وتارەکان
ئەدیب نادر
"مرۆڤ و دەوروبەر" بە دەستمەوە نەبوو، نابەدڵانە دوورکەوتمەوە و بێ ئیشتییا قەدەرێکی دی سووڕامەوە... هێشتایش وەنەوز دەستەویەخەی خۆر نەببووەوە، بەلۆژە لۆژ بەرەو مزگەوتی گەورە کەوتمەڕێ... کە لەوێوە دەرچووم، هەورازبوومەوە و وەختێ سواری هەژدەنەفەرییەکە بووم، هەناسەکانم هێندەی لەنگەری بێڕادە قورسی کەشتییەك وابوون و دڵیشم هێندەی شەولەبانێکی چەقیوو... ڕیش هێشتنەوەکەم بە یاد سپارد و تاقە شتێكیش کە لە کەڵکەڵەمدا مایەوە و وێنەی مۆنیوومێنت ئاوەدانی دەکردەوە "ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل"بوو بە خۆی و زەردەخەنەی ئەفسووناویی چاوەکانی ئەودیو چاویلکەکەی و ئاواتێكی بێگومان وەدی نەهاتوو.
- توضیحات
- بازدید: 160
فەڕۆخ نێعمەتپوور
لە دۆخی لەخۆنامۆییدا مرۆڤ دەکرێ بە 'شت' (ئۆبیەکت). مرۆڤ وەک سوبیەکت مانای نامێنێ. مرۆڤەکان وەک 'شت' لەیەک دەڕوانن، رێک وەک چۆن لە شتەکانی تریش دەڕوانن. مرۆڤەکان لە هەستی مرۆڤایەتی بەتاڵ دەبنەوە. مرۆڤ دەبێ بە ئامرازی پارەپەیداکردن، یاخود چەوساندنەوە. بەم شێوەیە ژیان هەتا دێت دژوار و دژوارتر دەبێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 1480
مامۆستا ئەحمەد حسێن: مرۆڤێکی بێدەنگ، بەڵام لێوان‌لێو لە میهرەبانی
نووسین و ئامادەکردنی: عەلی حەمەرەشید
- توضیحات
- بازدید: 355
هاوڕێ نەهرۆ
ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ لەم رۆژانەی دوایی دا روسیا خەرێکی لەشکەرکێشی یە بۆ سەر سنورەکانی ئوکرانیا، ئەگەری پێکدادان و شەڕ زۆرە وێرای هەوڵی دیبلوماسی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هوشداری جەنەڕاڵی ناتۆ (یەنس ستولتبیرگ) بۆ دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ.
- توضیحات
- بازدید: 295
هاوڕێ نەهرۆ
ئەوەی من ئەیبینم ئەمرۆ دەقە، شیعر نییە، دەقە بەشێوەیەکی ستوونی نووسراوە، بەستوونی نووسین بەس نییە بۆ ئەوەی دەق ببێتە شیعر، شیعر ئیستاتیکای خۆی هەیە، دونیا بینی قوڵ و فراوانی هەیە، هەموو کەس نابێتە شاعیر ئەگەر لەفەزای قوڵی شیعر نەتوێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 274
بەختیار محەممەد
به كورتییه‌كه‌ی: زۆر ده‌ق ده‌بینم (ده‌خوێنمه‌وه) فۆرمێكی جوانی هه‌یه، به‌ڵام ڕۆحێكی مردووی له پشته. ڕۆحێک، كه هه‌ژاره له ڕه‌هه‌ندی واتاكان: واتای سیاسی، مێژوویی، ئه‌فسانه‌یی، ئایینیی،… تاد. شیعر، كه توانی به‌رگی شیعر له‌به‌ر هه‌موو شتێك‌دا بكا، ئه‌وسا ده‌بێته شیعری ڕاسته‌قینه.
- توضیحات
- بازدید: 501
قادر نیکپوور
ئه‌و کاته‌ی منداڵ زۆر ساوایه، قسه‌ناکات و هیچ نازانێت، په‌له‌قاژه ده‌کات بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆگه‌یشتن به مەیل و ویستەکانی. ئەو هه‌موو هێز و بڕستی خۆی بەکار دێنێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی. بێگومان، مندالێک که له‌سه‌ر بنەمای ئازادی و سەربەخۆیی پەروەردە بکرێت، مندالیکی سەربەخۆ و خاوەن بیری لێ ده‌رده‌چێت.- توضیحات
- بازدید: 957
عەلی حەمەڕەشید
لەوانەیە ئەو لەڕووی مۆزیک و ئاوازدانانەوە کەسێکی سەرکەوتوو بێت بەڵام شارەزایی وەکو پێویستی لەبارەی هەڵبژاردنی هۆنراوەکەوە نەبێت. کەئەمانە دەڵێم پشت بە زانیارییەکانم دەبەستم وەک مامۆستا و خەمخۆر و پەروەردەکار و لە هەمان کاتیش‌دا نوسەرێکی تایبەت بەمنداڵان و ئەو ئەزموونەی کە هەمە لەو بوارەدا.
- توضیحات
- بازدید: 327
کاوە جەلال
ئه‌و حه‌ز ناکات له گرد و گردۆڵکه‌کاندا بنێژرێت. بۆچی؟ یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پڕبوونه‌ته‌وه (که‌واته گه‌ر گردی پڕنه‌بۆوه له سلێمانی هه‌بووایه، ئه‌وا لاری نه‌بوو “به‌ته‌نیا” له یه‌کێکیاندا بنێژرێت)، دووه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ز به قه‌ره‌باڵغی زۆر ناکات، که‌واته نایه‌وێت گۆڕی دی له نزیکیه‌وه بن، چونکه ئه‌و فه‌زایه ده‌شێوێنن که ئه‌و به مردوویی تێیدا پێشبینیی خۆی ده‌کات.
- توضیحات
- بازدید: 516
مطالعه بیش‌تر: مه‌رگی شێرکۆ بێکه‌س و پرسیاره وه‌ڵامنه‌دراوه‌کان
هاوڕێ یوسفی
لە دەرەنجامدا، دەکرێت مەرگێک هەبێت پەیوەندیدار بێت بە ژیانێکی ئانتی کاپیتالیستەوە، بەرهەم هێنانی فۆرمێک لە ژیان بۆ بەرپەرچ دانەوەی سیستمێکی ستمکار و چەوسێنەری ژیان یان هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی کۆمەڵگا بۆ کۆمەڵگا و ئەخلاق بۆ ئەخلاق و ئینسان بۆ ئینسان- توضیحات
- بازدید: 994