شرۆڤە
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێمە دەنووسین چونکە زمان دەبێ بە تەنیا بوونەوەری ناو زەینی نووسەر و بە تەنیا رێگای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ جیهان و لەگەڵ گەردوون. ئێمە دەنووسین چونکە دەمانەوێ لەرواڵەتی شتەکان تێپەڕین و بگەینە ناخیان. ئەو رواڵەتەی وا هەمیشە دڵەڕاوکێ دەخوڵقێنێ و ئەو ناخەی وا هەمیشە دڵنیایی دەبەخشێ.
- توضیحات
- بازدید: 674
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەنووسین لەبەر ئەوەی دەمانەوێ لە مرۆڤی پاسیفەوە ببین بە مرۆڤی چالاک و خوێنەرەکانیشمان بەرەو ئەم چارەنووسە بانگهێشت بکەین. نووسین حەقایەتی سەرگەشتەیی مرۆڤە لە نێوان دوو چەمکی 'من' وەک تاک و 'من' وەک گشت. ئەو سەرگەشتەییەی پێویست نیە وەڵامی هەبێ ئەوەندەی دەتوانێ خاوەن وەسف بێت!
- توضیحات
- بازدید: 507
فەڕۆخ نێعمەتپوور
شەڕەکان ئەو کاتە سەرهەڵدەدەن کە جیهان لەسەر پێوەندی 'سەربەخۆ ـ کۆیلە' راوەستاوە، نەک لە سەر پێوەندی نێوان 'سەربەخۆ ـ سەربەخۆ'. سەربەخۆکان نا‌وێرن شەڕی یەکتر بکەن چونکا قەت نابنە کۆیلەی یەکتر. جگە لەمە ئەوانەی باوەڕیان بە سەربەخۆیی خۆیان هەیە باوەڕیان بە سەربەخۆیی ئەوانی تریش هەیە و لێرەوە نایانەوێ بە کۆیلەکردنی ئەوانی تر خۆیشیان خۆیان بەکۆیلەبکەن.
- توضیحات
- بازدید: 755
سەباح رەنجدەر
هەر بە ڕێ ڕوونی كتێبەوە لەگەڵ خەمی هەستپێكراو و دنیای زەینی زۆرێك لە شاعیر و نووسەران ئاشنا و پێیانەوە پەیوەست بوویمە، كەم و زۆر توانای ئەوان لە خۆڕاچڵەكاندن و گەشە و پەروەردەكردنی ئەقڵ و خەیاڵ و داڕشتنی بینا و بینایی من، گەنجینە و هێزی ڕۆح و پێوانەی شیاو و سەرچاوەی درەوشاوە و سۆزی شاراوە بوونە.
- توضیحات
- بازدید: 454
خوێندنەوەی: رەسوڵ سەفەریانی
ئه‌م نووسه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که نه‌چوونه ژێر باری زوڵم و قه‌بوڵ نه‌کردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌کرێت به شێوه‌گه‌لی دوور له توند و تیژی و مه‌ده‌نیانه بێت.
- توضیحات
- بازدید: 1403
ئەحمەد ڕەزا
بچوککردنەوەی ژیان لە پنتێکدا بۆ قۆستنەوەی دەرفەت لە پێناوی بەدەستهێنانی شتێکدا کە لێی بێبەش کراوە، جۆرێکە لە ڕۆچوون بە نامۆ بووندا. ئازادیی لەم تێڕوانینەدا لەوێدا خۆی حەشارداوە، کە بۆ بەدەستهێنانی ئەو شمەکە، لە هەر ساتێکدا کۆتایی پێهێنانی ئەو ژیانە بچوککراوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێت.- توضیحات
- بازدید: 947
عەبدولموتەلیب عبدوڵڵا
شۆڕش هەر تەنها بە شوێن گۆڕینى دەسەڵاتەوە نییە، بەڵکو پرۆژەى جۆراوجۆرى مرۆیى لە خۆدا هەڵگرتووە، شۆڕش لەسەر پاشکۆیەتى رۆنانرێ، بەڵکو دەبێت لە دۆخێکى شۆڕشگێڕانەدا بژى، شۆڕش و هەڵچوون لێرەدا لێک‌جیا دەبنەوە، بەڵام هەتا ئێستاش کەس بیرى لەو هەموو شکستە مێژووییانە نەکردۆتەوە، کەس نەهات شۆڕش و پاشکۆیەتى بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە
- توضیحات
- بازدید: 640
وریا وه‌لی
وێڕای ئه‌وه‌ی سێ ده‌نگی جیاواز له ناو رۆمانه‌کدا ده‌بیسترێت (که‌سی دووه‌می تاک، که‌سی یه‌که‌می تاك، مه‌نه‌لۆژی ناوه‌کی)، به‌ڵام هه‌ستێکی به‌هێزم بۆ دروست بوو به‌وه‌ی شێوازێکی ده‌گمه‌نی ته‌کنکی (فلاش باك) له‌و رۆمانه‌دا به‌کارهاتووه، ته‌نانه‌ت خوێنه‌ر گه‌ر زۆر وریا نه‌بێت ئه‌وا زه‌مه‌نه‌کانی لێ تێك ده‌چێت، چونکه بازدانێکی سه‌یرو تێکه‌ڵکردنێکی هونه‌ری ناوازه‌ی تیا ده‌بینرێت له شوێن و کات و رووداوه‌کاندا.
- توضیحات
- بازدید: 1232
سمکۆ محەممەد
نموونه‌ی په‌راوێزخستنی چه‌ند كارێكته‌ری ناسراوی ناو ئه‌ده‌ب، سه‌لێمنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كه ئه‌لبێر كامۆ نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت و له‌راستیدا مافی نیكۆز كازانتزاكی بوو وه‌ریبگرێ، به ئه‌رنجامی ئه‌وه‌بوو كه كامۆ له‌گه‌ڵ شه‌پۆله سیاسییه‌كه ده‌ڕۆیشت و ده‌یزانی له‌نێو ئه‌و مه‌حفه‌له گه‌مه بكات و به رۆمانی (مرۆڤی یاخی)، نۆبڵی وه‌رگرت كه دژایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ بوو،
- توضیحات
- بازدید: 515
سەدیق سەعید رواندزی
پەشێو ئەگەر چی بە جەستە، لە مەنفا دەژیت، بەڵام بەڕوح، بە خەیاڵ و بیرکردنەوە، خەیاڵی هەر لای نیشتمانە. ئەو ئەگەر نەتوانێت، بگەڕێتەوە نیشتمان، ئەوا نیشتمان، بە هەموو بوونەکانیەوە، دێنێتە نێو ناخی خۆی. بۆیە هەموو ئەو کاتانەى لە مەنفایە، هەست ناکات لەوڵات دوور کەوتۆتەوە. بەڵکو هەر بە خەیاڵی ئەو کاتانە دەژیت، کە لە نیشتمان بوە.
- توضیحات
- بازدید: 1200
مطالعه بیش‌تر: پەشێو لە نێوان توڕەیی (ئێرە) و غەریبی (ئەوێ) دا