وتارەکان
محەمەد نەبى
خوێندنەوەپێویستیى بە بەردەوامییەت و دانەبڕان و شەونخوونیى هەیە، هەڵبەتە ئەم شێوەیەى خوێندنەوە بۆ نوسەران زیاتر راستە: بۆئەوەى نوسەرێکى باش بیت، ئەبێ خوێنەرێکى بەردەوام بیت. ئەمە جگە لەوەى پێش دەستکردن بە نوسین، پێویستت بە ئەزموونى چەند ساڵێکى خوێندنەوە هەیە.- توضیحات
- بازدید: 682
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەبارەت بە ئاشنابوون بە کلتوری وڵاتانی تر دەبێ بڵێم کە لەو دەورانەدا بە هۆی کەمیی سەفەر و چەقبەستوویی ئینسان بە شوێنی ژیان و زێدی خۆیەوە، هەمیشە ناسینی کلتورەکانی تر و ئەوەی لە شوێنانی تر دەگوزەرا، مەراقی گەورەی هەموومان بوو. وە رۆمانیش یەکێک لەو کەرەسانە بوو کە دەیتوانی ئاگری ئەم حەزە دامرکێنێتەوە و، مرۆڤ خەنی بکا.
- توضیحات
- بازدید: 1111
عەزیز مەحموودپوور
ئەو زمانەی بۆ گێڕانەوە كەڵكی لێوەرگیرابوو زمانێكی بە تەواوەت شاعیرانە بەڵام لە هەمان كاتدا ناشاعیرانە بوو. زمان بە تەواوەت فەلسەفی بوو بەڵام بە هۆی ناشەفاف بوون و شاعیرانە بوونی بە تەواوەت نافەلسەفی بوو. ئەم پارادۆكسە زمانییە لە سەرەتاوە هەتا ئاخر دێڕی نووسراوەكە بەردەوامە. نەك لە زۆر جێگا بەڵكوو لە سەرەتاوە هەتا دوایین لاپەڕە هەست دەكەی شێعر دەخوێنییەوە نەك چیرۆك.
- توضیحات
- بازدید: 1271
مطالعه بیش‌تر: خوێندنەوەیەكی خێرای "باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام"
حەیات مەجید پەرخی
خاتوو حەیات پەرخی ھەمیشە لە خەیاڵ و بیرکردنەوەدا دەژی، خەم و ئازارەکانی ھەموو وڵات و نیشتمانی لەکۆڵ ناوە بۆیە شیعری کردووەتە پەناگەیەک تا ئارامی پێ ببەخشێت. فەرووغ فەرووخزاد (١٩٣٥_١٩٦٧ ) گوتەنی:" کەسێک چەند ڕێز لە بیڕوباوەری خۆی دەگرێ، منیش بەھەمان ڕادە ڕێز لە شیعر دەگرم."
- توضیحات
- بازدید: 1024
ئارام سدیق
نووسین جۆرێكه هه‌م له به‌رپرسیارێتی و هه‌م له عه‌زاب. به‌رپرسیارێتییه ئه‌وكاته‌ى زیاتر ده‌خوێنیته‌وه و به‌رامبه‌ر پرۆسه‌ی نووسین وشیارتر ده‌بیت، عه‌زابه به‌وه‌ی هه‌موو نووسینێكی ڕاسته‌قینه به‌شێك له ڕۆحی نووسه‌ره‌كه‌ی تێدا جێ ده‌مێنێت. هه‌ركه‌س بیر له چێژی خوێندنه‌وه بكاته‌وه، یان كه‌م ده‌نووسێت، یان كه نووسی بۆ ئه‌وه نانووسێت نووسه‌ر بێت، به‌ڵكوو دیسان بۆ ئه‌و چێژه ده‌نووسێت، كه نووسین هه‌یه‌تی.
- توضیحات
- بازدید: 1233
فەڕۆخ نێعمەتپوور
بەڵام سەیر ئەوەیە کە ناسیونالیستەکان تاکخواز نین. ئەوان وەک ئایدیای پەڕینەوە، تاک لە کۆدا دەتوێننەوە. واتە ئەگەرچی ناسیونالیستەکان وەک ئایدیا هی سەردەمی موێڕنن بەڵام وەک موڕاڵ روویان لە رابردوویە. بێهۆ نیە کە بە گشتی ناسیونالیزم زۆر لە سەربازخانە دەچێ کە هەموو سەربازەکان و ئەفسەرەکان دەبێ سەرلە پێناوی فەرماندەدا بن.
- توضیحات
- بازدید: 834
سەباح ڕەنجدەر
شیعر شێوازی بوونی شاعیرە، واتە: بوون و چییەتی و دۆزینەوە و ناسینەوە. سەختیی ژیانی بۆ قەرەبوو كردوومەتەوە، لە ئەزموونی ئازاد‌دا ئامانجی خوڵقاندووم, شيعريش تاكه شوێنه لێوه‌ی بڕوانمه ژیان و گه‌ردوون و یاده‌وه‌ری. هه‌ستم بۆ ژیان به‌هێزه و یادهوهریشم به‌هێزه و حه‌زێكی گه‌وره‌شم هه‌یه بۆ ژیان، له‌و شیعره‌ی ژیانت بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه، واته: شیعری ژیانیی وشه و ڕسته تێكه‌ڵاو ده‌بن و ڕسته له وشه‌دا داده‌ڕێژرێته‌وه.
- توضیحات
- بازدید: 79
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کاتێک خۆشەویستی و ترس دەبنە بابەتی فەلسەفاندن، نەک ئامرازێک بۆ بڕوا پێ هێنان، دەتوانین بڵێین یەکێک لە مەرجەکانی راوەدوونانی توندئاژۆیی خەریکە خۆی دەخەمڵێنێ.- توضیحات
- بازدید: 997
مطالعه بیش‌تر: خۆشەویستی و ترس، دووانەی بەرهەم هێنەری توندئاژۆیی
و. هاوڕێ یووسفیناكرێت شتێك باشتر له‌مه وێنا بكه‌ین، به‌م مه‌رجه‌ی سیسته‌می حكومه‌تی‌و ئیداره‌كردنی كۆمه‌ڵگا، كه له ئێستادا ناوی ده‌نێین دیمۆكراسی، به‌واقیع دیمۆكراسی بێت. به‌ڵام دیمۆكراتیك نییه.
- توضیحات
- بازدید: 715
جەمال موکریانی
ره‌نگه ئه‌م هۆکاره بێت وایکردبێت چه‌ندان داهێنه‌رو هزرمه‌ندو خامه به ده‌ستی رۆژهه‌ڵات تاراوگه‌یان هه‌ڵبژاردبێت به‌سه‌ر نیشتماندا، به‌س بتوانن ئادهمیزادیانه ژیان بکه‌ن و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی بوون به ده‌ست بێنن، جا گه‌ر له باشووردا له ڕێی حزبه ئهڵقهلهگوێکانیانهوه ده‌ستی چه‌په‌ڵی بکوژانیان نه‌گاتێ بۆ تیرۆرکردنی ده‌نگه ئازاده‌کان!- توضیحات
- بازدید: 721