چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لادەکاتەوە و لە بە ناو دەروازەکە دەڕوانێتەوە. کچەکە دەبینێ کە ئیستا پاش و پاش دەڕوا و بە دەنگی بەرز قسە دەکا. لە بەرامبەریدا پیاوێکی سپیی باڵابەرز. هەردووکیان بە زمانێکی تر قسە دەکەن. وشە خێراکان دەڵێن عەرەبییە. ئەوسا دەیوید دەبینێ بە دوو مەترێک لە دووای کابراوە. قسەکان زۆر ناخایەنن. قەحبەکە هەوڵ دەدا بە پێڵاوە پاژنە بەرزەکانییەوە هەڵبێ. وەها کە قوتاری ببێ. پێڵاوەکان ناهێڵن. سەرەنگردەدا. ئەوسا ئەم دەمانچەکە دەبینێ.
- توضیحات
- بازدید: 1549
فەڕۆخ نێعمەتپوور
خولە لەو رۆژەوە نەک تەنیا بۆی مەعلوم نەبوو کە داخۆ ئەوانەی سەعاتی چواری بەیانیان دەمردن، لە فرۆشتنی ئاوەکەی ئەو خۆشحاڵ بوون یان نا، بەڵکوو پەشیمان لەوەی کە شوێن وەها پرسیارێکیش کەوتبوو، ئیستا لە پشت پەنجەرەکەیان بە غەمگینی دادەنیشێ و چاوەڕوانی کەرەبەڕەڵڵایەکی تری ناو بیابانە. ئەو کەرەی کە تەنیا ئەو دەزانێ تاقە کانیی ناو بیابان لە ساڵانی وشکە ساڵیدا لە کوێدایە.
- توضیحات
- بازدید: 1525
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بواز که له بهیتلهحم گهڕاوه، ماندوونهبوونی له دروێنهوانهکان کرد. ئهوانیش دۆعای خێریان بۆ کرد. پاشان بواز له له خزمهتکارهکهی که سهرپهرشتیی دروینهوانهکانی دهکرد، پرسی: ''ئهو کچه کێیه؟'' ئهویش وتی: ''کچێکی موابییه و له تهک نوامی له مواب گهڕاوەتهوه. داوای لێکردم، ڕێگای بدهم له دوای دروێنهوانهکانهوه، له نێو ئهو باخه گهنمانهدا گوڵه گهنمان بچنێتهوه. ئهوه له بهیانییهوه تاکوو ئێستا خهریکه و ماوهیهکی کورت له ماڵهوه حهساوهتهوه.
- توضیحات
- بازدید: 1850
فەڕۆخ نێعمەتپوور
حەمەی دراوسێیان کە رقی دونیای لە مارکس بوو، ئیستا پێی وایە مارکس بیرمەندێکی گەورەیە! بەڵام تەنیا بیرمەندێک و بەس. رێک وەک هەموو بیرمەندەکانی تر. ئەو تەنانەت جاری وایە بۆ ئەوەی بیروڕا ئاینییەکانی خۆی بسەلمێنێ، کەڵک لە مارکس وەردەگرێ. دەڵێ "لە کۆمەڵگای بۆرژوازیدا، ئایین لە خۆنامۆ بووە!"
- توضیحات
- بازدید: 1557
ئازاد نەجم
بیرکەوتنەوەی ماڵ بۆخۆی دڵگەرمی و ئومێدێک بوو. لەم کاتەدا لەناکاو گوێی لە دەنگی پێ بوو. ھەستی ڕاگرت، دواتر لە نێو خاڵی چاودێریەکە ھاتەدەرێ و سەیرێکی ئەملا و ئەولای کرد، بەڵام ھیچی بەرچاو نەکەوت. لەدڵی خۆیدا گوتی لەوانەیە پشیلەیەک، یان سەگێکی بەرەڵڵا بووبێ. بەسێ چوار ھەنگاوی خێرا، گەڕایەوە نێو خاڵی چاودێریەکە و، دەستەکانی لێک خشاندن و بە فوو گەرمی کردنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1814
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
لەگەڵما وەرە، بتبەمە جێگەیەک، ئەو کتێبەی لێیە کە تۆت بە دەستی خۆی نووسیویە، ئەویش تۆ ئەباتە لای خواکان. ئەگەر تەنیا لاپەڕەیەکی لێ بخوێنیەوە، ئاسمان و زەوی بەچیای بەرز و دەرەی قووڵ و دەریاکانیەوە جادوو دەکەی؛ زمانی باڵدارانی ئاسمان و گیاندارانی سەرزەمین تێدەگەی؛ ماسییانی بندەریا دەبینی، چونکە هێزێکی خوایی ئەوانە دێنێتە سەرئاو.
- توضیحات
- بازدید: 1416
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە چووە دەر، لە بەر دووکانەکە هەمان پیاو و هەمان گاری و هەمان کەری بینییەوە. بەڵام راوەستە! لە جیاتی کەرێکی شۆخی گاڵتەچی، کەرێکی بینی کە بە جێی خاوەنەکەی هاواری دەکرد و باسی لەوە دەکرد باشترین دۆی دونیا لای ئەوان دەست دەکەوێ. کە ماندوویش دەبوو، لە کاتی پشوودان دەستی دەبرد و لە جیاتی دنکە شقارتەکەی جاران، جگەرەیەکی بە لێوەوە دەگرت، کاتێکیش دایدەگیرساند و مژی لێدەدا، بۆنی پشکەڵی بە هەموو گەڕەکەکەدا بڵاو دەکردەوە. بۆنێکی چڕی بن ژەنگاوی.
- توضیحات
- بازدید: 1854
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دونیا تاریک تاریکە. لە سپێدە ناچێ. ئەم کە هێشتا شێوازی ئاسمان و ئەستێرەکانی دەم بەیانی لە بیر ماوە، جوان هەست بە کاتی نیوەشەو دەکات. رادەوەستێ،... زۆر مەحکەم،... قورس. سەرهەڵدەبڕێ و پڕ بە گەرووی هاوار دەکا. ئەوەی کە ئەو بە راستی دەیەوێ سبەی بمرێ، نەک ئیستا. سبیەیەک کە دەکرێ هەموو شتێکی چاوەڕوان نەکراوی تێدا رووبدا،... هەموو شتێکی چاوەروان نەکراو.
- توضیحات
- بازدید: 1629
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
لە بن پیرەدارێکی ماوکوسی ئەو باخەدا، جێی خۆی خۆش دەکرد. لە نێو ئەو گەڵا رژاوە گەرمانەی بەر تیشکی خۆر، چوارپەلی لێ درێژ دەکرد، هەناسەی قووڵی هەڵدەکێشان و شوێنە ئاڵۆشەکانی لەشی بە چنگ دەخوراند. کە شەویش دەهات دەگەڕاوە ژێرزەمینەکە، لەسەر تەلیسە خەڵووزان لێی دەخەوت. جاروباریش لە راڕەوی ژێر چێشتخانەکەدا تا دوور دەڕۆی بۆ وەی لە سەر خەلووزە گەرمەکانی نێو سندووقی خەلووزەکە لێی پاڵکەوێ. ئەم گیاندارە ئابەم جۆرە لێرە دەژیا.
- توضیحات
- بازدید: 1782
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەو گەیشتە ئەو قەناعەتەی کە دوژمن لە یەکێک لە شەوەکاندا بە شێوەی ژێرزەمینی هوروژمی هێنابوو. ئەوان پەتاتەکانیان لە هێرشێکی ناجوامێرانەدا راگواستبوو بۆ ئەو شوێنانەی وا ئێستا شەڕی تێدا بوو. دوژمن بە پەتاتەکانی ئەوەوە خەریکی دەستەبەرکردنی سەرکەوتنەکانی بوو. هەواڵی سەرکەوتنەکانی دوژمن کە لە رادیۆکانەوە هەموو رۆژێک بڵاو دەبوونەوە بە تەواوی ئەوی لەم راستیە دڵتەزێنە دڵنیاکردبوو.
- توضیحات
- بازدید: 1631