وتارەکان
هاوڕێ نەهرۆ
دەتوانم بڵێم لەم قوناغە ئێمە شاهیدی شورشی فەرەهەنگی و تەکنۆلۆژیین و دونیا بوەتە گوندێکی بچکوڵانە لە رووی کومونیکەیشن و ماس میدیاوە، ئەم قوناغە هاوتای گومانی میتافیزیکی یە، گومان لە رابردوو، گومان لە میژوو، گومان لە فەلسەفە،... هومانیستەکانی نەرویج لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن دەبێ بەشێوەیەکی رێژەیی سەیری زانست بکەین.
- توضیحات
- بازدید: 1035
مطالعه بیشتر: لە نێوان وەهمی ئایدیالیستی و راستی رەهاو گومان دا
هاوڕێ نەهرۆ
وەک ئاشکرایە گرنگی قسەی چەپەکان لەوەدایە زۆر کاریگەرە. هەر وەک دەڵێن دونیا چەند تاریک بێ رووناکی مۆمێک لێوەی دیارە. چەپەکان چەند بەژمارە کەم بن کە کەمیش نیین! کاریگەری رەفتارو کرداریان لە نێو کۆمەڵگا دیارە.
- توضیحات
- بازدید: 1019
رەزا شوان
منـداڵە بەدبەخـتەکانی کوردستان، وا نـزیکەی دوو مانگە قـوتـابخانە نەکـراوەتەوە، تا ئەمڕۆ بە هـۆی بایکـۆتکـردنی دەوام و خۆپێشانـدانی مامۆستاکانتانەوە، کە سێ مانگە مـووچەیان وەرنەگـرتـوون، دەسـتان بە خـوێـنـدنی ئەمساڵ نەکـردووە. بە داخـەوە کە دەسەڵاتی کوردی زۆر بێـباکـن و بە خەیاڵـیانـدا نایـەت، چونکە منـداڵەکانی خۆیان، لە قـوتابخانەی تایبەتی و مامۆستای تایبـەتی وانەیـان پێ دەڵـێـنەوە. گیرفـانیشـیان پـڕ لە پارەیـە، جـا چ خـەمی منـداڵانی هـەژاری گەلەکەمـانـیـان هـەیە.
- توضیحات
- بازدید: 69
مطالعه بیشتر: لە یادی (٣٤) رەمین ساڵـڕۆژی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان
ستافی سایتی قەڵەم
لەدەستدانی دکتۆر جەلال، خەسارێکی گەورەیە بۆ رۆشنبیری کوردی و خەمێکی گەورەی لای ئێمە وەک هاوڕێیانی دێرین جێهێشت. وەک ستافی سایتی قەڵەم سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری کاک جەلال و جفاتی رۆشنبیری کوردی دەکەین و، هیوای سەبوری بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
- توضیحات
- بازدید: 605
نیگار نادر
ئەوەی جێگای تاسانە هەرێمی کوردستان لە سی ساڵی ڕابروودا سیاسەتی فێرکردن خاڵی بووە لە سیاسەتی پەروەردە زۆر بە لاوەکی ئەژمارکراوە، بەتایبەت بۆ ژنان هەم لەڕووی زانستی هەم لەڕووی هۆشیاریەوە لەژێر هێڵی هەژاری ستانداردەکانی جیهان دایە.
- توضیحات
- بازدید: 424
بەنگین بیرۆت
ئەو نووسەرە مەزنە لەگوزەرانێکی سادە و هەژارانەدا ژیاوە، بەڵام هەژاری ڕێگەی ئەوەی لێ نەگرتووە تا ڕادەی خنکان، لەبەحری ژیان قووڵ بێتەوە. جگە لەوەی هەموو بەیانیەیک دەینووسی، لەکافێیەکانیش دادەنیشت و بەدەم قاوە دەخواردەوە چیرۆکی دەنووسی، سەیری کچە جوانەکانیشی دەکرد و پێیان سەرسام بوو.
- توضیحات
- بازدید: 1043
مطالعه بیشتر: لەگەڵ خۆشەویستتدا نەبێت، هەرگیز لەگەڵ کەسدا سەفەر مەکە
فواد مهریوانی
نووسینی ئهم گوتاره ئاماژهدانه به لایهنی جوانی تاکی ههورامی، نهك به پێچهوانهوه، ههر لهبهر ئهمهشه من ئهو پهیوهسته نهێنییهی تاکی کۆمهڵگای ههورامان لهسهرانسهری زهویدا به (لۆبی ههورامی) ناوزهد دهکهم، ههرچهنده رهنگه له شێوازێکی فهرمی و رێکخراوهییدا نهبێت، بهڵام خودی شێوهزارهکه بهسه وهك ناسنامهیهك و کۆکردنهوهو لێکنزیكردنهوهی ههموو تاکهکان لهژێر سێبهرهکهیدا.- توضیحات
- بازدید: 760
زاهیر باهیر
بە کورتی ئەوانەی کە ئەنتی فاشین و ئەنتی ئیمپریالیستین مەرج نییە ئەنتی سەرمایەداریی بن ، بەڵام هەمو ئەنتی سەرمایەدارییەك بێ هیچ جۆرە گومان و دڵە ڕاوکێیەك دژ بە فاشییەت و بە ڕایسسیزم و هەموو جۆرەکانی جەنگن، چونکە دەزانن ڕەگ و ڕیشەی و ئەوانە لە خودی سیستەمەکەدایە، پێچەوانەی ئەوان، ئەنتی فاشیی، کە ئاوا تێدەگەن کە جەنگ و بێ کاری و نایەکسانی و نادادوەری کۆمەڵایەتی هی دەوڵەت و حکومەتی خراپن، گرفتەکە حکومەت و دەوڵەتی خراپن نەك خودی سیستەمەکە.
- توضیحات
- بازدید: 151
وەرگێڕان و پێشەکی: عادڵ قادری
وەکوو هەموو چەمک و زاراوەیەک کە پەیوەست و ئاوێزانی رووداوەکانی ناو دونیای واقیعە، سەدەی بیست سەدەی بێ نیشتمانان و گەڕان بۆ نیشتمانە جۆراوجۆرەکان بوو. هەڵبەت ئەم وێنایە پێشینەیەکی لە مێژینەتری هەیە و دەشێت یۆتۆپییاکەی ئەفلاتوونیش بە نیشتمان بزانین.- توضیحات
- بازدید: 865
فەڕۆخ نێعمەتپوور
کاتێک رۆمانی "لە شوێن زەمەنی لەکیس چوودا" دەخوێنینەوە، دەبینین مارسل پرۆست بە وردەکارییە سەیرو سەمەرەکانی خۆی چەندە لە هەوڵی هێنانەوەی رابردوویە بۆ ئێستا و کاتێکیش ئێمە لە ژیانی رۆژانەی خۆماندا یادەکان دەگێڕینەوە چەندە بە شێوەی گشتی و بە دوور لە زۆربەی وردەکارییەکان دەیانگێڕینەوە. رەنگە هەر ئەم وردەکارییە بێت کە بە پرۆست ئەو ئیزنە دەدا باس لە هەبوونی یادەوەرییەکان لە دەرەوەی ئێمە لە شوێنێکدا بکات و هەر ئەم گشتی گۆییە لە ئێمەیشدا بێت وا دەکات کە پێمان وابێت یاد تەنیا لە رابردوودایە و بەس.
- توضیحات
- بازدید: 1062