شرۆڤە
لەتیف بێوار
گەر رستەیەك لەسەر ژیانی واقیع دابڕێژم سەبارەت نووستن ئەوا دەتوانم بڵێـم: "ئەو لە ژوورەکەمدا نانوێت، نەخۆشە بە سەرماخوردەگی، پێویستی بە هێمنی و پشووە" بەڵام شیعر دەرچوونە لە داڕشتنی رۆژانە، دەبابزانین شاعیر چی لێکردووە تا شتێکی جیاوازی لێ بخولقینێت.
- توضیحات
- بازدید: 963
خەبات رەسووڵی
بێ گومان تا هەنووکە لۆژیکی عەتاکان لە دنیای ڕاستەقینەشدا کەمی کارەسات لێ نەکەوتووەوەتەوە و ئەردەڵان زۆر بە باشی توانیویەتی دۆخی دەروونی ئەم چەشنە کارەکتێرانە وێنا بکات. زمانی نووسینی ڕۆمانەکە یەکجار بەهێزە و دەکرێ وەک نموونەیەکی بەهێزی زمانی نووسینی کوردی سەیر بکرێت، بەڵام ڕۆمانەکە بێ کەموکووڕی نییە و نووسەر لەباری پلۆتی بەسەرهاتەکەوە تووشی کێشە بووە و زۆر جار خوێنەر هەست بەوە دەکات ئەم ڕۆمانە لە ماوەیەکی دوورودرێژدا نووسراوە و هەموو جارێ کە نووسەر هاتووەتەوە سەر نووسینەکەی، سەیری نووسینەکانی پێشووی نەکردووە.
- توضیحات
- بازدید: 45
خەبات رەسوڵی
لەم چیرۆکەدا ناوی ئاژەڵەکان وەک کۆتر، پشیلە و واشە سێمبولی لایەنە جۆراوجۆرەکانن، بۆ نموونە واشە هێزێکە کە کەس لە قووڵایی ئاسمانیش دەستی پێی ڕاناگات و، چی بوێت دەیکات. پشیلە هێزێکی بچووکە کە دەستی خۆی دەوەشێنێت و، بەشی خۆی دەپچڕێت و دەڕوات، بەڵام دەستت پێی ڕادەگات و دەتوانی پێشی پێ بگری و شەڕ کردن لە گەڵی زەحمەتە بەڵام مەحاڵ نییە. کۆتر هێمای لاوازی و دەستەوەستانییە. کۆترباز پارێزەرە هەرچەند زۆریش سەرکەوتوو نییە.
- توضیحات
- بازدید: 81
ژیروان دەرگەڵەیی
ئهگهر زمانی هیند و ئهورووپایی وهك دیاردهیهك تهرخان بكهین و ههمیسان زمانی هیند و ئێرانی وهكوو لقێكی بنهماڵهی هیند و ئهوروپایی دابنپین دهتوانین بڵێین زمانی كوردی به زمانێكی تایبهتی و سهربهخۆی لقی ئێرانی له بنهماڵهی زمانه هیندو ئهرووپایهكان و له دهستهی چهند بەرهەمێک هەژماردەکرێت.
- توضیحات
- بازدید: 638
حیشمهت خوسرهوی
له کۆتاییدا دهتوانین بلیین که ئهدهبیات پێویسته خاوهنی سهربهخۆیی بیتو تاکییهتی خۆی بپارێزیت و قهلهمهکهی نهخاته خزمهتی هیچ ئایدۆلۆژیایهکی سیاسیو تا ئهبهد پاسهپۆرتی بوونی خۆی وهک بونهوهرێکی کۆمهڵایهتیو پاشان وهک ئدیبێک بپارێزێت.
- توضیحات
- بازدید: 981
دڵشاد کاوانی
ئەخلاق بە شێوەیەکی باو وەک کۆمەڵێک فەزیلەت بیری لێدەکرێتەوە و تێدەگات، کە لە وێنەی مرۆڤی تەواودا کورت دەکرێتەوە، یان وەک کۆمەڵێک ڕەفتار کە ڕێکخستنی تەواوەتی ژیانی کۆمەڵایەتی دەخاتە ڕوو. ئەمانە دوو لایەنی یەکتر لە یەکتر لە ئەخلاق بوونی - کەسی، بابەتیی، کە سەرقاڵی ڕەسەنایەتی بوون. پێیان وابوو کە سوودی بۆ تاک و میللەت (کۆمەڵگە) یەک و یەک بوو.
- توضیحات
- بازدید: 209
رەزا شوان
پێویستـیشە رەخـنەگـر، بە رۆحـێکی وەرزشـیـیەوە رەخـنە بگـرێـت. دوور لە تـانە و تەشەر و لە شێوازی تـونـدوتیـژی و لە هەست بریـدارکردن. رەنگە هـەر ئـەم هـۆیە نەرێنیـیە بێت، کە کەس پێی خۆش نییە رەخنەی لێبگیرێت. نووسەری واشمان هەیە رەخنە و رای جیاواز قـبووڵ ناکات و دان بە هـەڵەکانی و بە نەشیاوی بابەتـەکەی بۆ منداڵان نانێت. پێویستە ئەوەش بزانین کە هیچ کەڵە نووسەرێک لە لووتکەدا نییە و هـیچ شاکارە ئەدەبییەکی جهانیش پێرفـێکت نییە و هـەڵە و کەموکوڕییان تێـدایە، کە نووسەرەکانیان هەستیان پێنەکـردوون. رەخنەگران و خوێنەران ئاشکـرایان دەکـەن.
- توضیحات
- بازدید: 67
و. ساڵح سووزەنی
فرۆید ناراستەوخۆ دەڵێ ئەو بەرهەمە ئەدەبییانەی کە رەمزەکانیان زۆرتر ئەزموونی جیهانی ئودیپی ئەنوێنن باشترین بەرهەمن
- توضیحات
- بازدید: 1890
محەمەد محەمەدمرادی
فاتێح سەعیدی هەوڵی داوە لە هەمان مێتۆدی کۆمەڵناسیی ئەدەبیات کەڵک وەرگرێت کە دەکەوێتە ناو گشتیەتی مارکسیزمەوە، بەڵام لام وایە لەگەڵ بیروباوەڕی خۆیدا بڕێک ناکۆکە و لە هەنگاوی یەکەمدا تووشی دوولەتبووێتی و تەنانەت نامۆییشی دەکات. ئەم بابەتە قابیلی گشتاندنە بەو دەگمەن ناسیۆنالیستانەی دیکەیش کە دڵیان لای هونەر و ئەدەب و ڕەخنەیە، چونکە ناسیۆنالیزم لەخۆیدا بەشێوەی ئیمانێنت نە لەناو هونەردا جێگای دەبێتەوە و نە ئەساسەن هونەر لەناو ناسیۆنالیزمدا جێگای دەبێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1390
غەمگین بۆڵى
هەتا نووسەرانى کوردى سۆرانینووس بە کرمانجى نەخوێنرێنەوە و نووسەرانى کوردى کرمانجینووسیش بە سۆرانى نەخوێنرێنەوە، نابنە نووسەرى کورد. بۆیە پتەوکردنى ئەو پردە، پتەوکردنى کولتووری کوردییە و باشترین خزمەتێکە ئێمە بە نووسەرانى نیوەکوردى دەکەین.- توضیحات
- بازدید: 882