وتارەکان
رەسوڵ سەفەریانی
لە وڵاتانی خودا پەرەستدا هەمیشە ئامادەگی و زەمینە هەیە بۆ دروستکردنی تەقدیس. بۆیە هەر ئینسانێکی عادی دەتوانێت لەپڕ لە هەل و مەرجێکدا ببێتە یەکێک لەو خودانە و بەرز بێتەوە بۆ شوێنی خوداکان... لە هەموو لایەکەوە خەڵکی خۆشباوەڕ و سادەدڵ رووی تێدەکەن و لەسەر قەبرەکەی تەبەڕک وەردەگرن و دۆعا دەکەن بۆ هاتنەدی ئاواتەکانایان و بەخشینی گوناهەکانیان.
- توضیحات
- بازدید: 765
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەگەر ناوێکی، دەبینی خێرا دەبی بە ناوێک کە بووی. لە نێوان 'هەیت' و 'بووی' مەدوایەکی زەمەنیی یەکجار کەم هەیە. جا بۆ ئەوەی بەردەوام بتوانی ببی دەبێ باوەڕت بە کار و ماندووبوونی تاقەت پڕووکێن هەبێ. دەبێ چالاکتر و بەتواناتر و گورج وگۆڵتر بی لەوەی وا بۆی دەچووی. تەنانەت ناگەی بەرگی پیرۆز لەبەرکەیت لەبەرتی دادەکەنن!
- توضیحات
- بازدید: 376
محەمەد نەبى
زمان وەک داهێنراوێکى مرۆڤ خزمەت و کۆمەکێکى گەورەى بە مرۆڤ کردووە، وەک ئامرازى سەرەکى دەبینرێت لە پرۆسەى ژیانکردندا؛ بەبێ زمان مرۆڤ توانایى ئەوەى نەدەبوو لێکتێبگات و پەیوەندى پێکەوە بکات و لە هەموو ئاستەکاندا ئاڵوگۆڕ بکات؛ ئەوە زمانە دێت و یاریدەى مرۆڤ دەدات ژیانى خۆى درووست بکات، لێرەوە ستایشکردنى زمان ستایشکردنى بوونە. چونکە هایدیگەر گووتەنى: (زمان، ماڵى بوونە). واتە، بوون لە زماندا نیشتەجێیە. بەڵام مرۆڤ هێندە بوونەوەرێکى ئاڵۆز و فرە رەهەند و پڕ مەودایە، کە زمان بە تەواوى دەرەقەتى نەهێت.
- توضیحات
- بازدید: 1224
سەعیدە سائێب
ڕۆیشتن و دابڕان لە وڵات و ئاوارەی هەندەران بوون و گیروگرفتەکانی هیچکات نەبوونە هۆی ئەوەی کە هونەرمەندان دوورکەونەوە یان دابڕێن لە ناوەڕۆک و پرسە کۆمەڵایەتیەکانی خۆیان و کۆی ئەمانە ڕەنگدانەوەی بووە لە بەرهەمە هونەرییەکانیاندا.- توضیحات
- بازدید: 1348
مطالعه بیشتر: تراژێدیی تاراوگە و هونەری کۆمەڵایەتیی کوردستان
ئاراس سەعید
بیرتە ئەوکات لەجێگەکەتدا ڕاپەڕیت و دەتویست باوەش بەدایکتدا بکەیت، کەچی دایکت لە جێگەکەی نەمابوو. ترسێک بەتەواوی تووشی دڵەڕاوکێی کردی، هەموو جەستەت دەلەرزی، دەنگێک لە ژوورەکەی تەنیشتەوە تای شەهوەتی بەرزدەکردەوە، نازانم لەبەر ئەوەی بەباردۆخێکی دەروونی ناجێگردا تێدەپەڕیت، لەوباردۆخە تێنەدەگەیشتی یان بەهۆی ئەوەوە بوو هێشتا تەمەنت هەشت ساڵان بوو.
- توضیحات
- بازدید: 76
منبع: وقایع اتفاقیە
به نظر من، «آنا کارنینا» بهترین رمانی است که تا حالا نوشته شده و همینطور «شیاطین» داستایوسکی. این کتاب با نام «جنزدگان» هم شناخته میشود و یکی از بهترین رمانهای سیاسی است که تاکنون نوشته شده.- توضیحات
- بازدید: 761
ئەرسەلان چەڵەبی
زمان وەکوو جەستەی مرۆڤ نییە کە لە نیشاندانی هەندێک جێگای تەریق بینەوە، ئەگەر بڕیار وابێ کە ئێمە وەها روانینێکمان بۆ زمان بێ من حەز دەکەم ئاژەڵ بم، چۆن زمانی ئەوانیش وەکوو جەستەیان رووتە، ئێوە هەتا عەبای رییا لە جەستەی زمان لانەبەن هیچ کات ناتوانن بە باشی بیناسن.- توضیحات
- بازدید: 1129
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رەنگە هەر ئەم دوو جار مردنە بێت کە ئەوەندە هێزی ژیان دەدەن بە پرۆژەی نووسین لە ژیانی نووسەردا. بێگومان نووسەرەکەی ئامریکای لاتین بە بیستنی ئەم بۆچوونەی رۆڵان بارت، گڕ و تینێکی زیاتری تێکەوتووە. وەها کە کاتی بە کات داگیرساندووە! بە بێ پسانەوە. جگەرەیەک کە هەر مژێکی دەکرێ دونیایەک دوکەڵی مانای لێبکەوێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1170
هاوڕێ نەهرۆ
ئەگەر نەجمەدین ئەربەکان بە باوکی ئیسلامی سیاسی لە تورکیا بژمیردرێ ئەوا فەتح اللە گوڵەن بە باوکی ئیسلامی کۆمەڵایەتی ئەژمیردرێ لە ریگای ریکخراوی خەیرخوازیەوە ئەستیرەی هەڵکشا. ئیستا ئەروغان وەک دیکتاتوریک مامەڵە دەکا و دەیەوێ بەشیوەیەک لە شێوەکان ئیمپراتوریەتی عوسمانی زیندوو بکاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 646
ئیدریس شێخ شهرهفی (پاسۆری)
له سهرهتاکانی سهدهی بیستهم دا بزووتنهوهی سیاسی توانی له ریگای پهنا بردن بۆ چهکو توندوتیژی له مهیدان دا مهترهح بێت، بهلام ئهگهر به دیدێکی رهخنهگرانهو له ئاستی فکیریدا ههڵیسهنگێنین دهبینین ئهو بزووتنهوانه ههر له سهرهتاوه ههڵگری توخمهکانی (ناعهقڵانیهت) بوونهو هۆکارهکانیشی تهنیا ههندی فاکتهری جهبری نیه که بزووتنهوهی کوردی بهردهوام بۆ پاساودانی ههڵهکانی خۆی پهنایان بۆ دهبات، بهڵکو ریشهکانی له شوێنی ترهوه سهرچاوه دهگرێو بهنده به ههندێ فاکتهرهوه که لێرهدا تا ئهو شوێنهی بگونجێ تیشکیان دهخهینه سهر.
- توضیحات
- بازدید: 1073