چیرۆک
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەست دەبا و یەکێک لە سێوەکان هەڵدەگرێ. لێی ورددەبێتەوە. هەمان سێوە، سێوەکەی وا حەوا دەستی بۆ برد و دەرخواردی ئادەمی دا. سێوی زانست، سێوی لێکجیاکردنەوەی چاکە و خراپە و سێوی دەرچوون لە بەهەشت و هەست کردن بە ئەندامەکانی زاوزێ و ئەوەی کە گەڵا شتێکە بۆ داپۆشینیان نەک تەنیا بۆ رازاندنەوەی سروشت و گەمەی ژیان لای درەخت. بیردەکاتەوە کە ئەم لەم سێوە چی بەرکەوت. "راستی چیم بەرکەوت؟"
- توضیحات
- بازدید: 270
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بە پێچەوانەی شا و باوکم و عومەر، لام وا نیە کە دونیا ئەوەندەیش شوێنێکی ناخۆش بێت. بە تایبەت کە ماوەیەکە کچێکی دراوسێمان کاتێک لێم دەڕوانێ و بزە دەنیشێتە ناو نیگا و سەر لێوەکانی، من بۆ ماوەیەک هەموو شتێکی ئەم دونیایە، هەر لە دە ساڵی خەوتنەکەمەوە تا تەنانەت کتێبەکانیشم هەتا قووڵاییەکانی بوون لەبیردەچنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 213
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
بهیانیێکی خۆش و ڕۆژێکی شوومه. چونکه لهم ڕۆژهدا له گوندی سهرێ منداڵێک بێتاوان به دهستی پیاوێکی سهر و دڵ خۆش دەکوژرێ. کابرای سهر و دڵخۆش خهریکی ڕدێن تاشینه. خۆی سازدهکا و دهیانهوێ لهگهڵ دهسگیرانهکهی بڕۆن بۆ دهریا و لهوێ پاپۆڕ سواری بکهن.
- توضیحات
- بازدید: 186
دڵەکەم هەڵدەبەزێ و پێدەکەنێ
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 170
عەلی حەمەڕەشید
تا باشتر لێیان تێبگەین و لەبیریشمان نەچێتەوە.کە گەڕاینەوە بۆ لای دایکم و خوشکە بچکۆلانەکەم خواردنێکی خۆشی بۆ دانابووین .تێرمان لێخوارد بەڕاستی زۆر خۆشبوو بەلامەوە و سەیرانەکەی زیاتر لا خۆشکردم.
- توضیحات
- بازدید: 188
دڵەکەم هەڵدەبەزێ پێدەکەنێ (٤)
بابەت: زنجیرە چیرۆکی مناڵان
لەسویدییەوە: رەحمانی سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 182
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کتێبەکانم دێنەوە بیر. دەیاندەمێ. یەکیان ناوەکانی سەر بەرگەکان دەخوێنێتەوە و، سووڕێک نیگای بە ناو لاپەڕەکاندا دەگێڕێ. لەگەڵ هاوڕێکەی بە چرپە دەدوێ. ئەوسا پێش خۆیانم دەخەن. نازانم بۆ، بەڵام زۆر ئاسان لەگەڵیان دەکەوم. نە پرسیارێک دەکەم بۆ کوێ و نە دەڵێم بۆ. وەک بڵێی من تەنیا دەبێ بەقسەیان بکەم و تەواو.
- توضیحات
- بازدید: 196
هاوڕێ نەهرۆ
خەڵکەکە بوون بە دوو بەشەوە هەندێک دەیانگووت ئەمانە خێزانێکی زیرەکن دەتوانن هەلیکۆپتەر دروست بکەن هەندێ خەڵکیش بە گومانەوە بۆیان دەڕوانین و دەیانگووت ئەمانە شێتن هەلیکۆپتەر چۆن بە مان دروست دەکرێ.
- توضیحات
- بازدید: 182
دڵەکەم هەڵدەبەزێ و پێدەکەنێ /بەشی ٣
بابەت: زنجیرەچیرۆکی مناڵان
لە سویدییەوە: رەحمان سۆفی
- توضیحات
- بازدید: 207
غەفوور ساڵحی
ئاسمان ساماڵ ساماڵ و ڕۆشنایی و تینی خۆر، هەردەهات و تیژتر دەبوو. پێم خۆش نەبوو لالان لێرە بمبینێت؛ ئەویش لەم دۆخەدا. ماشێنەکەم دایە قەراغ. خۆر، تەواو هەڵنەکشابوو. سێبەری درەختەکانی پێڕەوگە بەسەر جادە سەنگچنەدا وەک فەڕشێک، درێژ و پان و پۆڕ ڕاخرابوو. گوتم ئەمە هەلێکی باشە بۆ ئەوەی بزانم بۆ لالان لەم دوواییانەدا نیگەران و پەرۆش دەردەکەوێت.
- توضیحات
- بازدید: 398