شرۆڤە
ناڵە حەسەن
بەر لەوەی باسی ناوەڕۆک و فۆرم و زمانی ئەم دەقە شیعرییە بکەین دەبینین، تایتلی شیعرەکە پارادۆکسێکە و هەمدیسان دوالیزمێکی دژبەیەک، ململانێیەک لەنێوان ژیان و مەرگ، وەک ئەوەی هەموو دەقە شیعرییەکانی ئیمان بە قەڵەمی ئەم پارادۆکس و ئەم ململانێیەی نێوان ژیان و مەرگ نووسرابن. یان بە ئاگری ئەم پارادۆکسە گەش ببنەوە و جوانتر دەربکەون، هەروەک و بینیمان لە زۆربەی شیعرەکانی (گومان و پرسیار و پارادۆکس و هاوکات یاخیبوون)یش، هاوتەریبن و بەشێکی سەرەکین لە پێکهاتەی شیعری ئەو شاعیرەمان.
- توضیحات
- بازدید: 224
هاوڕێ نەهرۆ
مەبەستمان لەم گوتارە تیشک بخەینە سەر عیدالەتی عومەر و دادپەروەری مارکسیزم وەک لەسەرەتا دا گوتم ئاراستەی دادپەروەری لای ئیمام عومەر ئاراستەیەکە لەدەرەوەوە بۆ ناوەوە بەشێوەیەکی تر بڵێن خۆی کردۆتە نموونەو ئەلگوو کەچی لای مارکس و مارکسیزم ئیش کردنە بە ئاراستەیەک لە ناوەوەیە بۆ دەرەوە، مارکس پەردە لەسەر سیستەمی کاپیتاڵیزم هەڵماڵی، مارکس یاساکانی ئابوری بازار خستە روو وەک داخوازی و خستنە روو (عرض و طلب).
- توضیحات
- بازدید: 140
مطالعه بیشتر: چەمکی دادپەروەری لە نێوان کەلتوری ئیسلام و مارکسیزم دا
وەرگێڕانی/ هاورێ نەهرۆ
لە دیموکراتی سەرکوتکەردا نوخبە دیاری دەکرێ بۆ نوێنەرایەتی بەرژەوەندی کۆمەڵگا وەک بەشێک لە پروسەی هەڵبژاردن، دوای دەستنیشانکردنی کاندید لەلایەن کەسانی سەر بەدەوڵەتەوە دەنگیان لەسەر ئەدرێ، تەنیا رۆڵیان ئەمەیە، بۆیان نیە لە نێو کاندیدەکان بن و کێ بەرکێ لەسەر هەڵبژاردن بکەن.
- توضیحات
- بازدید: 376
ئەدیب قادر
"ئەنوەر"بە گوزارەیەکى سادە شاعیرێکى ئاسایى نییە، تازەکەرەوەى دنیابینییە، دنیابینیى شیعریى. یان شیعرى ئەو دنیابینیى نوێى بە ئێمە بەخشیى تاکو واقیعەکەى خۆمان بە شێوەیەکى جیاواز ببینین. ئەو، دیاردەیە، نەک هەر ئەوە، بەڵکو ئەفسانەى حەفتاکانمانە، ئەزموونێکى دووبارەنەبووەوەى ناو ڕەوت و دیمەنى شیعرییمانە.
- توضیحات
- بازدید: 924
فەریق م حەوێزیی
جا ئهو ئهدیبانهی لهبهرانبهردا لهسهر یهك دهنووسن له دوو رووهوه نووسینهکانیان جێی بایهخ نابێت و به شێوهیهکی نیوترال و زانستی مامهڵهیان لهگهڵدا ناکرێت و تهنانهت کۆی نووسین و ئایدیاکانی ئهو کهسانهش دهخرێته ژێر نیشانهی پرسیارهوه.
- توضیحات
- بازدید: 856
کامۆ ئاراز ئەحمەد
زمانەوانی سویسرایی فێردیناند دێسێسور دەڵێت ‘بە بێ زمان، هزر تەمەئەستێرەیەکی نادیار و ڕێکنەخراوە’. وەلێ، زمانەوانانی دیکە دەکرێت هاوڕانەبن و لە هەمان کەشتی دێسێسور هەمسەفەر نەبن، هەندێک لە زمانەوان تەواو پێچەوانەی ئەو لە زمان دەڕوانن و هزر بە سەرەکیتر و زمان بە دووەمی لە قەڵەم دەدەن.
- توضیحات
- بازدید: 770
ئەحمەد رەزا
تەکنیک لە چیرۆکی زیندەخەونی فەرهاد مستەفادا، کێشانی چوار چوارچێوەی جیاوازە، بۆ هەلوەسەیەکی پەتیی، کە زیاتر مناڵ و مناڵ گیرۆدەی ئەبن، چیرۆکنوسەکەش ئەوەندە شارەزایی هەیە بزانێت چۆن ئەم دەرکەوتانەی هەلوەسەی مناڵانمان بۆ ئەگوێزێتەوە.- توضیحات
- بازدید: 907
لە سویدییەوە رەسوڵ سەفەریانی
شەڕی غەززە جارێکی تر کێشەی نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلییەکانی هێناوەتەوە بەرباس. ئەوەیکە سەرچاوە و هۆکارەکانی ئەم شەڕە چین و بۆ شەڕ کۆتایی نایەت، دەکرێ زۆر شت بن. عاموس عوز نووسەری کۆچکردووی ئیسرائیلی لە روانگەیەکی دیکەوە سەیری ئەم کێشەیە دەکا و، هەوڵدەدا بە شیکارییەکی ورد رێگاچارەیەک بۆ ئەم کیشە لەمێژینەیە بدۆزێتەوە. ئەم کتێبە لەوە پێش لە سایتی قەڵەم بڵاوکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی گرینگیی باباتەکە و شەڕی ئەمجارەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، وامان پێ چاک بوو وەک سایتی قەڵەم هەندێ لە بەشەکانی ئەم کتێبە سەرلەنوێ بڵاوبکەینەوە.
- توضیحات
- بازدید: 212
لە سویدییەوە: رەسوڵ سەفەریانی
"ئهمه راستییهکه که زۆربهی خهڵک ئهمڕۆ وشهی "خائین" زۆر به ئاسانی بهکاردێنن. بهراستی خائین کێیه؟ وایه، خائین تهبعهن کهسێکی بێ شهرهفه. کهسێکه که له ژێرهوه و به شێوهی نهێنی پێوهندی لهگهڵ دوژمن دهگرێت لهبهر قازانجی شهخسی یارمهتی دوژمن دهدات که بێنه سهر خهڵکهکهی یان کهس و کار و هاورێیانی. زۆر نفرهتاویتر له قاتڵێک. لوتف بکه و هێلکهکهت بخۆ، خهڵک لهبرسانا دهمرن له ئاسیادا.
- توضیحات
- بازدید: 198
پێشەواکاکەیی
شیعر ماڵی ژیانە، خۆی توانای ڕاگرتنی پایەکی ماڵۆچکەکەی هەیە، ئەوە قودرەتی خودی ژانری شیعرە کە وای کردووە زمانەکەی لە زمانەکانی تر پڕ تەڵیسماویتر و وزەبەخشتر بێت، دەتوان جیهان لە خۆیدا قووت بدات، هەر بۆیە سیستەمەکانی تر شەڕی ئەوەیانە چۆن شیعر قووت بدەن تا زمانیان تەڵیسماویتر بێت.
- توضیحات
- بازدید: 212