وتارەکان
بەنگین پیرۆت نورى
"یان هۆس"ى ریفۆرمخواز لە ئاینى مەسیحى و "مارتن لۆسەر"ى ڕابەرى مەزهەبى پرۆتستان نەهاتن مرۆڤ لێک جیا بکەنەوە و دابەشى بازار و یاریگا و پارک و شوێنى جیاوازى بکەن، یان جین و توێژى جیاوازى لێ دروست بکەن. کارى ئەوان تێگەیاندنى مرۆڤ بو بۆ دروستکردنى مرۆڤى وشیار لە ناسینى خوا لە ناخى خۆیدا و، مرۆڤى سەربەست لەهەڵبژاردنى ئاین لە ژیانى خۆیدا
- توضیحات
- بازدید: 1358
عه‌بدوڵڵا هورمزیاریی
گه‌ر هه‌ر میلله‌تێکیش به‌و ئاسته نزمه بگات له مه‌عریفه‌و داهێنان و رۆشنبیریی و برهونهدان به زانسته مرۆییه‌کان ئه‌وا زه‌نگی مه‌ترسی بۆ لێده‌درێت که بوون و مانه‌وه‌ی به‌ره‌و له‌ناوچوون بچێت. مه‌خابن ئه‌مه له حاڵێکدایه به‌شێکی زۆری نووسه‌رو ئه‌دیبان له‌و واقیعه ناله‌باره‌دا هیچ هه‌ڵوێست و بوونێکیان بۆ خۆیان دانه‌ناوه.- توضیحات
- بازدید: 905
رزگار ئه‌سعه‌د کاکه
تا سه‌رتان له‌وه زیاتر نه‌یه‌شێنم و بیرم نه‌چێت که ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بوو و هه‌وێنی ئه‌م نووسینه‌م بوو بریتی بوو له چه‌ند تێکستێکی جوانی شیعریی که له ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کاندا له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا به‌رچاوم که‌وتن و شادمانیان کردم، هه‌رچه‌نده ده‌نگه‌کان بزرن به‌ڵام کاری نایاب و جیاواز له دووره‌وه دیاره.
- توضیحات
- بازدید: 996
حسین خدر مه‌نگوڕیی
ئه‌وانه‌ی مۆدێرنیست و ده‌مڕاستی وێژه‌و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی بێمانای رۆشنفیکرانن؛ که‌سانێکن شاعیر‌و نووسه‌ری موفهزهڵ لایان که‌سایه‌تیه‌کانه که به‌ده‌ردی هیپۆکراتی و شیزۆفرینیاوه ده‌ناڵێنن، که رۆژگارێك دروشمی شۆڕشی دژی گه‌نده‌ڵ و مافیاکان به‌رز ده‌کرده‌وه.- توضیحات
- بازدید: 999
نەژاد عزیز سورمێ
پرسیار له‌وه‌دایه، سووننه‌تی گۆڕانكاریی و شه‌یدایی بۆ قوربانیدان و ماندوو بوون ده‌خوازێ بۆ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه بێ كه نیشتمانێك هه‌یه له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه. هه‌موو شتێك، ئه‌و نیشتمانه‌ی هه‌میشه به ماندوو بوون و شه‌یدایی هه‌ژارانه‌وه ماوه و ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر چی له (ساته‌وه‌خته شاد)ـه‌كاندا له‌بیر ده‌كرێن.
- توضیحات
- بازدید: 198
سەروتاری قەڵەمی ٤
ئه‌وانه‌ی گه‌ره‌کیانه به زه‌بری هیزو به سوپایه‌ک چه‌کداری نه‌زانه‌وه جیهان بگۆڕن‌و له‌سه‌ر فکره‌و ئایدیۆلۆژیایه‌کی کوێرانه بونیادی بنێنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن که جیهانبینییه‌کی کوێرانه له ته‌واوییه‌تی خۆیدا ده‌توانێ دامه‌زرێنه‌ری جیهانێکی کوێر بێ.- توضیحات
- بازدید: 998
نه‌ژاد عزیز سورمێ
بۆ ئێمه ڕه‌نگه وێوهتریش بێ، به‌وه‌ی چه‌ندین ده‌شتی به‌پیتمان به‌شایه‌دی پسپۆر و شاره‌زایانی بیانی ئه‌و بواره هه‌یه، له وێنه‌ی ده‌شتی شاره‌زوور و قه‌راج و كه‌ندێناوه و ههریرێ و... تاد كه به‌پێی ئاماری فه‌رمی بژێوی نه‌ك ته‌نیا كوردستان به‌ڵكو ته‌واوی عێراقیشیان پێ دابین ده‌كرێ و بایی دا كردنیش ده‌مێنێته‌وه. یه‌كه‌مین گیرسانه‌وه و جێگیربوونی ئادهمزادیش له دونیایێدا - چاخی به‌ردینی نوێ -هه‌ر له كوردستاندا بووه، گوندی (چه‌رمۆ)ی نزیك چه‌مچه‌ماڵ، كه پشكنینه ئاركیۆلۆژییه‌كان سه‌لماندوویانه.
- توضیحات
- بازدید: 218
رەزا شوان
ئەحمەد شەوقی لە تەمەنی (٤) ساڵـیدا، فـیری بنەمـاکانی نووسـین و خوێنـدنەوە بوو. کە لە قوتابخانەی سەرەتایی بوو، لەبەر زیرەکی و بلیمەتی لە خەرجییەکانی قوتابخانە بەخشییان. لە تەمەنی (١٥) ساڵیدا، ئامادەیی تەواوکرد. ئارەزووی لە خوێندنی مافەکان هەبوو. بەڵام لەبەر بچووکی تەمەنی، لە بەشی مافەکان لە زانکـۆ وەرنەگـیرا. هەر لەم تەمەنەدا، دەستی بە شـیعـر دانـان کرد. مامـۆسـتاکانی سەرسـامی شـیعـرەکانی بـوون.
- توضیحات
- بازدید: 198
محەمەد محەمەدمرادی
ئیمە لە دەورانێکدا دەژین و شارومەندی سەردەمێکین کە نووسەرێک ئەگەر بیهەوێ قارەمان یان تەنانەت دژەقارەمان (لە مانا مۆدێڕنەکەیدا) بخولقێنێت، ئەبێ ئەو نووسەرە خۆیشی لانیکەم پشکێک لە قارەمانبوون و ژیانی قارەمانانەی بەرکەوتبێت.- توضیحات
- بازدید: 1241
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەتوانین بە جورئەتەوە بڵێین ئەو ئەدەب و هونەرەی نەتوانێ هاوکات لەگەڵ گرینگی دان بە رووداو، ئاورێکی قووڵیش لە کات بداتەوە، نوواندنەوەی رووداو تێیدا رووکەشیانە دەبێ و بینەری بەرهەم یاخود خوێنەری بەرهەم ناگرێ و نایورووژێنێ. کەواتە ئەدەب و هونەر، هەمیشە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵگری مانایەکی فەلسەفی و قووڵ لە 'کات'ن، چ بە ئاشکرایی و چ بە شاراوەیی.
- توضیحات
- بازدید: 1048