شرۆڤە
موحسین ئەمینزادە
بۆیە ئارێنت دەڵێت یاسای زۆرینە، ئازادی مرۆڤ کەمدەکاتەوە. کاتێک دەڵێت سەیرە شەڕ و شۆڕشەکان لە سەردەمی هاوچەرخی ئێمەدا تاکە پاساوێک کە دەتوانن هەیانبێت، بەهۆی ئازادییەوەیە، ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکان. لێرەدا بووین کاتێک ئارێنت وتی شەڕ هیچ پاساوێکی لۆژیکی تری نییە. بۆ نموونە کێ شەڕ بۆ بەرگریکردن لە مافە ئابوریەکان دەست پێدەکات؟! لە کاتێکدا کە شەڕ بە مانای وێرانکاری دێت! کەواتە ئازادی وەک دووا و تاکە ڕێگا بۆ پاساوهێنانەوە، بۆ ڕوودانی شەڕ و شۆڕشەکان دەخرێتەڕوو. ئێستا گرنگ ئەوەیە بزانین مەبەستی ئارێنت لە ئازادی چییە!
- توضیحات
- بازدید: 124
موحسین ئەمینزادە
ئەو ئازادییەی هانا ئارێنت باسی دەکات، ڕزگاربوون نییە لە دیلێتی ستەمکارێک؛ بە واتایەکی تر بە مانای ڕزگاری لە ڕستەی چوارچێوە نییە. ڕاستە ڕزگاربوون لە چوارچێوە مەرجی پێشوەختە بۆ ئازادی، بەڵام بە تەواوی خودی ئازادی نییە. ئەو ئازادییەی کە هانا ئارێنت باسی دەکات زیاترە لەمە. ئازادی واتە قسەکردن، واتە بڕیاردان، واتە هونەری دەربڕین و بیرکردنەوە و ڕازیکردنی ئەوانی تر، لە ئامادەبوونی مرۆڤەکانی تردا، بۆ ئەوەی بتوانین وەک مرۆڤ، گرنگ و کاریگەر بین. شۆڕشەکان ئەوەن. شۆڕشەکان پرۆسەی پارە پەیداکردن نییە بۆ خەڵکی هەژار، بەڵکو ئاشکراکردن و ناسینی ئەو هەموو مرۆڤ و پرسانەیە کە نەبینراوبوون!
- توضیحات
- بازدید: 83
موحسین ئەمینزادە
بۆیە ئیدیعایەکی مشتومڕاوی لەم بابەتەدا ئەوەیە کە "بەسیاسیکردنی ئەم کێشە کۆمەڵایەتییە، مەترسی تیرۆر بەدوای خۆیدا دێنێت!" ئەمەش وا دەکات ئارێنت وەک بیرمەندێکی سیاسی، سەبارەت بەم کێشە کۆمەڵایەتیە بێهەست بێت. بەڵام بەو مانایە نییە کە ئارێنت مەبەستی ئەوە بێت کە ئەمە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە، پێویستە سارد و بێهەست بیت بەرامبەری! هەر بۆیە دەڵێت پێویستە چارەسەرێکی تەکنیکی و دروستی بۆ بدۆزرێتەوە! بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم چارەسەرە ناتوانێت سیاسی بێت، چونکە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی لادان!
- توضیحات
- بازدید: 73
موحسین ئەمینزادە
هانا ئارێنت دەڵێت ئازادی و ناز و نیعمەت (یان ئاڕاستەی لوکسە) دژ بەیەکن. وە دەستەواژەی بەناوبانگی "خەونی ئەمریکی" زیاتر بە مانای خۆشگوزەرانی و چێژ دادەنرا - کە بێگومان تا ڕادەیەکی دیاریکراو مانای ئەمە بوو - بەڵام ئارێنت پێی وایە کە نووسەرانی ئەمریکی، مرۆڤی قەڵەم بەدەست و ڕۆشنبیران، هەروەها دامەزرێنەرانی ئەمریکا و ئەوە نەوەی ئەمریکا کە شۆڕشیان کرد لایەنی تاکەکەسی ئەم دەستەواژەیە کشانەوە و وەلایانا.
- توضیحات
- بازدید: 97
موحسین ئەمینزادە
هەر لەبەر ئەم هۆکارە دەکرێ بڵێین لە درێژخایەندا گەورەترین دەستپێشخەری ئەمەریکەکان لە بواری سیاسەتدا ئەوە بوو کە شتێکی لە چەمکی "سەروەری موتلەق" لە جەستەی سیستەمەکەیدا هەڵوەشاندەوە. چونکە لە پێوەندی لەگەڵ کاروباری مرۆڤایەتیدا، سەروەری یەکپارچە و موتلەق، هەموویان لەگەڵ ستەمکاریدا وەک یەکن!
- توضیحات
- بازدید: 93
موحسین ئەمینزادە
بەکورتی، بە بڕوای هانا ئارێنت، بۆ درێژەدان بە گەیشتن بە ئازادی لە دوای هەر شۆڕشێک، پێویستی بە هەر دوو دامەزراوەی بەهێز و سەقامگیر هەیە کە بەرگری لە سەقامگیری بکەن یان بە واتایەکی تر مۆحافزەکار بن، هەروەها پێویستی بە دامەزراوە ناوچەییەکان هەیە لەگەڵ بازنەی چالاکییە ناوچەییەکان کە بەرگری لە گۆڕانکاری دەکەن، بەجۆرێک ئەو ئەزموونە نوێیەی کە گەنجینەی شۆڕشە پارێزراو بێت.
- توضیحات
- بازدید: 116
حشمەت خۆسرەوی
کرماشان لە بار تکنولوژییەوە خاون خەت وشکایی، ئاسمانی و تا ئەنازەێکیش خەت ئاسنینە. ئی تاێوەتمەندیەیلە نە تەنیا باێس بینەس ک کرماشان لە رووی مودیرییەتی و ئداریوە ئەهمیەت خوەی داشتوویت، بەڵکەم بیەس وە فاکتورێگ ڕا وەسڵ کردن نزیک وە ١٤ شارسان وەل یەکا.
- توضیحات
- بازدید: 487
بهرزان فهرهج
ئەزموونی شیعری جەلالی میرزا كەریم ئەزموونێكی بەردەوامی ڕوانگەیە. چ لێرە و چ لە مەنفا، چ لە زەمەنی هەڵچوون و ڕێنیسانسی سیاسی كوردیدا، چ لە تێكشكانیدا. ئەگەر لەناو ئەو موغامەرەیەدا خهسڵهتێكی جیاواز بە دەنگ و یاخی بوونی ئەو بدەین، دەكرێت بڵێین دەنگێكی چەپی ناو گرووپی ڕوانگە بوو، لە دوای تاقیكردنەوە سیاسی و كارلێكەرییەكانیشی لە دەرەوە بۆ ناو شیعری ئەو هەروا مایەوە.
- توضیحات
- بازدید: 182
دانا رەئووف
ئامادەکاری ڕۆمانەکە، بنەما فەلسەفییەکان، هێڵە هاوبەشەکان و جۆرەکانی هەڕەشە و مەرگ، لەوێنەیەکی خەونەنمایشدا کۆدەکاتەوە و وەک داوی جاڵجاڵۆکە، بەبنەما ئابوورییەکانی ئەم ڕۆژگارەمانەوە دەچنێتەوە. هەموو نەمایشەکەیش لە شانۆیەکی ناوشانۆدا، دەبێتە تابلۆیەکی گەورەی پێشانگایەک و ئەتمۆسفێرێکی لێوانلێو لەترس.
- توضیحات
- بازدید: 995
ههردهوێڵ بارامی
ئهم پرسیارانه دهبێت لای ئێمه گرنگییهکی زۆری ههبێت چونکه وهك پێویست تا ئێستا نهخراوهته ژێر تیشکی لێکۆڵینهوهی زانستییهوه. لهم دهرفهتهدا و بۆ زیاتر نزیک کردنهوهی ئهم باسه دهمهوێت نموونهیهكی پراکتیکی بهێنمهوه له ناو شیعری شاعیرانهوه.
- توضیحات
- بازدید: 926
مطالعه بیشتر: ئۆفیلیای شهکهسپیر و ئۆفیلیای ماردین ئیبراهیم