شرۆڤە
هەردی حوسێن
شاعر دەیەوێت پێمان بڵێت گەمژە بە ھەمان شێوەی ئەم کەرەستانە ناتوانێت چێژ لە ژیان وەرگرێت و بگات بە نەمری! شاعر دەڕوات و بە چەندین دێڕی سەرنجڕاکێشی لەم جۆرە دەیەوێت بمانباتە سوێی نەمری و پێمان بڵێت ئا ئەوە بوو نەمری و نەمرەڕێ!
- توضیحات
- بازدید: 340
حیشمەت خۆسرەوی
کەسێک جوور ئولریش لە سەر ئەو باوەڕە بی ک یەێ جامگە وەختێگ گەرد ریسک یا خەتار خافڵگیر و پێشبینی نەکریاگ رویورەوی بووت توێنێد زنەی مودڕنیتە وە جوورێک بوەێتە ژێر سوئاڵ و ک لە ئەنجامدا یەێ جامەی فەقیر، زامار، بێ دەسەڵات و لەتمەخواردگ(Vulnerable Society) وەل خوەیا تێرێت.
- توضیحات
- بازدید: 611
رامیار حسەینی
تراژێدیا لە نەبوونی سیامەندا نیە بەڵکو لە بوونی سیامەندی پەسیڤدایە کە هەموو خەجەکان لە باری دەروونییەوە تووشی پاڕادۆکسی ڕزگاری و مرۆڤی ڕزگاری بەخش دەبن و ئەو کاتەیە کە کۆمەڵگا بە شێوەیەکی ئارام و بێدەنگ لەناودەچێت و ئەو کاتەی کە سیامەندەکانمان بێدەنگ و بێ کەڵکن و خەریکی ژیانی ڕۆژانەی خۆیانن و ئەوندەی کە ژیان دەکەن قەت بیر لە ژیان و بیر لە جیهانێکی باشتر ناکەنەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1430
عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا
ئەو رۆمانە بە تەكنیكێكی سادە و شەفاف و خۆشپێكهاتە نووسراوە و سوودی لە گەڕانەوەی ئازاد و تێكەڵكردنی زەمەنەكان و پارچە پارچەكردنی گێڕانەوەكان وەرگرتووە، دواجار وەك بابەتێكی (كۆمەڵایەتی- سیاسی) بە بیر خوێنەرانی دەخاتەوە، كە نیشانەكانی قوربانیی لەو كوردەدا زۆر لە نیشانەكانی تاعون ئاشكراترە.- توضیحات
- بازدید: 729
محەممەد محەممەدمورادی
نووسەر تەنانەت ئەگەر ئەنفال وەکوو کارەساتێکی لۆکاڵ و پارتیکولار پێناسە بکات لانیکەم دەیتوانی گێڕانەوەکەی لە ئەنفالەوە دەست پێ‌بکات و بەرەو یونیڤێرساڵیزم بڕوات و خۆی و بەرهەمەکەی بەم شێوە کورت و لۆکاڵیزە نەکاتەوە. چیرۆکەکە گێڕانەوەی کارەساتێکی یونیڤێرساڵە کە لەڕاستیدا دەرەنجامی بەریەککەوتن و ناکۆکیی دوو پارتیکولاریزمە، پارتیکولاریزمی عەرەب و پارتیکولاریزمی کورد.
- توضیحات
- بازدید: 1206
زەمانە محەممەدی
ئەو شتەی کە لەم رۆمانەدا بەرچاوە، لێکچوونی بەسەرهاتی پرشنگ و دایکیەتی کە زۆر دڵتەزێنە. جوانیی پرشنگ بە بۆنەی بەسەرهاتە ناشرینەکەیەوە گوم ئەبێت و، پرشنگ مەحکوومە بە ژیانێک کە بۆخۆی هەڵینەبژاردوە و بەسەریا داسەپاوە. لەم چیرۆکەدا بە جۆرێک غیرەتی پیاوانی کورد نیشان دراوە کە بەداخەوە ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم غیرەتی پیاوانەیە لە ناو کۆمەڵگایا بەرچاوە. فلاشبەک و گەڕانەوەی داستان لە هەندێک شوێنا بۆ ڕابردوو، زۆر داستانەکەی جوانتر کردوە. کۆتایی داستانەکە ئەتوانم بڵێم هەم خۆش و هەم ناخۆشە! ناخۆشە چونکا سەری لێ شێواندم. خۆش بوو چونکا بەو وەهم و خەیالەوە تەواو دەبێت.
- توضیحات
- بازدید: 86
هاشم ئەحمەدزادە
لایەنێکی بەرچاوی ناوەڕۆکییانە لەم ڕۆمانەدا پرسی چینایەتییە. دونیای هەژاری بێزار لە بەرانبەر دونیای دەستڕۆیشتوویی بێزاددا زۆر بە جوانی وێنا کراوە و دەکرێ لە ژیانی ئەم دوو کەسە و بنەماڵەکانیاندا جیاوازیی چینایەتیی کۆمەڵگەی کوردەواری زۆر بە ئاشکرایی خۆی دەر بخات. کۆنتراستی چینایەتیی ئەم دوو کەسە بە یارییەکی وشەیی و زمانییانە لە داڕشتنی ناوەکانیاندا بووەتە هۆکاری ئافراندنێکی جوانیناسانە لە گێرانەوەکەدا.
- توضیحات
- بازدید: 206
سۆران محه‌مه‌د
جا وه‌ك چۆن له‌م شیعره‌دا باری ژیان و دنیابینی و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی شاعیر وه‌ك تۆمارێك بۆ ژیان و زه‌مه‌نه‌که‌ی خۆی وه‌ك ئه‌رشیف و مێژوو ده‌مێننه‌وه، ئاوهاش ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست ده‌بێت که ئه‌و شاعیره به‌ڕێزانه‌ی لای خۆشمان که به بێهیوایی و ره‌شبینییه‌کی زیاد له پێویسته‌وه ده‌نووسن ده‌بێت نه‌ناڵێنن به ده‌ست خه‌مۆکی و نیگه‌رانی ده‌روونییه‌وه؟
- توضیحات
- بازدید: 644
ئارام سدیق
ره‌نجده‌ر له‌و شاعیره گهمهكهرانهیه كه به‌رده‌وام یاری به وشه‌كان و فۆرمه‌كان و دونیابینییهكان ده‌كات. ئه‌و له سه‌ره‌تای ئه‌زموونی شیعرییه‌وه هه‌رگیز له خاڵێكدا نه‌وه‌ستاوه و به‌رده‌وام هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی دیكه و زمانی دیكه‌ی گوزارشتی داوه. ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه ره‌نجده‌ر له‌سه‌ر ستایلێك به‌رده‌وامی نه‌بووه. به‌ڵكو ئه‌مه به‌و مانایه‌یه، كه ره‌نجده‌ر له‌و شاعیرانه‌یه به‌رده‌وام رۆحێكی گهڕیدهئاسای هه‌یه بۆ گه‌ڕان به‌دوای وشه و گوزارشتی نوێ‌دا.
- توضیحات
- بازدید: 1052
به‌رزان عه‌لى مه‌جید
لاى من كتێبى (عه‌شق نائومێدییه‌كى خۆشه)ى(گۆران ڕه‌ئوف) ئه‌زمونێكى تاراده‌یه‌ك تازه‌یه له دنیاى خوێنده‌وه‌ى ئه‌ده‌بیمدا، لێره‌دا به‌ر جۆرێكى تر له شیعر و به‌ر مرۆڤێكى تر ده‌كه‌وین، كه چه‌نده برینداره، چه‌نده ماندوى سه‌رده‌م و عه‌شق و مرۆڤ و ته‌نانه‌ت خودى خۆشییه‌تى! كه ده‌توانم بڵێم له ئه‌ده‌بیاتى پێشوترماندا ئه‌زمونێكى ته‌واو جیاوازه و وێنه‌ى نوسه‌ر یان شاعیر وێنایه‌كى ته‌واو خودییه و ئیشكردنى له خۆیدا تاڕاده‌ى ونبونییه‌تى!
- توضیحات
- بازدید: 1074