شرۆڤە
رەزا شوان
شاعـيری باش نابێت لە نووسینی شیعـر بێزاربێت: لەپاڵ خوێنـدنەوەیەکی زۆری شـیعـری منـداڵان، بۆ ئەوەی شیعـرێکی جـوان بۆ منـداڵان بنووسیت. تا پێت دەکـرێت بنـووسە و بسـڕەوەوە و یـاری بـە وشـە جـوانـەکـان بـکە. درێـژە بـە راهـێـنان و بە نووسینی شیعـرەکانت بـدە. خەیاڵـت فـراوانـتر و هـۆشت زیـاتر دەکرێنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 188
مطالعه بیشتر: چـۆن دەبیـت بە شاعـیرێکی شیعـرنووس بۆ منـداڵان
نەوزاد بەندی
ئەمە ئەوپەڕی بێزاریی شاعیرە لە سیستمێکی حوکمڕانیی کە کارێکی کردووە شەرعیەت بدرێ بە کۆمەڵکوژیی کاربەدەستان. ئەمەبۆچوونی زۆرینەی میللەتێکە کە شاعیر بە هێمنیی گوزارشتی لێ کردووە. وەک دادوەرێک، دەستوورێکی ڕاستەقینە بۆ گەلێک ئەنوسێتەوە، تیایدا هەڵواسینی گەندەڵکاران و دوژمنانی گەل، بە دارتەلەکاندا، تاوان نییە.
- توضیحات
- بازدید: 154
عەلی شێخ عومەر
سەرهەڵگرتنی هەر یەک لەم سێ شاعیرە، بە خودی سەڵاح شوان خۆشیەوە بۆ دەرەوی نیشتیمان، بۆ تاراوگە بە ئارەزوو نەبووە، ناچاری بووە، ڕزگارکردنی ڕۆحی شیعر و دۆزینەوەی خەیاڵ بوو، مانەوەی دەقە لە رەتکردنەوەی واقیعێ نەخوازراو.
- توضیحات
- بازدید: 967
حەکیم مەلا ساڵح
لەم دەستپێکەدا دوو جۆر کەس دەردەکەون، یەکەمیان ناکەسێکە کە بە گای حۆل و دەبەنگ دەچێت، مل درێژ دەکات بۆ زەلکاو = گەندەڵی و لەسەر ئەوە دەژی. دووەمیان نموونەی کەڵەشێر دەنوێنی، کە نرخی ئەوەی پێ بڕاوە ملی درێژ بکات بۆ بانگدان = جاڕدانی دەست و دەم و دڵپاکی، بەرزکردنەوەی ھاواری ئاشتی و تەبایی و برایەتی.
- توضیحات
- بازدید: 1347
لهتیف ههڵمهت
خۆزگه (سهباح ڕهنجدهر) دهیتوانی لهو شێوازه شیعرییهى خۆى تێپهڕێنێت، كه له نۆبهره شیعرییه تایبهتمهند و جیاكارهكهی (زێوان)دا تاقیكردووهتهوه و شێواز و قاڵب و جۆرى دیكهى شیعریی تاقی دهكردهوه، تا لهناو یهك جۆره شێوازى شیعریدا گیری نهدهخوارد، چونكه شیعر هێڵێكی تهریب نییه، بهڵكو درهختێكی پێگهیشتووه، رهگ و ریشهكانی چهسپاو و جێگر لكهكانی پهرتوبڵاو و بێشومارن.
- توضیحات
- بازدید: 217
ناڵە حەسەن
هەروەها شیعر بوونێکی گەردوونی هەیە و شاعیر لە ڕێگەی زمانی شیعرییەوە دەتوانێ قسە لەسەر هەر شتێک بکات و هەر وشەیەک بەکاربهێنێ، هەڵەیەکی گەورە دەکەین گەر وابزانین هەندێک لە وشەکان شیعری نین.
- توضیحات
- بازدید: 528
ناڵە حەسەن
شیعریش وەک بەرهەمی بیری مرۆڤ، وەک جووڵە و پێکهاتەیەکی ئیستاتیکی، لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی جوانی دەبێتە سەرچاوەی ئارامبوونەوە و چێژبەخشین، بۆیە غەریزەی (ئیرۆس) هەمیشە لەنێو شیعر ئامادەیی هەیە.
- توضیحات
- بازدید: 522
ناڵە حەسەن
کاتێک شاعیرێک نائومێدی دەردەبڕێت ئەوە مانای ئەوەیە ئەو کەسە ئومێد و خەونی گەورەی هەیە، بەڵام لە ئێستادا پێی نەگەیشتوون. واتە لەو چرکەساتەی شیعرەکەی نووسیوە کەسێکی نائومێدە و راستگۆیانەش ئەم نائومیدییەی خۆی دەربڕیوە.
- توضیحات
- بازدید: 554
ناڵە حەسەن
دیارە ئەم خاتوونە هەر پارچەیەک لە جەستەی یان هەر ئەندامێک لە لەشی هێما و دەربڕی خەمێکی گەورەن، خودی ئەم خاتوونەش هێمایە بۆ ژن یان جنسی مێینە، ئەوەتا تەنیایی بە تاڵەکانی قژی هەڵواسیوە و چاوکانیشی گۆڕستانێکن بە سەدەیەک بەهارەوە، لێرەدا پارادۆکسێکی ناوازەی لەنێوان دوو چەمکی هاودژ و داهێناوە، دوو چەمکی ناتەبای پێکە لکاندووە لە وێنەیەکی شیعری جوان بۆ مەبەستێکی تایبەت، گۆڕستان و بەهار، نائومێدی و ئومێد، مردن و لەدایکبوونەوە!
- توضیحات
- بازدید: 368
ناڵە حەسەن
ناکرێت بە فلان و فیسار شاعیر بڵێین گەیشتوونەتە (لوتکە) یان لە لوتکەی داهێنان دان، داهێنان لوتکەی نییە، گەیشتنە لوتکە لە داهێنان بوونی نییە چونکە مردن هەیە، مردنیش وەستاندنی پڕۆژەکانی بوون و داهێنانە! بەڵگەش بۆ ئەو قسەیەم گەر (ناڵی و گۆران و شێرکۆ بێکەس) لە ژیان مابان دڵنیام داهێنانی گەورەتریان پێشکەش دەکردین، گەر (شەیکسپیر و دەستۆفسکی و فروغ) لە ژیان بەردەوام بان دڵنیام داهێنانی گەورەتریان دەکرد، بۆیە نە ئەمانە و نەهیچ نووسەر و شاعیرێک ناتوانن بگەنە لوتکە.
- توضیحات
- بازدید: 230