وتارەکان
ئازاد کەریمی
بنکەی سەرەکی ئەم ئایینە لە هەرێمی گۆران و کەڵهوڕ لە دەوروبەری کرماشاندایە لەبەر ئەوە سوڵتان سەهاک دوای کۆچی دوایی شێخ ئیسای باوکی ڕووی کردە ئەو مەڵبەندە وئەو بەشەی کوردستانی بە شوێنی دامەزراندنی ئایینی نوێی یارسان کرد.
- توضیحات
- بازدید: 873
ئازاد کەریمی
جیاوازی مەزهەب، کوردەکانی لەیەک دانەبڕیوە، چ شێعە، سوننی، جوولەکە یان یارسانی و مەسیحی واتە فلا و ئێزدی و گاور بووبێتن ئەوان پێکەوە ژیاون و ئازادی ئایین و مەزهەب لەناو کورداندا هەبووە. ڕاز و هۆکاری سەرەکیی مانەوەی کۆمەڵگەی کوردی لە کۆنەوە هەتا ئێستا لە قەبووڵ کردنی یەکتردا بووە.- توضیحات
- بازدید: 1073
ئازاد کەریمی
کۆمەڵێ لە کوردانی کەونار شوێنکەوتووی هزروکردەوەی گێومەرد بوون و بە گێومەردیان واتە گێومەرتیان یان گێومەتیان بەناوبانگ بوون، ئەوان فەلسەفەی ژیانی" گرشا گێومەرد"یان کردبوو بە وێنای هەڵسوکەوت و ژیانی ڕۆژانەیان لەم جیهانەدا، گێومەرتیان بڕوایان بە حیکمەت و هزر و دەروونگەرایی وزانایی بوو.- توضیحات
- بازدید: 1636
مەهدی خالید خەمبار
بەڕای بەندە ئەنجامدانی هەر شێوە ڕێفراندۆمێک لەم ئان و ساتەو بێئەوەی پەڕلەمان کارابکرێتەوەو بێئەوەی چارەسەری بنەڕەتی قەیرانەکان و پرسی برسێتی و بێموچەیی بکرێت، بەدڵنیاییەوە جەماوەرەکەی کوردستان دابەشی سەر دوو بەرەی دژبەیەک دەکرێت و بەدوریشی نابینم پەل بۆ ڕودانی بەریەک کەوتن و توندوتیژی نەهاوێت!- توضیحات
- بازدید: 736
ڕێبوار حەمە کەریم
هەرچەندە داشکاندنی کتێب هەندێكجار مایەشی پێوە دەڕوات و نووسەر هەر سەریەشەو دەردەدڵی بۆ دەمێنیتەوە، بەڵام ئەوەی سەنگ بە کارەکەی دەدات ئەو پێشوازییەی کتێبخانەو خوێنەرانە کە کاردانەوەیان دەبێت بۆ پەڕتووکە جیاوازە ئەدەبی و هونەری و فەلسەفی و مێژووی و زانستییەکان و تاد.- توضیحات
- بازدید: 782
سەباح رەنجدەر
دوای ٣٣ ساڵ ئەزموون وام لێ دەکات بڵێم: شێوەی دەربڕینەکەم کەمێک هەرزەکارانە بوو، یان یاخیبوونێکی کەمێک هەرزەکارانە و خۆبەشتزان و پڕ بوو لە هەستی گەنجانە، زیاتر لە قەوارەی ڕۆشنبیری ئەو سام. ئەگەرچی ئەو بەراوردانەی، کە کردبووم. هەموویانم وەک سەرچاوە پیشان دا.
- توضیحات
- بازدید: 799
رەزا شوان
بێجگە لە ئارەزووی دڵخوازی خوێندنەوە و نووسین، خولیای وێنەکێشانە، لەگەڵ دایکی و باوکیدا سەیری فـیلم دەکات. لەگەڵ بـووکە شووشەکەی و هـاورێکانیـدا یاری دەکات. هـۆنراوەیەکیشی ئاوازیان بۆ دانـاوە و کراوە بە گۆرانی، لەلایـەن کۆمەڵـێک منـداڵەوە. لە رۆژی جەژنی جیهانی منداڵان لە ساڵی (٢٠٢١) دا، پێشەکەشیان کرد و تۆمارکراوە. گۆرانییەکیشی لەسەر ژینگەپارێزی، بە بۆنەی (رۆژی زەوی) یەوە نووسیوە، لە ساڵی (٢٠٢١) دا پـێشکەش کرا و تۆمارکراوە. بەرەوامیش سەردانی لای پەرتووکفرۆشەکان دەکات. دەڵـێت: "گەر نەتـازانی لە کوێـم، لەلای پەرتـووکـفـرۆشەکان دەمـدۆزنەوە".
- توضیحات
- بازدید: 34
سەباح ڕەنجدەر
شاعیر، شاعیرێک، کە لەرزینێک بخاتەوە و کاریگەرى لەسەر ئایندەى شیعر هەبێت: لە ئاستى خەیاڵەکانى خۆیدا دەڕوات و ڕەنگە هەستیارەکان و بۆنە هەستیارەکان بۆ کاتى تایبەتى خۆى دەورووژێنێ: کاتى نووسین، کاتى بێدەنگى، کاتى گۆشەگیرى، کاتى تێڕامان و شۆڕبوونەوە بەناو ئان و ساتى نووسیندا، کۆیان دەکاتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 772
فەڕۆخ نێعمەتپوور
گەر باوەڕ بە چیرۆکی شەڕی بایۆلۆژی بێنین، دەبێ بڵێین مرۆڤ هەنووکە بەکەڵک وەرگرتن لە توانا مودێڕنیستییەکانی خۆی لە شەڕ لە دژی نەخۆشییەکە کە توانا مودیڕنیستییەکانی بەرهەمیان هێناوە! کە ئەمەیش هۆکارێکە بۆ بەهێزمانەوەی ئایدیا پۆستمودێڕنییەکان، واتە ئەو ئایدیایانەی وا گومان دەخەنە سەر مودێڕنیزم. بەڵام سەیر ئەوەیە پۆستمۆدێڕنیزم لە گشتییەتی خۆیدا رێگاچارەی بۆ کڕۆنا پێ نیە چونکە لە ناخی خۆیدا تەبلیغی جۆرێک لە هەڵوێستی رێژەگەرایانەیە بەرامبەر بەم نەخۆشییە.
- توضیحات
- بازدید: 687
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کاتێک باس لە مەرگ و لە ژیانە، چەمکی ئازادیش خۆی دەهاوێتە ناو ئەم پانتاییەوە و دەبێ لەم بەستێنەدا شی بکرێتەوە. لە راستیدا پاراستنی ژیان دەبێ بە سەرەکیترین پێوانەی ئازادی. ژیان و ئازادی دەبن بە دوو جەمسەری پێوەندییەکی دیالکتیکی کە تێیدا لە رێگای پاراستنی ژیانەوە، ئازادی پراکتیزەدەکرێ. ئازادییەک کە پێی دەڵێن ئازادی بۆ ژیانکردن.
- توضیحات
- بازدید: 435