شرۆڤە
د. سامان عزهدین سهعدوون
دەقی كراوە وەك چەمكێكی رەخنەیی دوای بونیادگەری هاتۆتە ناو بواری رەخنەی ئەدەبییەوە. ئەم تیۆرە نوێیەی رەخنە كە بۆ خۆی دەستنیشانكردنی جۆرێكی نوێی خوێندنەوەی دەقی ئەدەبییە، پەیوەندی بە هەموو چەشن و ژانرە ئەدەبییەكانەوە هەیە.
- توضیحات
- بازدید: 360
عەبدولموتەلیب عەبدوڵلا كردوویە بە كوردی
هیچ كارێكی داهێنەرانە لە دەرەوەی تاراوگەدا نییە. (مەبەست لە تاراوگەیی بەزاندنی سنوورەكانە، دۆلۆز دەڵێ تاراوگەنشینەكان، یان كۆچەرەكان لەسەر هێلی هەڵهاتن دەجوولێن، هیچ سنوور و جەوهەرێكی جێگیر نابینن… و:ك) ئەگەرچی داهێنەرەكەی لە نیشتمانی دایكیشیدا بێت، چونكە داهێنەر هەركە دەستی بە كار كرد، بە هەموو مانایەك دەكەوێتە تاراوگە و دەرەوەی نیشتمانی دایكەوە. لە راستیدا داهێنەر بە كاری فەلسەفە هەڵدەسێ، واتە پرسیار بەرەو رووی جوانی و حەقیقەت و چێژ دەكاتەوە. بەمجۆرە داهێنەر كاری داهێنان وەك پرسی فەلسەفی لێكدەداتەوە، واپێدەچێ ئەو بابەتانە بكەونە دەرەوەی پرسیاركردنەوە، بەڵام لە راستیدا ناكەوێتە دەرەوەی پشكنینەوە.
- توضیحات
- بازدید: 32
سۆران محەمەد
رەنگە لەبەر ئەمەش بێت داهێنان و هەوڵی داهێنەرانە لای ئەو بەشە یان مردووە یان بە مردوویی لەدایك دەبێت. جا ئایا هۆکەی کەمی و هەژاریی پاشخانی ڕۆشنبیریی بێت، یان کەمئەزموونی و نەبوونی جورئەتی پێویست بۆ شکاندنی ئەو قاڵبە نۆستالیژیانە.- توضیحات
- بازدید: 782
بەکر روانسەری
بەڵام هەموو ئەمانە ساردی نەکردوونەتەوە لە جەنگە حەقیقییەکان، جەنگی دیکتاتۆرو ستەم، بەڵام ئەوە خوێنەران و نووسەرانن کە بە هۆیەك لە هۆیەکان هەتا ئێستا خۆیان نەداوە لە شیکردنەوەو لێدوان لە هەڵوێستە سیاسییەکانی شاعیر وەکو تاکێکی وشیاری ناو کۆمەڵگایەکی ستەمدیدە.
- توضیحات
- بازدید: 221
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کۆمەڵە چیرۆکی 'بەرەو رۆژ' لە نووسینی زیندەیاد دکتۆر مارف خەزنەداریش لەم تایبەتمەندییە بێ بەری نیە. زۆربەی چیرۆکەکان بە جوانی ئاوێتەی کێشە کۆمەڵایەتی، چینایەتی و دەروونییەکانی مرۆڤی کورد لە دوواقۆناغەکانی رژێمی پاشایەتی لە عێراق و بەو پێیە لە هەرێمی کوردستانن و وەک ئاوێنەیەکی باڵانمای ئەو سەردەمە خۆیان دەنوێننەوە. دیارە بە رەچاوکردنی ئەوەش کە چیرۆکێک لەم کۆمەڵەیەدا باس لە رووداوێک لە یەکیەتی سۆڤیەت دەکا. دیارە دەبێ پێ لەسەر ئەوە دابگرین کە لەم کۆمەڵەچیرۆکەدا جیاوازییە چینایەتییەکان بەجوانی دەربڕی جۆری جیهانبینیی نووسەرن سەبارەت بە ژیان.
- توضیحات
- بازدید: 70
سۆران محەمەد
لە بەرەنجامدا دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە شیعر ناتوانیت بە تاکە باڵێك بفڕێت، بەڵکو تێکەڵەیەکی ناوازەیەو وەك ئەوەی بە هەست دەیناسینەوە، هەرواش بە خەیاڵ و هزر لەگەڵی دەژین و درکی پێدەکەین وچێژو سوودی لێوەردەگرین.
- توضیحات
- بازدید: 815
عهلی مهعرووفی
ئایینی دهسهڵاتخواز دهتوانێ تا تا ئهو جێگایه بچێته پێشهوه که بۆ مرۆڤهکان وهک نیشانهیهکی کۆیلهتیو زیانبهخش بێت. چونکه بهستنەوهی مرۆڤ به ئایینهوه ههمان ئهو رووخسارهی ههیه که له فۆرماسیۆنه کۆمهڵایهتییه سهرهتاییهکاندا مرۆڤی کۆیلهی تێدا دهبینین که چۆن کۆیله به زهوییهوه دهبستریتهوهو ههر لهگهڵ زهوییهکهشدا کرینو فرۆشتنی پێوه دهکرێ.
- توضیحات
- بازدید: 1078
محەممەد محەممەد مورادی
مرۆڤێک بە ئاگایی دەگات و لەپێناو جاویدانێتیی ئامانجەکانیدا یان هەمان گوڵی سوور کە شۆڕش بێت، نەفی دەبێتەوە و تەنانەت ئەگەر ئامانجەکان لە بڕگەیەکی کاتیدا بەدی نەیەن ڕەوەندێکی مێژوویی کەوتۆتە گەڕ و کۆمەڵگادا ڕیگای خۆی دەپێوێت.
- توضیحات
- بازدید: 1426
عهبدولموتهلیب عهبدوڵڵا
ئهگهر (گومان) له شیعرهكانی شاڵاودا پهیوهندی نێوان شوێن و كات له واقیعدا تۆخ بكاتهوه، ئهوه (دڵهڕاوكێ) لێڵی ماناكان چڕ دهكاتهوه! وهك دهزانین شیعر له واقیعێكی گوماناویدا سهر دهردهكات، بهڵام مهرج نییه شوێن و كاتی شیعریی وهك پێویست سنورهكانیان دیار بێت... وهك چۆن لێڵی ماناكان خوێنهر دهخاته دڵهڕاوكێوه، بهو مانایهش (واقیعی گوماناویی) و (دڵهڕاوكێی مانا لێڵهكان) به نێو یهكدا دهچن.
- توضیحات
- بازدید: 1027
ئەگەر سەرنج بدەین کۆمەڵێکی زۆر پەرتوک و نامیلکە و گۆڤاری تایبەت بۆ منداڵان ساڵانەدەرچووە و دەردەچێت، بەڵام وەکو پێویست نە هەڵسەنگاندن و نە خوێندنەوەیان بۆ کراوە. نە رەخنەیان لێگیراوە، کە بەرهەمی وا دەبینین کە هەرگیز بۆ منداڵان ناشێن کەچی لێی نووسراوە (بۆ منداڵان ) بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە بواری رەخنە بدرێت.
- توضیحات
- بازدید: 172