وتارەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێمە دەنووسین چونکە ئازادین، چونکە دەمانەوێ ئازادبین، چونکە نووسین لە بنەرەتدا پرۆژەی ئازادکردنی مرۆڤە. ئەم ئازادکردنەیش لە سەردەمی سەرهەڵدانی مودێڕنیزمدا پێش لەهەر شتێک خۆی لە قوتاربوون لە نەریت و لە میتافیزیادا دەبینێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 925
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئێمە دەنووسین چونکە لەخۆوە ئاڵۆزکراوین، چونکە لەخۆوە خۆمان ئاڵۆزکردووە. نووسین هەوڵدانە بۆ کردنەوەی گرێ ئاڵۆزەکان. وەک چۆن با هەورە رەش و مۆن و گرژەکان لادەدا و ئاسمانی سادە تەنیا بە یەک هەتاوەوە دەردەخا. ئێمە دەنووسین چونکە رەنگە زیاتر لە ئاسمان و هەتاوێک چیتر نین.
- توضیحات
- بازدید: 916
فەڕۆخ نێعمەتپوور
مرۆڤ دەنووسێ لەبەر ئەوەی نووسینیش چەمکێکی دوالیستییە. 'نووسین' لە بەرانبەر 'نەنووسین'دا. بیرهێنانەوە لەبەرامبەر فەرامۆشیدا. ئەمەیش لەگەڵ خۆی هەڵگری رازێکی ترە و بۆیە دەربڕی دونیایەکی نەدۆزراوەی تر. دەنووسین لەبەر ئەوەی نووسین و دەق چەمکێکی دوالیستی دیکەن کە مرۆڤ داهێنەریەتی و بە 'بوون'ی زیاددەکا.
- توضیحات
- بازدید: 804
غەمگین بۆڵی
پێموایە ئەو گوتەیەكی هێندە سواوە، ئەوەی چوار كۆمەڵە شیعر بخوێنێتەوە دەتوانێت گوتەیەكی وەها بڵێت؟هەر لەسەر هەمان گوتار دەدەوستین و ئەمجارە بنووس چونكە بڕیاری داوە بە بوون و نەبوون هەر دەبێ و هەر دەبێ بنووسێت، دەنووسێت: " شاعیر نەیتوانیوە تۆكمەیی تەواو لە شیعرەكەدا بەرجەستە بكات"
- توضیحات
- بازدید: 1283
غەمگین بۆڵی
ئایا كەسێك گوتارێكی نەخوێندبێتەوە، دەتوانێت بڕیاری لەسەر بدات؟ ئایا ئێوە چۆن بڕیاری بڵاونەبوونەوەتاندا؟ ئایا بڕواتان بە ڕەخنە هەیە، یان ئەوەتە تەنیا بڕواتان بە گوتارەكانی خۆتان هەیە؟ ئەگەر كەسێك ڕەخنە بگرێت، دەبێت بڕوای بە بوونی ڕەخنەیش هەبێت.- توضیحات
- بازدید: 1214
- توضیحات
- بازدید: 1115
غەمگین بۆڵی
ئایا وەك خوێنەرێك دەتوانم داوای ئەوەت لێ بكەم گوتارێك لەبارەی چەمكی (تڕۆهات) بنووسیت؟ ئایا تڕۆهاتنووس و شاعیری بیرنەكەرەوە و ناشاعیر بەلای تۆوە چی مانایەكیان هەیە؟ دەتوانیت ناوی یەك تاقە رەخنەگری دونیام بۆ بنووسیت كە لەبارەی دەقێكی ناشیعرییەوە نووسیبێتی.
- توضیحات
- بازدید: 1156
غەمگین بۆڵی
ئایا ئەو جۆرە نووسینە دووڕووییانە، پێمان ناڵێت بنووسەکەی خاوەن چەقێکی بیرکردنەوەی ڕەسەن و مەعریفەیەکی قووڵ نییە؟ ئایا هەمدیسان نموونەی ئەو دوو کۆنتێکستە، پێمان ناڵێت ئەوە لە فەزای گوتاری سیاسی لە دایکبووە؟ ئایا فێلکردن لە خوێنەران، فێڵکردن نییە لە خودی خۆی؟- توضیحات
- بازدید: 1256
فەڕۆخ نێعمەتپوور
چیرۆکی ژیانی مرۆڤ، سازکردنی مانایە لە ناو بێمانایی و سپاردنیەتی دیسان بە بێمانایی و دیسان سازکردنەوەی مانای ترە. لە ترسی بێمانایی، ئێمە هەمیشە خەریکی سازکردنی ماناین. ئەرکێکی دژوار کە جاری وایە بۆ حەسانەوە لە دەستی هەڵدێین و روودەکەینەوە بۆشایی و بێمانایی!- توضیحات
- بازدید: 1130
وەرگێڕانی لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
شەشی ئاگوست ١٩٤٥، یەکەمین بۆمبی ئەتۆم لە شەڕدا بەکارهێنرا. ئەمە لە هیرۆشیما رووی دا و لە ماوەی چوار مانگ دا زیاتر لە ١٤٠ هەزار مرۆڤی کوشت. سێ رۆژ دوواتر ئامریکاییەکان بۆمبێکی ئەتۆمی تریان لە ناگازاکی دا کە تێیدا لە نێوان پەنجا تا هەشتاد هەزار مرۆڤی دیکە تیاچوون. لەو کاتەوە ئیتر بۆمبی ئەتۆم بەکارنەهێنراوە.
- توضیحات
- بازدید: 1208