شرۆڤە
دڵشاد کاوانی
رۆماننووس جگە لە شێوەزاری خۆی، شارەزاییەکی باشی زمانی شار و شارۆچکەکان و هۆز و شێوەزارەکانی دیکەی کوردییە، رۆمانەکەی بە زمانێک و رێنووسی و رێزمانییەکی جوانی ئەدەبیی کوردیی نووسیوییەتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 415
دڵشاد کاوانی
ههڵبهته له ژیاندا هیچ بوونێك بێ كهمو كوڕی نییه، بهڵام بهڕاستی تهكنینك و گێڕانهوه و گهڕانهوهی كۆتایی بۆ سهرتا لهو ڕۆماندا هونهرێكی جوانی چیڕۆكنووسی و نووسینێكی بێ هاوتایه و دهكرێ بڵێن ئارام محمد له ((ڕۆمانی ڕۆژێک لەو ساڵانە هەڵدەگرم)) ڕێچكهی خۆی وهرگرتووه.
- توضیحات
- بازدید: 490
دڵشاد کاوانی
سەرباری ئەوەی ڕۆمانی ئێستا لە ناوەڕۆکی گێڕانەوە و تەکنیک و شێوە و شێواز و بوونیاد بەهێزە، لە بۆگێڕەوەی هەمووشتزان و کەم شتزان دا، پێشکەتووترە لە ڕۆمانەکانی شەستەکان و حەفتاکان، ئەمەش کاریگەرییەتی زۆر و زەوەندی وەرگێڕانی دەقی بیانی و نووسەرانی بێگانەیە لەسەر ڕۆماننووسانی کورد.
- توضیحات
- بازدید: 256
دڵشاد کاوانی
تەکنیک و گێڕانەوە لە ڕۆمانی میدیادا دەتوانین بڵێین ڕێچکەیەکی تایبەتی و زۆر دەگمەنی گێڕانەوە لای نووسەر پەیڕەو کراوە، ئەمەش رۆڵێکی باڵای هەیە لە جوانکردنی میدیادا، کە لە سێ بەشی سەرەکی و هەشتاو سێ بەشی لاوەکی پێکهاتووە.
- توضیحات
- بازدید: 377
ستیڤان شەمزینی
هەموو کاری رۆشنبیری کورد، بووەتە ختوکەدانی دەروونی زۆرینە، ئەو دەتوانێت دەروونی جەماوەر بهەژێنێت، بەڵام دەست و پێ سپییە لە وروژاندنی عەقڵییان، ئەمە شتێک نییە رۆشنبیرانی ئێمە نەیخوازن، بەڵکو لە سترۆکتۆرەوە خۆیان لە لیتاوی ترادیسیۆن و دۆگماتیزمی ئیدۆلۆژییدا چەقیون، لەبەرئەوە ناتوانن کار لەسەر عەقڵ بکەن
- توضیحات
- بازدید: 493
فەڕۆخ نێعمەتپوور
وەک گوترا بە هۆی فۆڕمی هاوبەشی "ئیستا" و "داهاتوو" لە زمانی کوردیدا، گوێگر ئەو سەرنجەیشی تێدا دروست دەبێ کە رەنگە ئەمە چیرۆکێک بێت کە بەڵێنە لە داهاتوودا رووبدات و بۆیە ئەندێشەی بەرگری کردن لە روودانی کارەسات تێیدا پێک بێت. بە گشتی ئەگەرچی گوێگر دەزانی کە چیرۆکەکە سەرەڕای بە کاربرانی فۆڕمی ئێستا لە راستیدا رووی داوە و ئیدی تەواو بووە، بەڵام جوڵەیەکیشی (لە فۆڕمی ئەندێشە) تێدا پێک دێت بۆ کردەیەک لە پێناوی گۆڕینی حەقیقەت.
- توضیحات
- بازدید: 1156
ئازاد کەریمی
کورتە چیرۆکی" زیندانی سەرۆک" خوێنەر ناهێنێتە پێکەنین، خوێنەر ناکاتە گریان، تووڕەیشی ناکات بۆ ئەوەی جوێن بدات بە سەرۆک و ئاگری تووڕە بوونی دامرکێنێ، هەستی خەمخۆری و یەکبوونیش سەبارەت بە چارەڕەشیی مێژوویی سەرۆکیش لە دڵی خوێنەردا نابزوێنێ... سەرۆک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا سەرۆکە... وەک سەرۆکی چیرۆکی زیندانی سەرۆک... هەر ئەوەندە.- توضیحات
- بازدید: 954
عەلی شێخ عومەر
ڕۆڵی ڕێکەوت لە گێڕانەوەی بەسەرهاتەکان دا، گرێدانی بە شوێنکاتەوە، چڕکردنەوەی بیرۆکەی گشتی دەق، خۆی لە ئامێزی وێنەکێشانی کەسایەتیەکاندا ساغدەکاتەوە، کاتێ ڕۆژگار بە ڕێکەوت، لە شوێنێکدا کۆیاندەکاتەوە، شوێنەکە، پێدەچێ ڕۆژهەڵات بێت، زێدێک بێت، پێشبینی ئەوەی لێناکرێ، وێنەی کەسێکی بریندار هەڵگرێ
- توضیحات
- بازدید: 565
سهروهر حمدامین حاجی
ئەم هەوڵەی گەڕان بەدوایی نەمردیدا جارێکی تریش لە نێو ڕۆمانەکە دووبارە دەبێتەوە و ئەمجارەیان میخۆ دەبێت بەو پاڵەوانەیی، کە بەدوای نەمریدا بگەڕێت و لەبواری پزیشکیدا لێکۆڵینەوەی زۆر بکات لەو هەرێمەی نێرگزان، کە ئەو جاری یەکەم بە مردوویی لەو ناوچەیەدا دۆزرایەوە جارێکی تر ژیانی بۆ گەڕایەوە،بەڵام ئەو جارەیان ئەو دەبێت بە فریاد ڕەسی نارسیس و ئەویش هەمان ئەو چیرۆکەی میخۆی بەسەردادێت دوای ئەوەی چەند ساڵێک بەمردوویی میخۆ چاودێری دەکات لە تاقیگەکەیدا و جارێکی تر ژیانی بۆ دەگەڕێتەوە، ئەفسانەکان بە درێژایی مێژوو خۆیان دووبارە دەکەنەوە لە هەر کات و سەردەمێک دابێت ڕەهندە ئەفسانەیەکانیان تێکەڵ بە چیرۆکی مرۆڤەکان دەکەن و مرۆڤەکانیش پەنا بۆ ئەفسانەکان دەبەن بۆئەوەی نهێنی و شتە پەنهانیەکانیان پێ بدرکێنن.
- توضیحات
- بازدید: 44
عەلی شێخ عومەر
دوو دیوی یەک پوولن، بێ یەک ناژین دیوێکی شکستە و ئەوی تریان سەرکەوتنە، یەکێکی گریانە، بارانە ئەوی تری هاوارو گرمەیە، تووڕەبوونە بەوەی ڕووداو هەیە بەڵام گۆرَان نییە، مێژوو بە هەمان شێوە خۆی دووپات دەکاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 873
مطالعه بیشتر: ڕەهەندەکانی (مستەر گرینۆک) لە ڕۆمانی هەورەکانی دانیال دا