وتارەکان
رەزا شوان
لوسی لە تەمەنی دوو ساڵـیدا، بۆ یەکەمین جار، دەستی خـستە سەر کیبۆردی پیانـۆ و خـۆی فـێـری ژەنـیـنی پیـانـۆ کـرد. هـەر لـەو تـەمـەنـەدا، کـە لەسـەر قـەنـەفـەکەیـان دادەنیـشـت، دەستەکانی دەخـستـنە بن گـوێیەکانی و بیـری دەکردەوە و لە ئەنـدێـشە و هـۆشـیدا، ئاوازی بـۆ پارچـە مـوزیـک دادەنـا.
- توضیحات
- بازدید: 79
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رەنگە بتوانین خەڵەتاندنی ئادەم لە لایەن حەواوە کە ئەویش لە لایەن مارێکەوە خەڵەتابوو، بەم بۆچوونەی ئیفلاتوون بشوبهێنین. پیاوێک کە سێهەمین حەڵقەی زنجیرەی دیاردەیەکە بە ناوی خەڵەتاندن، تۆ بڵێی تا چەندە مافی ئەوەی هەبێ کە بتوانێ باس لە گەڕانەوەی بۆ بەهەشت یان باغی عەدەن بکاتەوە؟
- توضیحات
- بازدید: 1121
عەلی حەمەڕەشید
کەواتە باخچەی منداڵان هەرچەندە پرۆگرامی تایبەت بەخۆی هەیە، بەڵام پێویستە ئەوەش بزانین نابێت وەک قوتابخانە هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵاندا بکرێت و وانەکانیش گونجاو نییە وەک ئەو وانانە بێت مامۆستا لە قوتابخانە بە قوتابیانی دەڵێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 248
نه‌ژاد عزیز سورمێ
پیشه‌ییه‌تی له كارێكی به‌هه‌ستی له وێنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسیدا وه‌ك ده‌بینی دووریشه له ده‌مارگیری و ئه‌وپه‌ڕگیری و كاردانه‌وه‌ی ساته‌وه‌ختێكی له گرێژنه‌چووی دیاریكراو كه هه‌ڵچوون و هه‌ناسه‌سواری و خۆ له‌بیركردن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی به‌روه‌خت دروستی ده‌كات، ڕێگایه‌كه ماندووبوون و سه‌رئێشه‌ی به‌دواوه‌یه، به‌ڵام په‌یامێك له سه‌رده‌مێكدا ده‌گه‌یه‌نێ ، كه ئێستا جێی داخه خه‌ریكه ورده ورده په‌یامی تێدا كاڵ ده‌بێته‌وه.
- توضیحات
- بازدید: 264
نەژاد عزیز سورمێ
- : ئایا دژه پیكاسۆ چییه؟
+ : به ته‌بیعه‌تی حاڵ پیكاسۆیه… لێره‌شدا من نامه‌وێ دیالیكتێكی ماركس به‌كار بێنم كه شت دژه خۆیشی تێدایه و له ململانێی ههمیشهییشدا…
من له‌و بڕوایه‌م دژ له ده‌ره‌وه‌مانه و ئێمه‌ش به دوای دا ڕادهكهین... ئه‌گه‌ر له ناوه‌وه‌ماندا بووایه، ئه‌وا له به‌رده‌م حاڵه‌ت و ناحاڵهتمان تێدا ده‌مرد… چار نه‌بوو یه‌ك ئه‌وی دی ده‌كوشت.
- توضیحات
- بازدید: 153
رەسوڵ سەفەریانی
ئێمە، کاروانی (بە وتەی ئەحزاب) شەهیدانمان هەر لە زیادکردندایە و کاروانی پێشخستنی خەباتیش هەر بە دوادا دەگەرێت. ئایا ناپرسن بۆچی؟ ئایا قەت خەسار ناسی ئەم شێوازی خەباتە کراوە؟ ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە بوێرانە ئەو شێوازە کۆنەی خەبات بدرێتە بەر رەخنە و لێکۆڵینەوە و بیر لە رێگایێکی نوێ بکریتەوە؟- توضیحات
- بازدید: 1046
و: م. محمد غەفور
كاروباری جنسییەكان تاپۆیەكن، بابەتێكی دەرنەبڕێنەرە لەدەقدا وە زۆر بەكورتی ناو ئەهێنرێت بەڵام زۆر گرنگن بۆ ئەوەی یاسای ئەخلاقی لەجێی خۆیدا بمێنێتەوە. بەشێوەیەك بابەتی (پاركی مانسفیلد) ئەوەندەی نائەخلاقیەتە ئەوەندەش ئەخلاقیەتە.
- توضیحات
- بازدید: 841
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پێڵاوەکان زیاتر از پێڵاوبوونیان، هەڵگری بوون و بەسەرهات و ژیانێکن کە بە درێژایی زەمەن ئەزموونیان کردووە و، بۆیە زیاترن لە جووتێک پێڵاو. لێرەوە تابلۆکە خەیاڵی بینەر دەبزوێنن و لە رێگای خۆیەوە دەمانبەستێتەوە بە ژیانێکەوە کە خۆی لە تابلۆکەدا حەشارداوە و بەڵام هاوکات زەقترین راستیی و حەقیقەتی ناو وێنەکەیە.
- توضیحات
- بازدید: 1064
رەسووڵ محەمەدی
چۆنییه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی ئایینی میترا بهرهۆ وڵاتانی ئه‌ورووپی، به‌ته‌واوی روون نه‌بووه‌ته‌وه. به‌ڵام بۆچوونی زاڵ ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێ : کاتێ که له‌شکری ئه‌سکه‌نده‌ری مهکدوونی هێرش ده‌کاته سه‌ر ئێرانی ئه‌وکاته، واته له کاتی ده‌سه‌ڵاتداری شای هێخامهنشی (دارای سێهه‌م)، له‌گه‌ڵ ئایینی میترا ئاشنا ده‌بن.- توضیحات
- بازدید: 988
قادر نیکپوور
له رێگای درکاندنه که راستی کێشه‌ی جنسی ئاشکرا دەبێت. که توانایی درکاندنمان نه‌بێت، به‌و مانایه له باری فکری گرژ و ئاڵۆزین. کهواتە بهرگڕیکمان له پێشه به ناوی بوت. کاتێک مرۆ بوتی له‌سه‌ر رێ بێت، یانی دیل و ده‌ست به‌سه‌ره. که بوتی نه‌بێت ئازاد و سه‌ربه‌سته.- توضیحات
- بازدید: 994