شرۆڤە
ئەحمەد ڕەزا
بچوککردنەوەی ژیان لە پنتێکدا بۆ قۆستنەوەی دەرفەت لە پێناوی بەدەستهێنانی شتێکدا کە لێی بێبەش کراوە، جۆرێکە لە ڕۆچوون بە نامۆ بووندا. ئازادیی لەم تێڕوانینەدا لەوێدا خۆی حەشارداوە، کە بۆ بەدەستهێنانی ئەو شمەکە، لە هەر ساتێکدا کۆتایی پێهێنانی ئەو ژیانە بچوککراوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێت.- توضیحات
- بازدید: 1050
عەبدولموتەلیب عبدوڵڵا
شۆڕش هەر تەنها بە شوێن گۆڕینى دەسەڵاتەوە نییە، بەڵکو پرۆژەى جۆراوجۆرى مرۆیى لە خۆدا هەڵگرتووە، شۆڕش لەسەر پاشکۆیەتى رۆنانرێ، بەڵکو دەبێت لە دۆخێکى شۆڕشگێڕانەدا بژى، شۆڕش و هەڵچوون لێرەدا لێک‌جیا دەبنەوە، بەڵام هەتا ئێستاش کەس بیرى لەو هەموو شکستە مێژووییانە نەکردۆتەوە، کەس نەهات شۆڕش و پاشکۆیەتى بخاتە بەر باس و لێکۆڵینەوە
- توضیحات
- بازدید: 734
وریا وه‌لی
وێڕای ئه‌وه‌ی سێ ده‌نگی جیاواز له ناو رۆمانه‌کدا ده‌بیسترێت (که‌سی دووه‌می تاک، که‌سی یه‌که‌می تاك، مه‌نه‌لۆژی ناوه‌کی)، به‌ڵام هه‌ستێکی به‌هێزم بۆ دروست بوو به‌وه‌ی شێوازێکی ده‌گمه‌نی ته‌کنکی (فلاش باك) له‌و رۆمانه‌دا به‌کارهاتووه، ته‌نانه‌ت خوێنه‌ر گه‌ر زۆر وریا نه‌بێت ئه‌وا زه‌مه‌نه‌کانی لێ تێك ده‌چێت، چونکه بازدانێکی سه‌یرو تێکه‌ڵکردنێکی هونه‌ری ناوازه‌ی تیا ده‌بینرێت له شوێن و کات و رووداوه‌کاندا.
- توضیحات
- بازدید: 1336
نه‌ژاد عزیز سورمێ
جێی باسه دوای پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی ئه‌كه‌دی و لێكدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تۆكه‌كانی شار له لایه‌ن (سه‌رجۆنی ئه‌كه‌دیی)ـه‌وه، باوه‌كو زمانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت ئه‌كه‌دی بوو، زمانی ئه‌ده‌بی و هه‌موو ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خوداوه‌ند و په‌رستگاوه هه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ئه‌وه‌ی له قوتابخانه‌كان ده‌خوێندرا سۆمه‌ری بوو، ئێستاش دیقه‌ت ده‌ده‌ین گه‌لێك وشه‌ی سۆمه‌ری هاتووه‌ته ناو زمانی ئه‌كادیمییه‌وه ته‌نانه‌ت زمانی سۆمه‌ری كاریشی كردووه‌ته سه‌ر ڕێزمانی ئه‌كه‌دی
- توضیحات
- بازدید: 234
سمکۆ محەممەد
نموونه‌ی په‌راوێزخستنی چه‌ند كارێكته‌ری ناسراوی ناو ئه‌ده‌ب، سه‌لێمنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن، كه ئه‌لبێر كامۆ نۆبڵی ئه‌ده‌بی وه‌رگرت و له‌راستیدا مافی نیكۆز كازانتزاكی بوو وه‌ریبگرێ، به ئه‌رنجامی ئه‌وه‌بوو كه كامۆ له‌گه‌ڵ شه‌پۆله سیاسییه‌كه ده‌ڕۆیشت و ده‌یزانی له‌نێو ئه‌و مه‌حفه‌له گه‌مه بكات و به رۆمانی (مرۆڤی یاخی)، نۆبڵی وه‌رگرت كه دژایه‌تی كردنی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ بوو،
- توضیحات
- بازدید: 626
سەدیق سەعید رواندزی
پەشێو ئەگەر چی بە جەستە، لە مەنفا دەژیت، بەڵام بەڕوح، بە خەیاڵ و بیرکردنەوە، خەیاڵی هەر لای نیشتمانە. ئەو ئەگەر نەتوانێت، بگەڕێتەوە نیشتمان، ئەوا نیشتمان، بە هەموو بوونەکانیەوە، دێنێتە نێو ناخی خۆی. بۆیە هەموو ئەو کاتانەى لە مەنفایە، هەست ناکات لەوڵات دوور کەوتۆتەوە. بەڵکو هەر بە خەیاڵی ئەو کاتانە دەژیت، کە لە نیشتمان بوە.
- توضیحات
- بازدید: 1302
مطالعه بیش‌تر: پەشێو لە نێوان توڕەیی (ئێرە) و غەریبی (ئەوێ) دا
سەدیق سەعید رواندزی
پەشێو باکى بە بیر کردنەوەى ئەوان و ترسی ئەوان نییە. بۆیە بە ئاشکرا، باس لەوە دەکات کە خوێن و مەرەکەبی شیعر نووسین تێکەڵاو دەکات و لە پێناو ئازادی و سەربەستی نەتەوەکەیی و ژیانێکى شکۆمەندانەتر بۆ مرۆڤەکان، ئامادەیە قوربانى بە خۆی بدات.- توضیحات
- بازدید: 998
رەزا شـوان
کۆتـایی رۆمانەکەشی وەکو مەرجێک لە مەرجەکانی چـیرۆک و رۆمـان بۆ منـداڵان بە خۆشی کۆتایی پی هـێناوە. هەمـوو شاکارە رۆمانەکانی جیهـانیش بـۆ منـداڵان، کۆتایی رۆمـانەکانیان بە سەرکــەوتـنی پاڵـەوانەکە و بەخـۆشی و شـادی کـۆتـاییـان پێهـێناون.
- توضیحات
- بازدید: 343
مطالعه بیش‌تر: پەیام ئیبراهـیم و رۆمانی نازیلـێی مانگ و شازادەی خـۆر
د.عوسمان یاسین
سەباح رەنجدەر نەهاتووە ئەو چەند دێرە شیعرەى رۆمی بکاتە دەروازەى شیعرەکەى خۆى، بەلام بۆ دەرخستنى ئەم حالەتە فونابوونە دێرە شیعرێکى دیکەى ڕۆمى لە سروودى نەیدا فریاى دەکەوێت، کە هیچ باسى سووتان ناکات، بەڵام شاعیر هەمان ئاکامى فەنابوونى لێ هەڵدەوێنجێنێ.
- توضیحات
- بازدید: 1171
راميار حسه‌يني
ئامانجی ئێمە روون کردنەوە و تیشک خستنە سەر کۆمەڵێك شت / بوون کە شاعێر لەم شیعرانەیدا ئاماژەی پێکردووە و بەشێکی جەوهەری و دانەبڕاون لە شیعرەکانی، چما بە بێ ئەم چەمک و وشانە شیعر نووسین لای ئەم شاعێرە نەکردەیە و بە بێ بوونی ئەم چەمک و زاراوانە ئەستەمە بتوانێ قەڵەم بخاتە سەر کاغەز.
- توضیحات
- بازدید: 1752