چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە خەویدا کێوەکانی ئەورووپا راکشان و راکشان، هەتا بوون بە سەحرایەکی کاکی بە کاکی، ئەوسا جەنگەڵەکان بوون بەو گیا زەرد و وشکە کورتەبنانەی کە لە باڵای دووپشکەکان کورتتر بوون. دوواتر مرۆڤی ئەورووپای بینی جانتا بە دەست خەریکی کۆچ بوو. تۆ بڵێی دیسان ئامریکایەکی تر دۆزرابێتەوە؟ یان رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە دەبێ بە تاقە لۆژیکی جیهان؟
- توضیحات
- بازدید: 1488
رزگارلوتفی
رەنگە دواتر لێی ورد نەبووبێتمەوە کە حاجی لەقلەقەکان کەی و لە چ سەردەمێکدا گەڕابوونەوە و لە سەرهێلانەکانیان، ژیانیانیان دەست پێکردبۆوە بەڵام ئەمەم باش لە بیرە چەندساڵ دواتر، ئەو کاتانەی بۆ خواردنی تووەسپی لە گەڵ هاوڕێکانم حەسارە و حەسارمان دەکرد و دەمەتەقەی حاجی لەقلەقەکان گوێچکەمانی مڵەمڕ ئەدا، هانیان ئەداین بە سەعات لێیان رابمێنین و لە سەما و باڵلێدان و ئەتوارە جۆربەجۆرەکانیان بڕوانین.
- توضیحات
- بازدید: 1716
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کە شەو درەنگ هەڵگەڕا و بەرەبەرە دەنگەکان روویان لە کزی کرد، چووە سەر باڵکۆنەکە. لەوێ باڵەکانی کردەوە و قورس فڕی. سەرەتا بە سەر هوتێلەکدا سووڕێکی خوارد و ئەوسا دوور کەوتەوە. ئاسمانی رۆژهەڵات لەو سەرانەیش هەر گەرم و تەپ و تۆزاوی و تێکەڵ بە بۆنی نەوت و بارووت بوو. دۆزینەوەی مرۆڤی تەنیا و تەریک کەوتوو لە ناو ئەو بۆن و لێڵییەدا چەند ئەستەم دەینواند.
- توضیحات
- بازدید: 1470
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دراکولا لە مانەوە و لە گەشتی ناو ئەورووپا ماندوو ببوو. بە سەدان ساڵ لەوێ ژیان بەسەربردن وەڕەزی کردبوو. لەو کاتەوە کۆشکە ترسناکەکەی خۆی لە وڵاتی رۆمانیا بە جێ هێشتبوو و بە هەموو وڵاتانی ئەورووپادا گەڕابوو و خوێنی هەزاران و دەیان هەزاری مرۆڤی لە گەردنەوە مژیبوو، ئیتر لە خوێنی ئەورووپی بێزارببوو. دەیگوت "خوێنی ئەورووپی ساردترە لە سارد
- توضیحات
- بازدید: 1450
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەو دیسان دەنگەکە هاتەوە. دیسان تەپەی هەنگاو و دیسان تووڕەیی. ئارام لە ناو جێگاکەی هەستاو و پاش کەمێک گوێ گرتن بە دیوارەکەوە، بە ژماردە هاتە کۆریدۆرەکەوە. چەند دڵۆپ ئەرەق بە نێوچاوانییەوە دەبریقایەوە. لە بەردەمی دەرگای ژووری ژمارە سیانزەدا راوەستا. دەستی بۆ دەستگیرەکە برد. ئەگەرچی دەیزانی داخراوە، بەڵام نەخوازراو سوڕاندی. دەرگاکە کرایەوە!
- توضیحات
- بازدید: 1589
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەم دەڕواو بە دەم رێگاوە بیر لە کەسەکانی تر دەکاتەوە. مۆسیقا ئەبەدی و ئەزەلییەکە لە گوێیەکانیدا دەزرینگێتەوە. جەستەی پڕ دەبێ لە سەفەر،... پڕ لە رۆیشتن. پڕ بە دەروونی خۆی دوعا دەکا و دەپاڕێتەوە،... لە مۆسیقاکە، کە خۆزگە ئەوانیش ئەوانەی وا بە شوێن ئەودا دێن، یەکجار بۆ هەمیشە هاوسەفەری خۆیان وەک ئەم بدۆزنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1616
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆژێکی تر، ئەمیش بە رێکەوت تفەنگێکی تری لە هەمان شوێن دۆزییەوە. هەڵیگرت و بۆ سبەی کردیە شانی و چووەوە بۆ کۆڵان. لەوێ بە هاوڕێکەی گوت: "ئیتر تۆ کوێخا نیت!" هاوڕێ کۆنەکەی کە بە دیتنی تفەنگەکە سەری سوڕمابوو، وتی: "نا هەر من کوێخام. من لە پێش تۆ تفەنگم دۆزییەوە."
- توضیحات
- بازدید: 1712
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئارام هەنگاو هەڵدێنێتەوە و بەرەو ماڵەوە دەبێتەوە. باکە هەڵیکردەوە و لە گەڵی دێت. قردێلە و جل و گوڵەکان دەکەونە سەما. باکە سەر گۆنای دەگەزێ، رێک وەک ماچی سەردەمی منداڵیی باوکی. بە دەم رێگاوە بزەیەک دەیگرێ. چاو لە گوڵەکە دەکاتەوە. گەر بگاتەوە ماڵ، لە ناو پەرداخێک ئاو لە بەر ئەو پەنجەرەیەدا دایدەنێ وا بەرەو گۆرستانەکە دەڕوانێ. بەم شێوەیە باوکی هەم لە ماڵەوەیە و هەم لەوێ.
- توضیحات
- بازدید: 1638
لە فارسییەوە: سەرگوڵ بێتووشی
بیری لهو دهورییانه دهكردهوه كه به گوڵی سوور رازابوونهوه و ههمیشه له نێو كومیدهكهی دایه گهوره ههڵچنرابوون. بیری له ژێر پیاڵه چینییهكانی دروستكراوی روسیه و ئهو كهلوپهله چینییانه دهكردهوه كه دهست فرۆشهكان ههموو رۆژانی جومعه دهیانهێنایه گهرِهكهكهی ئهوان. كچهكه له سهر كورسییهكه كهمێك شوێنهكهی خۆی گۆرِی و لاقی له سهر لاقهكهی تری دانا.
- توضیحات
- بازدید: 1811
لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
رۆزا وەک هاوڕییەکەی ئازا و بێباک نەبوو. ئەو زۆرتر حەزی لەو دنیا نەناسراوە بوو، دڵخۆش بوو بەوەی چەند ساتێک لەسەریەک لە بن ئەو دارە تەلگرافە دانیشێ و گوێ هەڵخا بۆ ئەو دەنگە سەیر و نائاساییەی لەو تەلانەوە هەڵئەستا و تێکەڵ بە سروەی ئەو بایە دەبوو کە لە نێو دڵی ئەو نزارەوە دەهات.
- توضیحات
- بازدید: 1477