چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەیری خولە دەکەم،... خولە قون خوار. کە هەڵدەستێ بۆ ئەوەی چقڵ و زبڵی زۆرتر بۆ ئاگرەکە بێنێ، دەلەنگێ،... بە جەستەی خوارییەوە لەو پەیکەرانەی یۆنانی کۆن دەکا وا بە سەقەتی بەجێ ماون. کە دووکەڵەکەی لێدەئاڵێ، رێک لە شوێنی خواری جەستەی، بەشێک لە دووکەڵەکە چڕدەبێتەوە و لەوێدا زیاتر گێژ و لوول دەخوا. وەک بڵێی دەیانەوێ خولە راست بکەنەوە. وەها راست، کە بتوانێ ئاگرێکی وەها بکاتەوە بێ دووکەڵ. تەنیا گڕ،...
- توضیحات
- بازدید: 1394
فەڕۆخ نێعمەتپوور
تیشکەکە هەتا ئەو رۆژەی وا شەڕ لە شارەکەی ئێمە دەستی پێکرد، هەر سەرێکی لە حەوشەکەی ئێمەدا بوو و سەرەکەی تری لە ئاسمان. هەر کە یەکەم تەقە دەستی پێکرد، تیشکەکە وەک پەیژەیەکی چەند تیکە کە سەریەک دەخرێتەوە، خۆی سەر خۆی خستەوە و بەرەو ئاسمان کشاو ونبوو، باوکیشم بۆ یەکەم جار دووای ئەو هەموو ساڵە لە بەر تەلەفزیۆنەکە هەستا و چوو لە حەوشە جگەرەیەکی لە شوێنی بەجێماوی تیشکەکە کە پەڵەیەکی شینی تۆخ و قاوەیی بوو داگیرساند.
- توضیحات
- بازدید: 1718
رەسووڵ سوڵتانی
بە دەم ورتەورتەوە جگەرەکەی دانا و دەستی دا قەڵەمەکەی و دەستێکی بە ئەژنۆی خۆیدا هێنا. وەک پێچکەی کورسییەکە قورس و قایم بوون. ئەو رۆژە وا نەبوو. بیست ساڵ لەمەوبەر بوو. بە خەونیش بیری لەمڕۆ نەکردبۆوە. بەیانی بوو، کە هێنایانن، سەربازەکان راوەستابوون و خەڵکێکیش وێنەیان لێ دەگرتن. لە دڵی خۆیدا گوتی: یانی ئەوە ئەو خەڵکەن ئێمە خۆیان بۆ بەکوشت دەدەین؟ بڕوا ناکەم ئەوانە خەڵکەکەی خۆمان بن.
- توضیحات
- بازدید: 1209
فرخ نعمت پور
دراکولا بە پێچەوانەی جارەکەی پێشوو نەک تەنیا لە ترسی گیانی، خۆی بە زەویدا نەدا، بەڵکوو هەروا رەپ راوەستا و سەیری دیمەنە نە زۆر ترسناکەکەی بەردەمی خۆی کرد. ئاە و ناڵەی بریندارەکان وەک گەردەلوول بە ناو بیاباندا گێژ و لولی دەخوارد، هەرچی گەند و گووی بیابان بوو راپێچی دەدا و لەو سەرانە خۆی بە ئاسماندا دەکرد. دراکولا بە دیتنی مەیتەکان نەک تەنیا دڵی بەیەکدا نەهات، نەک تەنیا حەزی خوێن نەیگرت، بەڵکوو تەنانەت زەرداوە سوورەکەیشی هەڵنەهێنایەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1263
فەڕۆخ نێعمەتپوور
وەک دراکولا تێگەیشت، سەرۆک و پیاوەکانی ئەم ژوورە بە تەمای رووخانی سەرۆک و پیاوەکانی ژوورەکەی تر بوون. پێشیان وابوو کە تا ئەم رووخانە، تەنیا راڕەوێکی باریکیان لە نێواندابوو و بەس. بۆیە جاری وابوو وەها حیماسەتێک دەیگرتن کە لەوانەبوو ژوورەکە بەسەریاندا بڕوخێ و فەرماندە سەربازییەکان سەرۆکەکانی خۆیانیان لێ تێک بچێ و نەیانبیننەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1557
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە بیری ئەوەیدا داخۆ خوێنی تراو چەندە زانست لەخۆدەگرێ، باڵەکانی وەک داڵ کردەوە و خۆی بە ئاسمانی سەر کۆڵانێکدا کرد. ئەو کە هەمیشە رقی لە شیعرگوتن بوو و شاعیرانی بەو هەوەسبازانە دەشوبهاند کە نە بە کەیفی خۆیان ژنیان دەست دەکەوت و نە دەیانتوانی بە جوانی دەستپەڕبکەن، حەزی نووسینی شیعرێک رووی تێکرد.
- توضیحات
- بازدید: 1417
رزگارلوتفی
لای کەسێک گەر بە درێژایی تەمەنی، شوێنێک ناوەند بووبێ و ئەوێی دی پەڕاوێز، ئەستەمە بتوانێت لە ئانێکدا جێ گۆڕکێیان پێ بکات و جۆرێکی تر بڕوانێت. قەڵا، پارکە گچکەکەی ئێستای قەڵا، لە زەینمدا، نەقشی هەمان ناوەند دەگێڕێ و شاریش، بە هەموو نەگریسیەکانیەوە رۆڵی پەڕاوێز. بۆیە تا دەگەینە بیستی رەشەمە، ئەوەی لە هەموو شتێکی دیکە زەینم هەڵاوگیر دەکا جووڵان بەرە و هەمان شوێنە.
- توضیحات
- بازدید: 1372
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دراکولا بۆ شوێنێک سەفەری کردبوو کە حەزی بە سەفەرنەبوو. شوێنێک کە لە سەفەردەترسا و پێی وابوو گەر دووربکەوێتەوە هەموو شتێک ئیتر لە مانا بەتاڵ دەبێتەوە. بێ هۆ نەبوو دەستکەوتنی نێچیر ئەوەندە دژواربوو بۆی. ئەوانەی لە ماڵەوە زۆر دەمێننەوە، تەنانەت تامی خوێنیشیان ناخۆش دەبێ! خوێنیان تام و بۆنی ژەنگ دەگرێ. وەها هەڵێنجی پێدەدەی. ئەو، لە دوورەوە هەست بەو بۆنە دەکا. بۆنێکی بێ باران.
- توضیحات
- بازدید: 1626
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەمشەو دووهەم شەو بوو کە خەریک بوو بە بێ دەستکەوت تێدەپەڕی. حەزی خوێن لە خۆی بێ خۆی کردبوو. چاوێکی بەو تابلۆیانەدا گێڕا ناوی اللە یان لە سەر نووسرابوو، ئەو ناوەی کە بە پێچەوانەی خاچی مەسیحییەکان هیچ ترسێکی تیا نەدەبزواند. پێی سەیر بوو چلۆن ناوونیشانە جۆربەجۆرەکانی یەک خودا دەکرێ ئەوەندە کارتێکەریی دوور لەیەکیان هەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 1346
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
ئەمن زۆر رقم هەستا. ئەمجا درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: " دوایین قسەی من ئەوەیە، تۆ نابێ بچی بۆ قوتابخانەی ناوەندی. ئەزانم تۆ هەمیشە لە پۆلەکەتدا یەکەم بووی و لە تاقیکردنەوەکانت دەرچووی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەتۆ کچی تا کۆتایی تەمەنت لەگەڵ ئەم خانەوادە نامێنیتەوە، رۆژێک پیاوێک ئەدۆزیتەوە و لەگەڵیدا زەماوەند دەکەی و دەڕۆی. بۆیە بەفیڕۆدانی پارەیە تۆ بچی بخوێنی.
- توضیحات
- بازدید: 1513