شرۆڤە
میران ئابراهام
زۆرێک له نوسهره ناودارهکان، له کاتو شوێندا دهستگیرۆیی دهکهن، زۆر کات به ڕوداو دهست پێدهکهنو پێشبینی یان بنهما خۆشکردن بۆ هۆکاری ڕوداو فهرامۆش دهکهن، بهم تهکنیکه دهتوانرێت دهستگیرۆیی له کاتو شوێندا بکرێت، بێگومان له زۆرینهی چیررۆکی مۆدێرندا شیکاریو هۆنینهوهی باسو خواستی چۆنیهتی بهرپا بوونی ڕوداوێک درێژهی ئهوتوی پێنادرێت.
- توضیحات
- بازدید: 1116
لە فارسییەوە: زرێبار
به سهرنجدان بهو شتانهی وتران، له کۆمهڵناسی سینی دا، رهوتی 'سکولاریزاسیون' بهستراوه به رهوتی سهنعهتی بوونی کۆمهڵگهی ئۆرووپایییهکانهوه، به واتایهکی دیکه بیرکردنهوهو ئهندیشهی 'سکولاریزاسیون' لهگهڵ سهرههڵدانی سهرمایهداری لهدایک بووه.- توضیحات
- بازدید: 880
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
تایبەتمەندییەکانی ژینڕوانگە دونیاییەکان چین؟ داخۆ شتی هاوبەشیان لەگەڵ ئایینەکاندا هەیە؟ یاخود لە بەرامبەر ئەواندا قەراردەگرن؟ ژینڕوانگەکان داخۆ هیچ پێوەندییەکیان لەگەڵ فەلسەفەدا هەیە؟ ژینڕوانگە، وەها کە من ئەم دەستەواژەیە بەکاردێنم، دەتوانێ هەم دونیایی بێت و هەم ئایینی. ئەوەی لە کەمترین حاڵەتدا هاوبەشە لە ناو هەموو ژینڕوانگەکاندا، سێ تایبەتمەندین: هەڵگری ناسینی مرۆڤن سەبارەت بە دونیا، ناسینی مرۆڤ سەبارەت بە خۆی و، هەروەها هەڵگری ئەخلاقن.
- توضیحات
- بازدید: 814
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
لە فەلسەفەدا سرووشتگەرایی لە بەرامبەر ئایدیالیزمدا دێت. سرووشتگەرایی پێی وایە تەنیا سروشت بوونی هەیە و شتەکانی تر واقعی نین. سرووشتگەرایی دابەشکردنی واقع بە سەر دوو بەشی مەتریاڵ و رۆح دا رەددەکاتەوە، یاخود دابەشکردنی مرۆڤەکان بە سەر دوو بەشی جەستە و رۆح دا.
- توضیحات
- بازدید: 731
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەلەم
وەک میتولۆژیای پرۆمیتۆس پێمان دەڵێ شۆڕش لە دژی دەسەلاتی خودا ئێمە دەجوڵێنێ، وەک ئەوەی نیچەیش ئێمەی لە سەر ئاگادار دەکاتەوە ئەویە کە داخۆ دەتوانین ئەو دەسەڵاتە وا وەرمانگرتووەتەوە بە شێوازێکی باش بەکاری بێنین؟ ئەمە ئەو باسە گرینگەیە گەلێک کەس لایان وایە ناوکی ئەو کیشەیەیە وا مرۆڤ لە ژینڕوانگە دونیاییەکاندا لەگەڵیا بەردەوام رووبەڕوویە.
- توضیحات
- بازدید: 727
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
ئەو لۆژیکەی لە ئەخلاقی کۆنفۆسیوسی دا هەیە، ئێمە بیری ئوتیلیتاریسم (فایدەگەرایی) و 'ئەخلاقی ئاکام' واتە 'ئاکامگەرایی' دەخاتەوە کە سەدان ساڵ دوواتر لە رۆژئاوا سەریانهەڵدا. نۆرمێکی گرینگ بریتی بوو لە رەچاوکردنی 'رێگای زێڕینی میانەڕەوی' بە مەبەستی لەگەڵ یەکترسازان و هاوئاهەنگی. کەسی زیرەک دەبێ لە چەندین لاوە سەیری بابەت بکا کە ئەمە تا رادەیەک لە ئێتکی ئەرەستوی یۆنانی دەکا.
- توضیحات
- بازدید: 689
- توضیحات
- بازدید: 704
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەلەم
ئەم رەوتە بە چاک و خراپ خاوەن شوێنێکی ناوەندی بوو. چاکەکەی ئەوە بوو توانی یارمەتی ئەو بدات گەلێک خێو لە دارستانی زانست لە رێگای ئەقڵانیەتەوە راوەدووبنرێ و، خراپەکەیشی ئەوە بوو خاوەنی وردبینی و مەرجی پێویست بۆ راڤەی قووڵ نەبوو. بەڵام بەهەرحال پوزیتیڤیسم شوێن پێی قووڵی لە دووای خۆی جێهێشت، بە تایبەت لە زانستدا.
- توضیحات
- بازدید: 692