وتارەکان
سەروتاری قەڵەمی ٤
ئه‌وانه‌ی گه‌ره‌کیانه به زه‌بری هیزو به سوپایه‌ک چه‌کداری نه‌زانه‌وه جیهان بگۆڕن‌و له‌سه‌ر فکره‌و ئایدیۆلۆژیایه‌کی کوێرانه بونیادی بنێنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن که جیهانبینییه‌کی کوێرانه له ته‌واوییه‌تی خۆیدا ده‌توانێ دامه‌زرێنه‌ری جیهانێکی کوێر بێ.- توضیحات
- بازدید: 1002
نه‌ژاد عزیز سورمێ
بۆ ئێمه ڕه‌نگه وێوهتریش بێ، به‌وه‌ی چه‌ندین ده‌شتی به‌پیتمان به‌شایه‌دی پسپۆر و شاره‌زایانی بیانی ئه‌و بواره هه‌یه، له وێنه‌ی ده‌شتی شاره‌زوور و قه‌راج و كه‌ندێناوه و ههریرێ و... تاد كه به‌پێی ئاماری فه‌رمی بژێوی نه‌ك ته‌نیا كوردستان به‌ڵكو ته‌واوی عێراقیشیان پێ دابین ده‌كرێ و بایی دا كردنیش ده‌مێنێته‌وه. یه‌كه‌مین گیرسانه‌وه و جێگیربوونی ئادهمزادیش له دونیایێدا - چاخی به‌ردینی نوێ -هه‌ر له كوردستاندا بووه، گوندی (چه‌رمۆ)ی نزیك چه‌مچه‌ماڵ، كه پشكنینه ئاركیۆلۆژییه‌كان سه‌لماندوویانه.
- توضیحات
- بازدید: 221
رەزا شوان
ئەحمەد شەوقی لە تەمەنی (٤) ساڵـیدا، فـیری بنەمـاکانی نووسـین و خوێنـدنەوە بوو. کە لە قوتابخانەی سەرەتایی بوو، لەبەر زیرەکی و بلیمەتی لە خەرجییەکانی قوتابخانە بەخشییان. لە تەمەنی (١٥) ساڵیدا، ئامادەیی تەواوکرد. ئارەزووی لە خوێندنی مافەکان هەبوو. بەڵام لەبەر بچووکی تەمەنی، لە بەشی مافەکان لە زانکـۆ وەرنەگـیرا. هەر لەم تەمەنەدا، دەستی بە شـیعـر دانـان کرد. مامـۆسـتاکانی سەرسـامی شـیعـرەکانی بـوون.
- توضیحات
- بازدید: 202
محەمەد محەمەدمرادی
ئیمە لە دەورانێکدا دەژین و شارومەندی سەردەمێکین کە نووسەرێک ئەگەر بیهەوێ قارەمان یان تەنانەت دژەقارەمان (لە مانا مۆدێڕنەکەیدا) بخولقێنێت، ئەبێ ئەو نووسەرە خۆیشی لانیکەم پشکێک لە قارەمانبوون و ژیانی قارەمانانەی بەرکەوتبێت.- توضیحات
- بازدید: 1243
فەڕۆخ نێعمەتپوور
دەتوانین بە جورئەتەوە بڵێین ئەو ئەدەب و هونەرەی نەتوانێ هاوکات لەگەڵ گرینگی دان بە رووداو، ئاورێکی قووڵیش لە کات بداتەوە، نوواندنەوەی رووداو تێیدا رووکەشیانە دەبێ و بینەری بەرهەم یاخود خوێنەری بەرهەم ناگرێ و نایورووژێنێ. کەواتە ئەدەب و هونەر، هەمیشە بە جۆرێک لە جۆرەکان هەڵگری مانایەکی فەلسەفی و قووڵ لە 'کات'ن، چ بە ئاشکرایی و چ بە شاراوەیی.
- توضیحات
- بازدید: 1052
پێشەوا کاکەیی
ئیدی بەم چەشنە وا بڕوات نووسەران یان ڕەخنەگر و لێکۆڵەرە ڕاستەقینەکان دونیابینینێک نەدۆزنەوە، نووسەر، لە ستاییش و ڕەخنەی حەقیقەت دەکەوێت و بەر ستاییش و ڕەخنەی کەسێتی دەکەوێت.- توضیحات
- بازدید: 1073
مطالعه بیش‌تر: ئەدەب، لە نێوان بە ستاییشکردنی ناستاییش و ڕەخنەی ناڕەخنەییدا
جەمال عەزيز قادر
بەڵام جێی خۆیەتی لێرەدا ستایشی ئەو کەمە ئەدیب و نووسەرو هونەرمەندانە بکەین کە هێشتا خۆیان نەدۆڕاندووە پێیان خۆشترە لە پەراوێزدا گۆڕبزر بن نەك ببنە خامەیەکی بێ ئەرزشی خوانی ستەمکاران، ئەوانەی لەو ئۆرگانە حیزبیانەدا گۆشەیان نییە و لافی ئازادی و بێلایەنی و داهێنانیش لێنادەن!
- توضیحات
- بازدید: 303
لە نۆروێژییەوە: هاورێ نەهرۆ
سەرۆک لە رێگادایە بەرەو زەرەر لێدان لە ئیکۆنۆمی تورکیا هەروا ئەو لە رێگادایە هەڵویستی خۆی لاواز بکا، تورکیا دەیەوێ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکا لەساڵی ئایندە دا، بەپێ ڕاپرسیەکان ئەردوغان لەدوای رکابەرەکانیەوە دێت.
- توضیحات
- بازدید: 307
رزگار عەلی
جه‌وهه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی بلوخ له‌سه‌ر دوو پايه وه‌ستاوه، يه‌كه‌ميان ئۆ‌نتۆلۆژيايه. دووه‌ميان ئه‌نته‌رپۆلۆژيايه، دووه‌ميان به‌شێكی سه‌ره‌كی يه‌كه‌ميانه و به به‌رده‌وامی له‌ناو يه‌كه‌ميان خۆی ده‌بينێته‌وه، لايه‌نی ئه‌نته‌رپۆلۆژی خۆی له‌گه‌ڵ (هيَشتا-نه‌بوو) ده‌بينێته‌وه، ئه‌مه‌ش كاتيَك مرۆ هه‌ستده‌كات و ئاگايی ئه‌وه‌ی هه‌يه كه پێويستی به شتێكه، بهلاَم ئه‌و شته نييه، يان هيَشتا بوونی نييه.
- توضیحات
- بازدید: 873
سەدیق سەعید رواندزی
ئەزموون و یاد، دیوە شاراوە و ناشرینەکەى دیکەى شۆرشی کوردیشمان پێ ئاشنا دەکات. بەو مانایەى، شۆڕش هەر تەنها خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان و خوێن ڕشتن و شەهید بوون نییە لە پێناو ئازادى بە تەنها، بەڵکو دەشێ لە هەناوى ئەو شۆڕشەدا، چەوسانەوەو ستەم و جەلادو ئەو پەڕی نادادپەروەری و شکاندنى شکۆی بە شێک لە مرۆڤەکانیش هەبێت.
- توضیحات
- بازدید: 1412