چیرۆک
رەسووڵ سوڵتانی
فایلەکەی لەبن پیلی نا و بەڕێ کەوت. لەمێژ بوو دڵی ئەوەندە خۆش نەببوو. لەوەتەی لە شاخ هاتبوونە خوارێ، رۆژێک نانی هەبوو دۆی نەبوو، رۆژێک دۆی هەبوو و نانی نەبوو. هەرشوکرانەبژێریش بوو. دەیگوت خودا بەشی منی وا داوە. شوکرانەبژێرم. دەیگوت: ئاه و دوعای دایکم گرتوومی.
- توضیحات
- بازدید: 1442
فەڕۆخ نێعمەتپوور
من دەبێ پیشانی بدەم کە مارەکان سەرەڕای سەرنەکەوتنیان ئەرکیان شۆڕش کردنە و ئەمە لە سەریان تۆمارکراوە و ئیدی ناتوانن خۆی لێدەرباز کەن. لە کاتێکدا بیر لەوە دەکەمەوە کە چلۆن وشە و رستەکانم لە سەر یەک هەڵبچنم و دایانبڕێژم، بیر لە قۆزی و جوان چاکی خۆم و هاوڕێ ماراوییەکانیشم دەکەمەوە و، بەزەییم بەو پشیلانەدا دێتەوە کە بە هۆی ئەقڵ فراوانیان هەمیشە شوێنێکیان هەیە بۆ لێکەوتنە خوارەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1622
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
"جێت هەیە بۆ خواردن؟" هەر بەدەم ئەم پرسیارەوە چوو بە لای دٶڵابەکەو ئەو خواردەمەنییە پاشەکەوتخراوانەی هێنایە دەر کە بۆ رۆژانی زستان هەڵیگرتبوون. براکلی هەر وەکوو هۆشی لێبڕا بێ، راوەستا بوو سەیری ئەکرد، کە تینا نیسک و برینجەکەی خستە سەر چاوەی گازەکە.
- توضیحات
- بازدید: 1771
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: محەممەدئەمین مەجیدیان
بە فیزێکەوە سەیری کردم و بە کەشوفشێکەوە لە دەرگا چووە دەر و منی لە بار و دۆخێکی رق و سووکایەتی پێکراویدا بەجێهێشت. لە نێو جانتاکەما دەستم کوتا بۆ جلەکانی خەوم، بەئارامی لەبەرم کردن، چراکەم کوژاندەوە و لە نیو جێگەدا ئەو هەستە ئاشنایەی کە پێی دەڵێن دەردی دووری یان دڵتەنگی بۆ نیشتمان و خزم و کەس دایگرتم. بەدەم گریانەوە خەو بردمیەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1810
رەسوڵ سووڵتانی
ئێستاش كە مێردەكەم وا پۆستەكەی بەرزە، هەر ئاگای لە من نییە. مانگێ جارێك لەگەڵ سكرتێرەكەیدا سەفەری خاریج دەكا. سكرتێرەكەی كچۆڵەیەكی هەژدە ساڵانەیە، كە دێتەوەش دیسان خۆی بە كاروبارانەوە سەرقاڵ دەكا و بە منیش دەڵێ، لە چیت كەمە؟ چیت دەوێ بۆتی دەكەم و بڕۆ چیت پێ خۆشە بیكڕە. مێردەكەم پێی وایە هەموو شتێك هەر زێڕ و جلوبەرگە بۆ ژن.
- توضیحات
- بازدید: 1653
رزگار لوتفی
قەتارەی لێوی تا دواسنوورەکانی هەڵدەپچڕێ و باوێشکێک دەدات. جەماوەرەکەش بۆی دەستێننەوە. منیش. ناگەم باوێشکێکی دیکە بدەم نەخۆشێکی تر نۆبەبڕی دەکا و ددانە نیوداشەکانی دەخاتە روو و باوێشکێکی دوورودرێژ دەدا. جەماوەر و منیش بەدوویدا. لەم ئان و ساتە ناوم دەخوێندرێتەوە. بە دەم باوێشکدانەوە روو لە دەرگای ژووری دوکتورەکە دەکەم. لە رووی دەرگاکە نووسراوە.
- توضیحات
- بازدید: 1623
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئیستا من شتێکم لە نێوان بیر و ئارەزووەکانمدا. ئارەزووەکان منیان برد و بیر منی هێنایەوە بۆ ئێرە، بە بێ ئەوەی شتێک گۆڕابێ. ئەوانەی رقم لێیان بوو هەر لێرە ماون و ئەوانەی خۆشم دەویستن هەر لەوێ،... ئێستا برینێکی ئارەزوەکانم بە روومەتەوەیە و، برینێکی بیر بە سەر دڵمەوە. نە لەوێ خۆش بووم و دەمتوانی بژیم و نە لێرە، نە لەوێ دەمتوانی پەرە بە ئارەزووەکانم بدەم و نە لێرە دەتوانم پەرە بە بیرم. شوێنێکی تریش لەم دونیایەدا بۆ ژیان شک نابەم. هەڵبەت گەر شوێنێکی وا هەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 1748
کاروان محەمەد فەتاح
دوای نەشتەرگەرییەکەی، بەردەوام ئاوی ڕەش لە چاوانی دێنە دەرێ و بەکارهێنانی قەترەکان ناتوانن ڕێگری لە هاتنەدەرەوەی ئاوەکە بکەن. ڕۆژانە دایکی لە دووکانەکەی نزیکی ماڵیان کیلۆیەک گێزەری بۆ دەکڕێت، ئەم لە جیاتی ئەوەی بیانخوات، قاچەکانی پێ دەخورێنێت. جەستەی تووشی هەستیارییەکەی زۆر بووە و بە قسەی خۆی بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی پێویستە بەردەوام بیخورێنێت.
- توضیحات
- بازدید: 1700
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەوانە تا بەیانی دەنگی وەڕە وەڕی سەگان تەواو نابێ. فاتمۆکێ ئەگەرچی یەکجار ماندووە، بەڵام هەندێ جار خەوی لێناکەوێ. وەک بڵێی کەسێک لە پشت سەرینەکەیەوە دانیشتووە و پێی دەڵێ جار جارە خەیاڵکردنی نیوەشەوان پێویستە. خەیاڵەکانی فاتمۆکێ دەڕۆن. دەڕۆن و دەڕۆن تا وەک دەنگی سەگان لە شوێنێک لە ناو تاریکاییەکاندا ون دەبن.
- توضیحات
- بازدید: 1612
رزگار لوتفی
نازانم چ رازێکە، کاتێک گرتە ویدیۆییەکە دەگاتە ئەم بەشەی خۆی، دڵەڕاوکێ کۆنەکە دەمگرێتەوە و لەوە دەترسم نەکا دیسانەوە کارەبا ببڕێتو، هورووژمی تاریکی رامـماڵێتەوە سەر وەختی جەڵتە ناوەختەکەی باوکمو ناشتنە باراناوییە پاییزییەکەی پارێکە ئەم وەختانە!
- توضیحات
- بازدید: 1646