شرۆڤە
د. مهسعوود بینهنده
له بهرھهمی «کراسێ نهماوه دووریتی تێدا نهگریم»ی شاعیری سنهیی، شوعهیب میرزاییدا ھهوڵێک له چهشنی ئهم رێبازه نوێباوه بۆ رووبهڕووبوونهوه و بهرهوپێشبردنی «پرسگری ئاوارته و ئاڵۆزی ئێستا» له ئارادایه.
- توضیحات
- بازدید: 1522
مطالعه بیشتر: "شۆڕشی پهنجهرهکان" یان "بهکراسبوونی جهستهکان"؟
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
لە فەلسەفدا تێروانینێک هەیە پێیوایە خۆشەویستى بە شێوەیەکى سروشتى سێکس کردنە، ئەویدیکە پێیوایە ستایشکردنە. کاتێک کیرکیگارد لە ئاستى جوانیدا دەمێنێتەوە و ناتوانێ پەى بە هاوسەرگیرى لەگەڵ خۆشەویستەکەى بەرێت، ئەوە دەبێتە هۆى لێکجیابوونەوەیان!- توضیحات
- بازدید: 923
محەمەد نەبى
ئەگەرچى ئەم رۆمانە باسى ئەحمەدى خانى و سەردەمەکەى دەکات، بەڵام بەدەر نییە لە رەخنەگرتن لە واقیعى ئێستاو رۆچون بەناو واقیعى ئێستاى ئەم مەملەکەتەدا، بەو واتایەى نووسەر پەناى بۆ سەردەمێکى مێژوویى و کەسایەتییەکى دیارى مێژوو بردووە، بەڵام ئەمەى بۆ سودبینین بووە تا ئەم سەردەمە روونتر بخوێنێتەوەو، ناخى خۆى پێ دەربڕێت، نەک گێڕانەوەیەکى مێژووئاساى تەقلیدى بێت.
- توضیحات
- بازدید: 1281
رزگار لوتفی
هەرچەندە رۆمانەکە لە یاسای یاڵ بە یاڵ پێڕەوی دەکات و تەپۆڵکە بە تەپۆڵکە داگیری دەکات بەڵام لە فۆڕمێکی بازنەییدا دەچێتە پێش و پێدەچێت بە کەوانی گەمارۆیەکدا بئاژوێ کە پڕۆسەیەکی پڕ رووداوو تژی لە وێنە ساپۆرتی بکات. ئەو پڕۆسەیەی کە نوێنەرایەتی ئۆستوورەیەکی کۆنی ئێرانی دەکات لەم چیرۆکەدا بە دیزاین و فۆرمێکی نوێی"دوا زەمەن"ییەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1172
هەردی عەلی
بە هەرحاڵ من دەستخۆشی لە جیاواز نووسین و ڕوانینی شاعیرو شێوازی نووسینی شیعریی و هەروەها دەستپێشکەری کاک ئاوات دەکەم، بەڵام ئەم نووسینەی شاعیری خۆشەویست کاک ئاوات روویەکی نێگەتیڤیشی هەبوو کە ڕێی لە لێکۆڵەرەوان گرت ئەوان وەك پێویست تیشکێکی بخەنە سەرو ئەکادیمیتر لێی بدوێن.- توضیحات
- بازدید: 947
ناڵە حەسەن
چەند کارەساتە لە نیشتیمانێک بژیت وەک لادێیەکی خاپوورکراو بێ، وەک دۆزەخێکی هەمیشەییش کە دەنگی ژیانی تیا نەبیسترێ، هەر هەڵبێین و ئێمە مرۆڤەهایەکی هەڵاتووی هەمیشەیی بین، شاعیر وێنەی ژیان و نیشتیمانێکمان بۆ دەکێشی، تابلۆکان بە ڕەنگەکانی مردن ڕەنگکراون، ژیان وەک درەختێک شیلەی مردنی لێدەچۆڕێ.
- توضیحات
- بازدید: 159
و: هاوڕێ یوسفی
لەڕاستیدا، تیۆری پێشکەوتن لەسەر دەستی مارکس بووبە ماتریالیزمی مێژوویی. تیۆری بەهاکەی ناکۆکیی ناو سرووشتی دوو جۆرەکیی کاری هەم وەک پێوەر و هەم وەک سەرچاوەی بەها تۆکمە کردەوە. مارکس ئەگەرچی تیۆری کەڵەکەی قبووڵکرد، هەوڵێدا، لەڕێگەی مێتۆدی ناونشینەوە، لایەنی خێرخوازانەی کارکردی سەرمایەداری دەربخات.- توضیحات
- بازدید: 937
میدیا خۆشناو
هەمیشە لە نووسینەکانی نووسەر و چیڕۆکنووس "دڵشاد کاوانی" هەست بە قووڵییەکی زۆری فکری دەکەیت، هیچ کات مانای شتەکانت وەها بە ئاسانی نادات بە دەستەوە، دەیەوێت خوێنەر، بەشێکی گەورە بێت لە نووسینەکانی و دەتباتە جیهانێک، تا شتەکان نەدۆزیتەوە، ناتوانی بێیتەوە جیهانی حەقیقی.
- توضیحات
- بازدید: 290
لەتیف بێوار
گەر رستەیەك لەسەر ژیانی واقیع دابڕێژم سەبارەت نووستن ئەوا دەتوانم بڵێـم: "ئەو لە ژوورەکەمدا نانوێت، نەخۆشە بە سەرماخوردەگی، پێویستی بە هێمنی و پشووە" بەڵام شیعر دەرچوونە لە داڕشتنی رۆژانە، دەبابزانین شاعیر چی لێکردووە تا شتێکی جیاوازی لێ بخولقینێت.
- توضیحات
- بازدید: 889
ژیروان دەرگەڵەیی
ئهگهر زمانی هیند و ئهورووپایی وهك دیاردهیهك تهرخان بكهین و ههمیسان زمانی هیند و ئێرانی وهكوو لقێكی بنهماڵهی هیند و ئهوروپایی دابنپین دهتوانین بڵێین زمانی كوردی به زمانێكی تایبهتی و سهربهخۆی لقی ئێرانی له بنهماڵهی زمانه هیندو ئهرووپایهكان و له دهستهی چهند بەرهەمێک هەژماردەکرێت.
- توضیحات
- بازدید: 557