شرۆڤە
ئازاد کەریمی
ڕووباری شیدەگال، شیدەکەل، شیدە جە، ئیدیگنا (سومەری) هەمان دجلەی ئێستایە، شیدە لە زمانی کوردی دا بە خەرمانەی خۆری تیژدەڵێن وا چاو سووڕ دەکا. ئاوی ڕووباری دجلە زۆر درەوشاوەیە و سپی یە. سەبارەت بە "شید" کاتێ وەک "فعل" صرف دەکرێ بەواتای پێچاندن و سووڕاندن دێ.
- توضیحات
- بازدید: 774
ئازاد کەریمی
پاڵو بە واتای بەربەرەکانێ نێوان میترا و سۆڵ یان سۆر، شۆر (خواوەندی خۆر) دێت. کاتێ میترا و سۆر پێکەوە ململانێ دەکەن و سۆر یان سۆڵ دەبەزێت میترا تیشکەکانی خۆرواتە (شید) لە خواوەندی سۆردەستێنێت.
- توضیحات
- بازدید: 794
سەلاح بەهرامی
لە ڕومانی تاوان و سزا جەخت دەکرێتە سەر ئەوەی کە ئایا دەکرێ مرۆڤ به بێ ئەوەی کە خەیاڵ و ئاواتی سەیری هەبێت ژیانێکی ئاسایی بکات یان نا، ئایا مرۆڤ دەتوانێت لە وەهمی خۆی دەرباز بێت، ئایا مرۆڤ بە بێ ئامانجیش هەر مرۆڤە یان دەبێ ئەرک و ئامانجێکی هەبێت و ئایا ژیان خۆی لە خۆیدا دەتوانێ جوان بێت.- توضیحات
- بازدید: 858
دڵشاد کاوانی
سادەیی دیجیتاڵی داوای ئەوە دەکات کە مرۆڤەکان لە کاتی هەڵبژاردنی تەکنەلۆژیادا بە شێوەیەکی گونجاو مامەڵە بکەن، ئامێرە تەکنەلۆژییەکان بە شێوەیەکی دروست و گونجاو و لەسەر بنەمای بەهای مەبەستدار بەکاربهێنن. جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەکنۆلۆژیا کە ڕاستەوخۆ سوودی لێ وەرناگرێت و بەها بۆ ژیانمان زیاد ناکات، نابێت هیچ جێگەیەکی لە ژیانماندا نەبێت.
- توضیحات
- بازدید: 129
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
تێزى تووندوتیژى (جان جاک لۆسێرکل) لە کتێبى (تووندوتیژى زمان) ئاماژەى پێداوە و یەکێک لە بنەماکانى ئەو تێزە عەقڵى ناوەکى "عەقڵى باتینى"یە، کە سیگمۆند فرۆید پێیوایە هەرێمێکى تاریکە لە نێو دەروونى مرۆڤ و ناکەوێتە ژێر رێکخستنى هیچ سیستمێکەوە و غەریزەکانى تێدا بەرەڵڵان.- توضیحات
- بازدید: 810
عەتا قەرەداغی
ئاشكرایه لاى گۆرانی شاعیر یان له شیعرى گۆراندا دوو ڕهگهزى سهرهكی بهرههمهێنی جوانین. كه ئهوانیش ئافرهت و سرووشتن. بڕیاردانی ئهوهى كامیان یهكهمهو كامیان دووهمه رهنگه كاڕێكی ئاسان نهبێت، یان دهشێ ڕاستتر وابێت كه بگووترێت ئهم دوو ڕهگهزهى بهرههمهێنانی جوانی له شیعرى گۆراندا به شێوهیهكی گشتی هاوسهنگن.
- توضیحات
- بازدید: 132
ژاڵە کماڵ
دەتوانین بڵێن ئەم ڕۆمانە بە یەکەم ڕۆمانى سادیستى کوردى خۆماڵى دێ کە راستەوخۆ خوێن و کوشتن بەشێکى سەرەکى ڕۆمانەکە پێک دێنێ، دەتوانرێ بەشى یەکەم بە پەتا و نەخۆشى دیارى بکرێ، لەم بەشەدا کیشەکانى ناو ڕووداوەکانى رۆمانەکە بەرەو ئاڵۆز بوون دەچن.
- توضیحات
- بازدید: 655
ناڵە حەسەن
بەمانایەک لەوە دڵنیا نییە کە دڵی (ئەویش) جێگای ئەو عەشقە گەورەیەی تیادەبێتەوە ، یان دەتوانێ قەبوڵی ئەو کرانەوە و هاوچەرخییەی بیرکردنەوەکانی ئەو بکات! لەڕاستیدا لەوە دڵنیا نییە و نازانێ، بۆیە بە (ئەگەرەوە) قسە دەکات.
- توضیحات
- بازدید: 1702
ناڵە حەسەن
هەر لەوێدا باسی ئەوە کراوە کە، (نێچە) شاعیرێکی جیاواز بووە و بە ستایلێکی جیاواز نووسیویەتی، هەروەک مێژوونووسی فەڕەنسی (ئەلیکسیس ڤیلۆنینکۆ) پێیوایە، (نێچە ئیستاتیکای ڕووکەشی دەقی واتە فۆرم)ی پێش وردیی مانا خستووە.
- توضیحات
- بازدید: 428
ناڵە حەسەن
لێکچوواندنی دایک لەگەڵ دەریا هاوکێشەیەکی شیعری پڕ لە جوانکاری نەخشاندووە، لە هەمانکات، وێنەیەکی قووڵی پڕ لە مانا ..! لێرەدا مەبەستمان نییە دووبارە لەسەر ناوەڕۆکی شیعرەکە قسە بکەینەوە بەڵام، ئایا لەم دەقە شیعرییە خوێنەر لەبەرامبەر ناوەڕۆکێکی بەرز و گەورەی ئینسانییە یان گێندەر؟
- توضیحات
- بازدید: 229