وتارەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بێگومان وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە ئەستەمن. تا زەمانێکیش مرۆڤ نەتوانێ لە گەڵ 'کات' مامەڵەی زانستیانە بکا (نەک ئالوودە بە فەلسەفە)، ئەوا دۆزینەوەی وەڵام یەکجار زەحمەتە. پێدەچێ بەم زووانە کات خۆی نەدا بە دەستەوە!
- توضیحات
- بازدید: 1155
سەعیدە سائێب
دەمەوێت لەسەر بەرهەمی دوو فیگووری هونەری لە کوردستاندا بدوێم کە بەری ئەم خولە مێژووییەن و منداڵی سەردەم و ڕۆحی دەورانی خۆیانن. ئەم دوو هونەرمەندە کێشەکانی سەردەم لایان بایەخدارە و لە هەمان کاتیشدا کۆمەڵێک کێشە بەرجەستە دەکەنەوە کە زمانی بەرهەمەکانیان دەلالەتی لێدەکەن و لە بەرهەمەکانیشیاندا وەک مەترسیەکی گەورەش لە داهاتوودا دەیبینن و دەینوێننەوە.- توضیحات
- بازدید: 1394
هاوڕێ یوسفی
چین، هێند و ئێران کە دەستێکی باڵا و پلەیەکی بەرزیان هەیە لە ڕوانان و بەهەدەردانی مێشکەکان و دەرپەڕاندنیاندا، بۆ پڕکردنەوەی کەڵێنە جۆربەجۆرەکانیان هەوڵ دەدەن لە وڵاتانی جۆراوجۆرەوە نوخبەکانیان بگەڕێننەوە، بە تایبەت ئەوانەی لە وڵاتی ئەمریکان.
- توضیحات
- بازدید: 565
نهژاد عزیز سورمێ
ئهوهش تیوراندن و پرسیارپێچكردن نییه، دیاردهیهكه ئهگهر لهگهڵ سرووشتی ئادهمزادیشدا بێ، هیچ وهختێك وهك ئێستا دیار و ههڵكهوتوو دوور لهوهی پێی دهگوترێ ویژدان پهرهی نهسهندووه، بهو چهشنه ههموو چین و توێژ و ئاست و وهچه جیاوازهكانی گرتووهتهوه هیچ وهختێكیش بهو جۆره ئاسۆی به نادیاری نهشاردووهتهوه و به لێڵی دهرنهخستووه.
- توضیحات
- بازدید: 205
و. هاوڕێ یوسفی
نموونەی کلاسیکی پێناسەی مارکس لە ئابووریی ڕەشۆکی پێشەکیەکەیەتی بۆ ئێدیتی دووهەمی ئەڵمانیی بەرگی 1ی سەرمایە. مارکس بۆ نیگارکردنی پەرەنەسەندوویی ئابووریی ئاڵمانیا، گەشەی ئابووری لە ئینگلیز قۆناغە زانستی و ڕەشۆکیەکانی خول/پۆلێنبەندی دەکات و گرێی دەدات بە پەرەسەندنی خەباتی چینایەتیەوە.- توضیحات
- بازدید: 1008
ئەحمەد رەسوڵ
فرەڕەهەندیی توێژینەوە و نوسین و کتێبەکانی ئارکۆن، وایکردووە ببێتە یەکێک لە زانا و توێژەرە "یەکەمەکان" گەورەکان لە خوێندنەوەی مێژووی فیکری ئیسلامی، ڕەخنەی گوتاری دینیی، شیکردنەوە و ڕەخنەکردنی بونیادە عەقڵییەکانی دنیای سیاسی عەرەبیی و بە تایبەتی ڕەخنەی شیکارییانەی بۆ توێژینەوە و خوێندن لە ئاستی زانکۆیی و ئەکادیمی لە دنیای عەرەبییدا.
- توضیحات
- بازدید: 551
ئاسۆس ساڵح
ئەو بابەتانەی سارتەر لە فەلسەفە بوونخوازیییەکەی گرینگی پێداوە ئەمانەن: ئازادی، هەڵبژاردن، بڕیاردان …تاد. بابەتی سەرەکی فەلسەفەکەی سارتەر ئازادییە، و دەبێ تاک ئازادی خۆی بەدەست بێنێت تا بتوانێ بە ئازادانە بریاربدات و هەڵبژاردن بکات. هەروەها، نابێت لەژێر کاریگەری ئەوانیتردا بێت. بوونخوازەکان باوەڕیان وایە بوون لە پێش جەوهەرە، واتە هەموو مرۆڤێک بەر لە هەرشتێک بوونی هەیە.
- توضیحات
- بازدید: 624
رەزا شوان
ئازادی پێویستییەکی کەرامەت و شکۆمەندی و ئابڕومەندیی مرۆڤە، بەشێکی سەرەکییە لە ژیانی خۆشی و بەخـتەوەری. (گـانـدی) دەڵێـت:"ئـازادی رۆح و هەناسەی مـرۆڤـە". (تـۆسیدیـدس) دەڵێـت:"مـرۆڤی ئـازاد مـرۆڤـێکی دڵخـۆشـە، نهـێـنی ئازادیـش ئازاییـە".
بە کـورتی پێـویـستی مـرۆڤ بۆ ئـازادی، لە پێـویـستیـیەکانی مـرۆڤ بـۆ هـەوای پاک و خـۆراکی بـاش و ئـاوی شـیـریـن و خـەوی خـۆش کەمـتر نیـیە.
- توضیحات
- بازدید: 41
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گەر ئەم رایەی هیگڵ بکەینە بنەما، ئەوا لەو کۆمەڵگایانەدا جۆری پەیوەندیی نێوان مرۆڤەکان 'سۆبیەکت ـ ئۆبیەکت'ە ئەوا چەمکی ئازادی لە هەموو پانتایی کۆمەڵگاکەدا بزرە و لە راستیدا لەگەڵ کۆمەڵگایەک رووبەرووین پڕ لە لۆژیکێک بە ناوی 'وەک شت لەیەکتر رووانین'.- توضیحات
- بازدید: 1003
رزگار خدر امین
كە وایە من ئەمڕۆ دووبارە لە دایك بوومە و حەق وابوو لە بری ئاھەنگی دەرچوونم ئاھەنگی لەدایك بوونێكی قێزەون بگێڕم، لە دایك بوونێك كە بەرھەمی جووتبوونێكی ناشەرعی و نادادی كۆمەڵگایەكی وێرانە. جوتبوونی حەزێکی دوو کەس كە منێکی نەفرەتی بەرهەمیەتی.
- توضیحات
- بازدید: 775