیدا بەدەم ئێش و ئازارەوە، لەسەر کورسییەک راکشاوە. زۆر بەباشی بەخێرهاتنی کردم.- توضیحات
- بازدید: 1494
فەرۆخ نێعمەتپوور
ئەو قاتری دەویست نەک قاتر! دەستی بۆ میکرۆفۆنەکە برد،... لە میللەت گەیەنێ، ئەوەیکە لە نێوان قاتر و قاتر جیاوازی هەیە، ئەوەیکە قاتر پیاوکوژە و خەڵکی دەکوژێ و نیشتمان و شۆڕش و گەل بەر بادی فەنا دەدا، بەڵام قاتری دووهەم لە رەگەزی ئاژەڵە و باری پێ دەبەن و چەرخی ئابووریی وڵاتیی پێوە بەڕێوە دەبەن.- توضیحات
- بازدید: 1183
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پێی سەیرە کە چلۆن بەمانەوە و لەگەڵ ئەمانە تا ئێرەی هێناوە. بەڵام نا، بە خۆی دەڵێ نابێ پێی سەیر بێ. لای سەرۆک، مێژوو رەوتێکە خاوەنی لۆژیک و مەنتیقی خۆی، رەوتێک کە بەو رێگایەیدا کە دەبێ بڕوا دەڕوا، سەرەڕای ئەوەی کێی لە گەڵدا بێ و چلۆن لە گەڵیدا بێ.
- توضیحات
- بازدید: 1421
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
گیاجاڕەکەی سامانتا پەڵە زەوییەکی سێگۆشەی سەوز و نەرمان بوو، هەر وەک فەڕشێک لە بناری تەپۆڵکەیەک راخرابوو. لای خوارووی ئەم زەوییە هەر لە' ئۆویدۆ'وە بۆ' گیجون' هەتا سەر رێگەی ئاسنەکە کشابوو.- توضیحات
- بازدید: 1358
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەرچی ئەمڕۆ یەکێک لە جوانترین ئێوارەکانی ژیان و دونیایە، بەڵام سەرۆک چەندە حەزی بە هاتنی شەوە،... چەندە حەزدەکا شەو دێت و دیمەنی ئەو رۆژەی دایکی بۆ جارێکی تر لەگەڵ خۆی دەبا. بردنێکی دوور دوور،... هەتا ناو رەشاییەکان.- توضیحات
- بازدید: 1231
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەرۆک وەک هەر مرۆڤێکی تر، جاری وایە لە هەموو شتێکی ئەم دونیا ناڕەسەن و نەگبەت و بێ وەفایە جوان جوان بەتاڵ دەبێتەوە و، دەبێ بە قاڵبێکی پڕ لە 'هیچ' ی... بگرە تەنانەت هەست دەکا لە چاو مرۆڤەکانی تر زۆر خراپتر بەتاڵ دەبێتەوە. ئەوەندە بەتاڵ کە حەزی لە راوەماسییە!- توضیحات
- بازدید: 1335
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کاتێک گهیشتینه جێ، خانوویهکی خراپۆکه و له بهریهک ههڵوهشاومان دیت له نێو ئهو قوڕ و چڵپاوه دا ههڵتۆقیبوو. گهوڕێکی بهربهرهڵا، کادێنێک به سهریهوه له لایهکیهوه دروست کرابوو. ههر له ژێر ئهو بانه و له تهنیشت گهوڕهکهوه شوینێکیش بۆ حهوانهوهی مرۆڤ و چوارپێکان ساز کرابوو.- توضیحات
- بازدید: 1299
گۆران رەئوف
تۆ هەرگیز راوە ماسیت کردووە؟ هەرگیز بەسەر شاخە سەوزەکاندا هەڵگەڕاویت؟ هەرگیز لەبەر ئاوێنەدا بیرت لە جوانى خۆت کردۆتەوە؟ هەرگیز بیرت لە چاوەکانت کردۆتەوە مەودا دورەکان دەبینن، خەیاڵەکانت!- توضیحات
- بازدید: 1400
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لەناو پەنجەرەکەی گووگل دا نووسی "دیتنی پیاو لەناو تاریکیدا". کۆمەڵێک لینک هات. چاوێکی بەسەردا خشاندن. ئەگەرچی هەندێ لەو وشانەی نووسیبوونی لەناو لینکەکاندا هەبوون، بەڵام رستەکە بە تەواوەتی نەهاتبوو. گووگل شتی تری دەهێنا.- توضیحات
- بازدید: 1585