چیرۆک
لە ئینگلیزییەوە: محەممەد ئەمین مەجیدیان
ئێوارەیەکیان، بەدوای رۆژێکی بارانی، لە حاڵێکدا تۆپە یارییەکانی لەژێر باخەڵدا و چەقۆکانیشی لە بەڕەکۆنەکەیەوە پێچابوون، کۆمەکۆم و دڵ بەخەم، بەدوای چەند منداڵێک‌دا دەگەڕا، نەوەک ئەوشەوە بەبێ شێو سەربنێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1273
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەرۆک جاری وایە ئێوارەیان دەردەکەوێ. بە ئافتاوەیەک گوڵەکانی باخچەکەی بەر کونەکە ئاو دەدا. باخچەی گوڵە جوان و رەنگاوڕەنگەکان. پاشان دەست دەخاتە سەر کەلەکەی، یاخود لە پشتییەوە گرێیان دەدا و لەوێوە لە دۆڵ و شاخەکانی بەردەمی دەڕوانێ. دۆڵ و شاخە ئەزەلی و ئەبەدییەکان.
- توضیحات
- بازدید: 1421
فەڕۆخ نیعمەتپور
منیان راگواست چونکە لە دووای چل شەو و چل رۆژەکە، دەنگۆ لە گەڕەک بڵاو بووەوە کە من لەم سێ کەسە دەچووم: لە سەدام، لە چەنگیزی مغۆل و لە هیتلەر. هەر بۆیە باوکم لە ترسی ئەوەی نەکا قسەکە راست هەڵگەڕێ و منیش شەڕێکی ترسناکی تر هەڵگیرسێنم و بە میلیۆن مرۆڤ تێدابەرم، لە تاوا هەتا بۆی کرا منی لە ژێرخانەکە پەستاوت.
- توضیحات
- بازدید: 1214
و./ حه‌مه‌که‌ریم عارف
ئیدی چ کارێک نه‌ده‌کرا. یه‌کشه‌ممه‌ی جه‌ژنی پاک بوو و فاشییه‌کان به‌ره‌و "ئهیبرۆ" هیرشیان دێنا. هه‌وری تاریک به‌ری ئاسمانی گرتبوو، فڕۆکه‌کانیان نه‌یانده‌توانی هه‌ستن. تەنێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و ئه‌وه‌ی که پشیله‌کان ده‌یانتوانی ئاگایان له‌خۆ بێ تاقه دلخۆشی پیره‌مێرده‌که بوون.
- توضیحات
- بازدید: 1275
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
"زۆر درەنگ هاتوویەوە." ژنەکەی وتی. ئەو دەنگە شیرین و ئاساییەی جارانی گۆڕا بوو. مۆسیۆ دو میریت وەڵامی نەدایەوە، چونکە هەر لەو کاتەدا رۆزالیا هاتە ژوور. ئەمەش بۆ ئەو وەک هەورە گرمەیەکی وڕکەر وابوو.
- توضیحات
- بازدید: 1268
خەبات رەسووڵی
سروە ڕەنگی سپی هەڵگەڕاوە و لە نێو دەنگی قاقا و پێکەنینی خوشکیدا بزەیەکی ساردی لە سەر لێوە. پاش ماوەیەکی کورت فاتم دایدەنێتە سەر ئەرزی و وردە وردە بوونی کەمڕەنگ دەبێتەوە. خوشکەکان باسێکی نوێ دادەمەزرێنن و ئەویان لەبیر دەچێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1395
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کەرە بەستەزمانەکەیش لانیکەم بۆ یەکەم جار لە ژیانیدا لە جیاتی مرۆڤێکی قورسی رەزا گران، لەو مرۆڤانەی بە هەزار دا‌و و دەرمان جوان ناکرێن و کەچی پێیان وایە جوانترین بوونەوەری جیهانن، رزگاری بووە و دێڵێکی رەزا شیرینی بە کێش سووکی لە سەر پشت ناوە و جادەی لە ناو قەرەباڵغیدا بڕیوە.
- توضیحات
- بازدید: 1476
و: شاهین که‌ریمی
هاوشانی ئه‌م ژن‌و مێرده، دوو که‌سی دیکه دانیشتبوون. یه‌کێکیان زه‌به‌لاحێک بوو قاچه درێژه‌کانی نابوو به کورسیه‌که‌ی به‌رانبه‌ریه‌وه. پانتۆله‌که‌ی وه‌کو پانتۆڵی هاوڕێکه‌ی به په‌ڵه‌ی دووکهڵو رۆنی مه‌کینه سواخ درابوو. ئه‌وی تریان کورته باڵا‌و لاواز بوو. دهمو چاوێکی وشک هه‌ڵاتوی هه‌بوو.
- توضیحات
- بازدید: 1506
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بەفر و سەهۆڵ بای باکووریشیان بانگ کردە لای خۆیان. بای باکوور خۆی لە کەوڵی ورچەوە پێچابوو، رۆژ تا ئێوارە لە نێو ئەو باخەدا لوورەی دەهات و کڵاوەی دووکەڵکێشی بانەکانی دەخستنە خوار و دەیگوت: "ئێرە شوێنێکی خۆشە دەبا تەرزەش بانگ کەین ببێتە میوانمان،"
- توضیحات
- بازدید: 1524
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
کاتێ نوامی دیتی ڕووس له سه‌ر قسه‌ی خۆی سووره، بێده‌نگ بوو. پیکه‌وه هاتن تا گه‌یشتنه به‌یتله‌حم. به گه‌یشتنیان هه‌موو شاره‌که به‌ره‌وڕوویان جما، لێیان پرسی: ''ئه‌تۆ نوامیت؟'' ئه‌ویش پێی وتن: ''با‌نگم مه‌که‌ن نوامی، پیم بڵێن' مارا': چونکه خوا زۆر خراپی به سه‌ر هێناوم.
- توضیحات
- بازدید: 1402