وتارەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دیجیتاڵ جۆرێک لە دیمۆکراسی و کراوەیی لە فەزای خۆیدا پێک هێنا کە هێشتا زۆر لایەن بۆ ئەو کراوەییە ئامادەنەبوون. جگە لەمە دیجیتاڵ فاکتەری بیر و لێکدانەوەی بەرجەستەترکرد. بیر و لێکدانەوەیش وەک دەزانین پێویستی بە خەڵکی پەروەردەکراو و زانا هەیە. چیتر قوتابخانەی حیزبی یاخود حیزب وەک قوتابخانە ناتوانێ دابینکەر و بەرهەمهێنەری وەها هێزێک بێت.
- توضیحات
- بازدید: 671
عەلی حەمەڕەشید
ڕۆڵی ژن لە بواری ئەدەبیاتی منداڵانی کورد دا باس و لێکۆڵینەوەیەکی تری دیدارەکە بوو لەلایەن مامۆستا (زارا ئەحمەد جاف)ەوە، لەڕاستیدا ژن هەر لەسەرەتاوە تا ئێستا ڕۆڵی تایبەتی خۆی هەبووە و بەردەوامیشە لەو خزمەتە گرنگ و بەرچاوەدا کە لاپەڕەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە بەڕونی ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت.
- توضیحات
- بازدید: 116
هاوڕێ نەهرۆ
لە ڕاستی دا خۆپاکردنەوە بە ئاو مرۆڤ ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ دەستی بە پیسایی خۆی دەکەوێ لەرووی سایکۆلۆژییەوە کاتێ مروڤ دەستی بە پیسایی خۆی دەکەوی مروڤی خودخواە و ئیگۆئیست لێ دەرناچی هەر بۆیە لە ئاینی مەسیحی دا ئیش لەسەر مروڤی ئیگوئیست و ئیندیفدویل و تاکگەرا دەکا، بەڵام لە ئاینی ئیسلام دا ئێش لەسەر کەسایەتی کۆمەڵایەتی دەکا بۆ نموونە ژیانی کۆلەکتیڤ لە نێو کۆمەڵگای ئێسلامی باوە. لەوانەیە لەم رووەوە سەرکەوتووترە.
- توضیحات
- بازدید: 55
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کەواتە لەگەڵ ئەوەی بە هۆی تکنۆلۆژیاوە ئێمە زۆر خێراتر لە جاران لە رابردوو دوور دەکەوینەوە، بەڵام هەر بەو رادەیەیش رابردوو لە چاو جاران زیاتر لە ئێمە نزیکە. رابردوو و کاتەکانی ژیانی جارانی ئێمە تەنیا هی ئەو سەردەمانە نین وا رابوردن. جۆری پێوەندیی ئێمە (بە هۆی تکنۆلۆژیاەوە) لە گەڵیان، دەتوانێ لە چۆنیەتی ئەو رابردووبوونەدا تەئسیری راستەوخۆی هەبێ.
- توضیحات
- بازدید: 801
فەڕۆخ نێعمەتپوور
راستی هەمیشە لەوێدا لە دەرەوەی مرۆڤ وەک خۆی دەمێنێتەوە و، هەموو ئەو شێوازانەی وا مرۆڤ بۆ نواندنەوەی رەچاویان دەکا، هیچ کامیان ناتوانن بە تەنیا و رەنگە بە کۆیش دەربڕی هەموو لایەنەکانی بن. رەنگە هەر ئەم تایبەتمەندییە بێت دەبێتە هۆی خوێندنەوەی هیرمنۆتیکیانە لە رووداوەکان، چ ئەوانەی لە رابردوودا روویاندابوو و چ ئەوانەی لە ئیستادا روودەدەن. راستی هەمیشە رازێکی سەرئاواڵا و سەرداپۆشراوە.
- توضیحات
- بازدید: 1007
هاوڕێ نەهرۆ
پارتی دادو گەشە پێدان ئەمە هەڤدە ساڵە لەسەر حوکمە خەڵک لە قەیرانیکەوە بۆ قەیرانیک تر دەبا. خەڵک دەڵین زۆربەی کارخانەکانی فرۆشتووە بە قەتەر و ئیسرائیل وەک کارخانەی شەکەر و جگەرە و چیمەنتۆ، بۆ نموونەی مووچەی ئەروغان ٣٧ جار بە قەد مووچەی هاوڵاتییە.
- توضیحات
- بازدید: 515
رەزا شوان
دوای راگەیـاندنی ڕزگـارکردنی ئەو منـداڵانە، سەرۆکی کۆڵـۆمبـیا (گـوستاڤـۆ پێـترۆ) ئـەو منـداڵانـەی بە "نمـوونەی مـانەوە" وەسفکـرد و پـێـشبینیکـرد کە داسـتانەکەیان "لە مێـژوودا دەمێـنـێـتـەوە" وتیشی:"منـداڵەکان بە تەنیـا بـوون، توانیویانە بە تەنیا بـژیـن.. بە خـۆڕاگـرییان و میهـرەبـانی دارسـتانەکە رزگـاریان بـوو ".
- توضیحات
- بازدید: 67
نهژاد عزیز سورمێ
دوا جار ههقه ڕۆژنامهگهریی كوردی و ڕۆژنامهنووسی كورد كه ئێستا پێگهیان تا ڕادهیهك جێگیر بووه، ههوڵ بدهن دوور بن لهو لێگۆڕان و یاساشكێنییه كه سهرهڕای بهتاڵ بوونی وههمی ئهوهی تهماشادهكرێ و گوێی بۆ ڕادهدێردرێ و دهخوێندرێتهوه، ههموو كهلارێكی متمانهیش بهسهریهكدا دهڕۆخێنێ.
- توضیحات
- بازدید: 117
و: هاوڕێ یوسفی
مارکس و ئێنگێلس لەو باوەڕەدا بوون کە کۆمۆنی ڕووسی لەو شوێنەدا کە پێوەندییە بەرهەمهێنەرە سەرمایەدارییەکان لە دەڤەرە لادێێەکاندا قووڵ نەبۆتەوە دەتوانێت کۆمەڵەکەیەک بۆ سۆسیالیزم فەراهەم بکات... دەبێت هاوکات لەگەڵ شۆڕشگەلی کرێکاری لە ئەورووپادا ڕوو بدات.- توضیحات
- بازدید: 789
رەسوڵ سەفەریانی
منی خوێنەری رەخنە، چاوەڕوان بووم کە بە گوێرەی بنەماکانی رەخنە سەرەتا زانیاری لەسەر رۆمانەکە و نووسەرەکەی و شوێن و کاتی لەچاپ دانی ئەو کتێبە لەلایەن کاک عەزیزەوە بخرێتە بەردەستم، پاشان لە شێواز و زمان و خۆشی و ناخۆشی زمان و بیرۆکەکانی ئاگادار بکرێمەوە، ئەویش بە شێوەی فاکت ئامێز. بەڵام بەداخەوە کاک عەزیزیش وەک بەشێکی بەرچاوی بەناو رەخنە نووسان تەنیا هەوڵیداوە کامێننت بنووسێ.
- توضیحات
- بازدید: 1235
مطالعه بیشتر: رەخنە یان کامێنت، سەرنجێک لە سەر بۆچوونەکانی عەزیز مەحموودپوور