وتارەکان
ئیبراهیم ئیسماعیل پوور (شەماڵ)
خۆشەویستی سروشت لە نیشتمانپەروەرییەکی تۆکمە و لۆژیکییەوە سەرچاوە دەگرێ. واتە تاکی نیشتمانپەروەر کاتێک ئەم ناوەی دەخرێتە سەر کە بە گیان و دڵ دار و بەرد و خاک و ئاو و ئاژەڵ و مار و مێرو و گوڵ و گوڵزار و تەنانەت دڕکستان و زەلکاو و زۆنگ و هتد نیشتمانەکەی خۆش بووێ. ئەگینا نیشتمان خۆشەویستی چ واتایەکی دەبێت؟
- توضیحات
- بازدید: 1280
رەزا شوان
گـریگـۆری سـمیس، لە پێـش تەمەنی (٢٠) ساڵـیدا، لە تاقـیکردنەوەکانی (مـیـنسا)دا، بـۆ پـێـوانـەکـردنی تـێکـڕای زیـرەکی، پـلـەی زیـرەکی و بـلـیـمـەتـی گـریگـۆر (٢٠٠) پـلـەیە، واتـە (٤٠) پـلە لە سـەرووی زیـرەکی (ئەلـبـێرت ئەنیـشـتایـن)و پـرۆفـیسۆر (سـتـیـڤـن هـۆکـنـیگ) ەوەیـە. كە پـلـەی زیـرەکی هـەریەکەیـان (١٦٠) پـلـەیە.
هـۆی بەکارهـێنانی نـاوی ئەنیشتایـن بەرانبەر بە زاراوەی بـلیمەتی، چونکە ئەلـبێرت ئەنیشـتایـن روونـاکـبـیرێکی ئـەقـڵی سـەدەی بـیـسـتەم بـوو. بـۆیـە کە باسی بـلـیمەتی کەسـێکی زیـرەک دەکـرێـت، بـە ئاسـتی بـلـیمـەتی ئەنیـشـتایـن هـەڵـدەسـەنـگـێـنرێـت.
- توضیحات
- بازدید: 55
لە نۆروێژییەوە: هاوڕێ نەهرۆ
دیکتاتۆر هەمیشە رەخنەی ئاراستە دەکرێ لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە، ئەویش رووبەرووی نارەزایەتیە ناوخۆیەکان دەبێتەوە، کاتێک خەڵک بوێری پەیدا بکا. رەنگدانەوەی ئەمەش وەڵامدانەوەیە بە کەرەستەو ئامرازی توندوتویژی، لەهەندی هەڵ و مەرجە دا ئەمە کاریگەری هەیە، بەڵام لە لایەکی دی شەپۆلی نارەزاییەکان توندتر ئەکا.
- توضیحات
- بازدید: 85
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەوەی ئەدەب دەیکا تەنیا لێک ئاڵانی وشە ئابستراکەکان نیە لە گەڵ یەکتر، بەڵکوو هەم وشە کۆنکرێتەکان لێک دەئاڵێنێ و هەم وشە کۆنکرێت و ئابستراکتەکانیش لە گەڵ یەکتر. لەم گەمە زمانییەدایە کە بەرهەم دەخوڵقێ. بەو جیاوازییەوە کە لە هەندێ بەرهەم دا بە هۆی حوزوری وشە و رستەی ئابستراک، فەزا زۆرتر خەیاڵی و دوورەدەست دەبێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1053
رەزا شوان
لێکـۆڵـینەوەکـان ئەوەیـان سەلـمانـدووە، کە منـداڵانی گـۆشـەگـیر، کە هـاوڕێیـان نییە، هەمیشە هەست بە کەم متمانە بەخـۆبـوون دەکەن. سەرەڕای ئەوەی کە لە داهـاتوودا تووشی ئەقـڵی و سـۆزداری و خەمـۆکی دەبـن. (پـۆل سـوارتـز) دەڵێـت:"زیـاتر لە نیـوەی ئـەو منـداڵانـەی، کە بۆ پـزیـشکی دەروونی دەنـێرێـن، بۆ چارەسەری کێـشەی رەفـتاری سـۆزداری. لەوانەن کە هیچ هـاوڕێیەکیان نییە یا بە زەحمـەت دەتـوانـن تـێکەڵ منـداڵانی هـاوتەمـەنیـان ببـن."
- توضیحات
- بازدید: 105
فەڕۆخ نێعمەتپوور
سەپاندنی یۆتۆپیا ئاکامی پێچەوانەی لێدەکەوێتەوە. ئەوانەی دەرفەت بۆ خەونەکانی تر ناهێڵنەوە و هەڵسوکەوتی فیزیکیان لەگەڵدەکەن، تەنانەت نە دەتوانن یۆتۆپیای خۆیان باش بناسێنن و پێناسەی بکەن، نە دەیشتوانن لە درێژخایەندا پشتیوانی گشتی بۆ خۆیان لەنێو خەڵکیدا دەستەبەربکەن. یۆتۆپیاکان بەردەوام پێویستیان بە گفتوگۆ و قسەوباس هەیە.
- توضیحات
- بازدید: 379
لە نۆروێژییەوە: هاورێ نەهرۆ
وێرای ئەمەش لە سوید پارتەکانی حکومەت چوونەتە نێو پاکیجێکەوە لەگەل نوینەری پەرلەمانی سوید کە کوردە ئامینە کاکە باوە کە بڵین YPG بو ئازادی دەخەبتێ و مۆرکی تیروری لەسەر لابەرن. یەنس ستولتینبیرگ کەسەروکی ناتۆ چۆن دەتوانی گرێی کویرەکە بکاتەوە، ئەمەش وەک دەبینرێ ئاسان نییە، مەترسی لەسەر کوردان هەیە وەک چەندین جاری پێشوو، جاریکی دیکە بدۆڕین.
- توضیحات
- بازدید: 156
شاهۆ حەسەنپوور
بۆچوونێکی باو بەڵام هەڵە هەیە کە پێیوایە زۆر کارکردن لە سەر خوێندنەوە، شیکردنەوە و دوان لە سەر دەقەکان خۆبەخۆ دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کەسە بتوانێ بنووسێ. بە وردبوونەوەیەکی کورت بۆمان دەردەکەوێ ئەم بۆچوونە هەڵەیە.- توضیحات
- بازدید: 1187
سەباح رەنجدەر
له شاعیره جیاوازهكان زۆر فێربووم. هاوپهیمانی بنهڕهتین، تا خهون و بهرزهئاواتهكانم بهرجهسته بكهم و دۆخی پهروهردهكردن وهربگرن. پهیوهندی جیاوازییهكان بههێزن و منیان وهك شاعیرێك پهروهرده كرد و پانتایییهكی لێ حاڵیبوونیان بهكاركردن و نیشانهكردن بۆ كردوومهتهوه.
- توضیحات
- بازدید: 406
ئیسماعیل کورده رواندزی
"ئازاد صبحی" له پێناسهیهکیدا بۆ ئازادی دهلێ "ئازادی ئهو رۆحهیه که رێگهی گهڕانمان بۆ دهکاتهوه له جیهاندا، بهڵام ههرگیز خۆی بهدهستهوه نادات" گهران و بیرکردنهوهی مرۆڤ له ههموو چهمکو پێکهاتهکانی دهوروبهری، گهیاندوویهتیه ئهو رەوایەتەی که سڵ له چهمکه نهدۆزراوهکان ئهکاتهوهو به رههایی بهدوای رایهڵهکانیدا بگهڕێ لهوانه رۆح له دهرهوهی جهستهوه، ناسینی ئازادی، که بۆچی مرۆڤ ههر دهم وهک بوویکی نهدۆزراوهی پهیوهندیدار به رۆح و بۆی گهراوه.
- توضیحات
- بازدید: 1012