وتارەکان
رەزا شوان
رەگەزپەرستانی تورکیا، کە لە لایەن پارتی بـزووتنەوەی نەژادپەرستەوە هـاندرابوون. شەوی پێش یارییەکە، لە بەردەم ئەو ئوتێلەی کە یاریزانانی (ئامەدسپۆرت)ی لێیبوون، وەستابوون و لافـیتەی دژ بە گەلی کوردیان هەڵگـرتبوو و هـاواریان دەکرد و جوێنیان بە کـورد دەدا، هەڕەشەیان دەکرد، بـە رۆکـێـتی ئاگـرینیش ئاگـاربـارانی ئـوتێـلەکەیـان کرد.
- توضیحات
- بازدید: 73
ئیسماعیل بابائی
پاشان ئەگەر بێینە سە ڕاکانی ئاغای ئەعزەمی سەبارەت شیوازو ئەفراندنەکانی ساڵح سووزەنی ئەوا وا باشترە بە بەڵگەوە قسەبکەم و نموونەی قسەکانی ئەعزەمی و بەراوردی وتارەکەی خۆم بهێنمەوە، نەك وەك کاک ساڵح بە یەك وشە هەمووی رەفز بکەمەوەو بڵێم ئەو رایانە سوونەتیین و کۆنن.
- توضیحات
- بازدید: 439
محەمەد نەبى
سەردەمى پۆستمۆدێرنە سەردەمى ئاوابوونى حەکایەتە گەورەکانە، سەردەمى رێژەگەراییە بە سێنتەربوونى پلورالیزمییەت و ئاوابوونى گیانى تاکماناییە، تەنانەت زانستیش ئەبستراکتییەتى خۆى لەدەستداوە و جۆرێک لە تێپەراندن و گەشەکردن و رەتکردنەوەى میتۆدیى بەخۆیەوە بینیوە.
- توضیحات
- بازدید: 1169
محەمەد نەبى
زۆرن ئەوانەى لەناو خۆیاندا گیریان خواردووەو بە یەک چاوى یەقین و لەیەک گۆشەوە و بەهەمان پێوەر دەڕوانن، یەک شێوەى بیرکردنەوەیان بۆ هەموو شتێک هەیە و ئەیگشتێنن بۆ هەموو دیاردەکان، لێرەوە ئەمە جگە لە کوێربوون و راوەستان و چەقبەستن هیچ دینامیکییەتێک و بزێوى و چالاکیەک بەدووى خۆیەوە نایەنێت، بەم تەرزە روانین و بیرکردنەوەیە مەرگى خۆیان رادەگەیەنن.
- توضیحات
- بازدید: 1053
سەردار جاف
جيهانی نووسين تايبەتمەندی خۆی هەيە: نووسين ئامانجێکی تايبەت بە خۆی هەيە، گەرەکە ميکانيزمی بەردەوامی خود لە گەڵ کۆمەڵ هەبێت، کار بۆ گەياندنی زانياری بکەيت، ئەو ئەزموونە ژيانييەی خود بە هەل بقۆزيتەوە و بيگەيەنيتە خوێنەر، نووسينی دەقەکانت هەميشە بە جوانی بخەڕوو " ئەمەيش زمان رۆڵی تێدا دەگێڕێت" بەم جۆرە ئاشنايەتی باش لە پسپۆڕی نووسين بە دەست دێنيت.
- توضیحات
- بازدید: 186
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رۆمان فێرمان دەکا سەرەڕای هەموو رووداوەکان، سەرەداوە سەرەکییەکان ون نەکەین و، لەبیرمان بێت کە بۆچی وەڕێ کەوتووین! لە راستیدا تەمەنیش هەر لە رۆمان دەچێ کە خاوەن یەک تێمی سەرەکییە بۆ هەر مرۆڤێک. ئەوەی بەم تێمە سەرەکییەوە سەرقاڵە و خاوەنیەتی و لێی ون نابێ، هەست دەکا لە هارمۆنیایەکی باشتر دا ژیاوە و ژیانی خاوەن مانایەکی یەکانگیرترە.- توضیحات
- بازدید: 831
سارا فەقێ خدر
نووسەر، کەمتر خۆی لە قەرەی سەرکردە و کەسە سیاسییەکان داوە، تەنیا ئەوانە نەبێ کە دڵسۆزی گەل و نیشتمانبوون و خزمەتی ھەژارانیان کردووە، وەکوو: «خۆسێ مۆخیکا»ی سەرۆکی ئۆرۆگوای، کە بەیەکەوە سواری تراکتۆر دەبن و زەوی جوتیاران دەکێڵن.
- توضیحات
- بازدید: 850
نهژاد عزیز سورمێ
پاش ڕاپهڕین ههندێ لهو بڵاوكراوانه دهرچوون كهدهچنهوه ناو ڕۆژنامهگهریی تهنزئامێزی كوردی كه زۆربهشیان له شێوهی گۆڤاردا بوون. لهوانه گۆڤاری (مهلای مهشهور) لهههولێر، ههروهها گۆڤاری (سیخورمه) لهسلێمانی و گۆڤاری (دههۆڵ تایمز) لهههولێر و گۆڤاری (مێرووله) ئهویش ههر له ههولێر. وهك دهبینین ژمارهی ئهوبڵاوكراوانه ناگهنه پهنجهی یهك دهست! سهرهڕای ئهوهش زۆربهیان به بهردهوامی دهرنهچوون.
- توضیحات
- بازدید: 158
هاوڕێ نەهرۆ
ئەوەی پێشتر باسمان کرد پێشەکی یەکی پیویست بوو تا قسە لەسەر هێڵی ئاسۆیی و هێڵی ستوونی بکەین لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا دا، لە راستی دا رۆژهەڵات ئیش لەسەر کومەڵگا دەکا بەشێوەیەکی ئاسۆیی، بەشێوەی گروپ و کومەڵ تیایدا مرۆڤەکان تایبەتمەندیان رەچاو ناکرێ، ڕای گشتی یەک ڕەنگەو زاڵە بەسەر زەینی گشتی دا، ئەگەر زۆرینە بریاری هەر دیاردەیەک بدا، کەس نییە نارەزایەتی دەرببرێ، کەس نابینیەوە دژ بە بریاری باوو سەردەست ناڕەزایی نیشان بدا، لێرەدا لەم جۆرە کومەڵگایانە چەمکی مێگەل بەرهەم دێت کە چەمکی مێگەلیش بەرهەم هات دەستپێشخەری تاک ون ئەبێ، ئایدیای تێکرای ڕەنگەکان بە ڕەنگی پەلکە زیڕینەوە جێگای بەتاڵ ئەبێ، تیایدا کومەڵگا بەلەنگی دەچێتە پێشەوە.
- توضیحات
- بازدید: 111
مطالعه بیشتر: رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە نێوان ئاسۆیی و ستوونی دا
رەزا شوان
(تـۆمـاس جـیـفـرسـۆن) دەڵـێت:" مـن نـاتـوانـم بەبـێ کـتـێـب بـژیـم". (هـێنری میللەر) دەڵێت:"کتێب تەنیا هـاوڕێ نییە بەڵکو هـاوڕێشمان بۆ دروستدەکات". (لـیـنی هـێـنری) یـش دەڵـێـت:"تـۆ فـێردەبـیـت.. چـونکە تـۆ کـتـێـب دەخـوێـنـیـتـەوە". کـتێب رۆڵـێگی گرنگ و گەورەی هـەیە لە گەشەکردن و پەروەردەکردن و لە راهـێنانی ئەقـڵ و دەروون و لە زاخاودانی هـۆش و بیر و هەستی منداڵان. رۆژی جیهانی کتێبی منـداڵان دەیەوێـت، سـوودەکانی خـوێنـدنەوەی کـتـێـب، بە بیـری منـداڵان بهـێـنـێـتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 43