وتارەکان
نهژاد عزیز سورمێ
كێشهی ههواڵهكانی ناوخۆ لهو گۆشهنیگایهوه بووه بهكانگهی كێشهكان و یهكێك له فاكتهرهكانی دواكهوتوویی میدیا له بڵاوكردنهوهی ههواڵدا، له حاڵێكدا بههۆی ئهوهی ئێمه هێشتا لهناوچهیهكی ههڵایساوداین تێیدایه ببێته سهرچاوه بۆ زۆر ناوهندی دیكه، كهچی وای لێهاتووه خوێنهر یا گوێگر یا بینهری كورد ههمیشه ناچاربووه بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوهكانی پاڵهخۆی بهدوای سهرچاوهی دهرهوهدا بگهڕێ. تهنانهت ئهوهی له ههواڵهكانی ناوخۆدا بڵاودهكرێنهوه، له ڕووی تهكنیكی داڕشتن و ڕاستهقانی پێشهاتهكانیشدا دواكهوتوون، بهوهی تا ئێستا ئهو جیاوازیه جهوههرییهی له سهبك و داڕشتنی ههواڵ كه له ڕۆژنامه و ڕادیۆ و تهلهفزیۆن ههستی پێ نهكراوه بهو ئاراستهیهی ههر جۆرێكیان نیشانه به سرووشتی خودی كهناڵهكه له نووسراو و بیستراو و بینراو دا جیاوازه.
- توضیحات
- بازدید: 256
لە نۆروێژییەوە: سایتی قەڵەم
مامۆستاکان دەبێ ئامادە بن کە قوتابییەکان لە کلاسی هەشتەم دا بێ ئەوەی سەرەتاییەترین زانیاریان سەبارەت بەم تیۆری گەشەی داروین هەبێ لە گەڵی رووبەڕوو دەبنەوە، وە چونکە زۆرینەی قوتابییەکان زانیاریی نادرووستیان سەبارەت بەم تیۆرە هەیە، لە کاتی وانە گوتنەوەدا کێشەی زۆر پەیدا دەبێ. نەبوونی رێز و بێ مەیلی بۆ بەشداریکردن لە قسەو باسەکاندا یەکێک لەو دژواریانەن.
- توضیحات
- بازدید: 1156
و: هاشم عەلی وەیسی
رئالیزم لە و بەرهەمانەدا دەتوانین بناسینەوە كە هونەرمەند لە ئاستی رواڵەتی بینراو سەروتر بڕوات، راستیگەلێك لە پێوەندیگەلی جۆراوجۆر و چروپڕی مرۆڤەكان لە گەڵ یەكتر و لە گەڵ ژینگەیان باس دەكات و بە شێوەی گشتی لە گەڵ مژاری "مرۆڤ چیە و دەتوانێت چی بێت؟" رووبەڕوو دەبێتەوە. نیگاركێشگەلێكی وەك "رامبراند"، "فرانسیسكۆ گۆیا، "وانگۆگ"، "پیكاسۆ"، "فرنان لێژە" و زۆر هونەرمەندی دیكە، بەرهەمگەلێكی واقعخوازانەیان ئافراندووە.
- توضیحات
- بازدید: 1155
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رەنگە ئیتر کاتی ئەوە هاتبێتەوە بەدەر لەهەموو شکستەکان، جارێکی تر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەدڵ بیر لەم کێشەیە بکاتەوە و هەوڵی چارەسەرکردنی بدا. لەبیرمان بێت کە بە جۆریک لە جۆرەکان هەڵگیرساندنی دوو شەڕی گەورەی جیهانی پێوەندی بە هەژارییەوە هەبووە. بۆ وێنە کاتێک گەلی ئاڵمان دۆخی خراپ هەڵگەڕا و ئیتر باوەڕی بە فاشیزم هێنا.- توضیحات
- بازدید: 973
رەسوڵ سەفەریانی
بەڵام رۆژی ژن خاوەن مێژوویێکی خوێنینە و رابردوویێکی هەیە. رابردوویێکی پڕ لە خەبات، خەبات بۆ یەکسانیی ژن و پیاو. ئەمەش تەنیا کاتێک دەکرێت بڵێین کە پیرۆزمان کردووە کە هەنگاوێکی بە کردەوەمان لەم رێگایەدا هەڵگرتبێت. واتە روانینمان بۆ دونیا و بۆ پێوەندی ئینسانەکان بگۆڕین.- توضیحات
- بازدید: 972
لەنۆرویژییەوە/ هاورێ نەهرۆ
لەکۆبوونەوەی سەرەکی ئەنجومەنی ئاسایش سربیا لەگەڵ مەحکوم کردنی بەربڵاوی شەری پوتین بوو کەچی گوتی نا بۆ سیاسەتی سزای ئابوری دژی روسیا، فوتیشتیش لە شەوی هەڵبژاردن دا گوتی نامانەوێ پەیوەندیمان تێک بچی لەگەڵ دۆستی کۆنمان ڤلادیمیر پوتین.
- توضیحات
- بازدید: 238
فەڕۆخ نێعمەتپوور
چیرۆکی زارەکی کورتە، دەرفەتی گەمەی زمانی تیا کەمە، دەنگ تیایا ئامادەیە، گوێگر تیایا ئامادەیە، کارتێکەری کاردانەوەی گوێکری تیایا زۆرە، دەرفەتی رامان و بیرکردنەوە لەناویدا لاوازە، کەمتر گوێ دەدرێتە تکنیک، ئیمکانی تازەگەری کەمە و بەگشتی دەتوانین بڵێین ئەم جۆرە گیڕانەوەیە کەمتر هونەریانەیە. بەتایبەت لەم سەردەمەدا کە هەتا دێت تکنیک و زمان رۆڵی زۆرتر لە گێڕانەوەدا دەگێڕن.
- توضیحات
- بازدید: 421
هەژار ئەبووبەکر
بە گشتی شیعرەکان دەقی کراوەو چڕن و توانای لێکدانەوە جۆراوجۆرەکان لە خۆ دەگرن. هەمیشە زمان و کەرەسەکانی لە نوێبوونەوەدان و بەم جۆرە خوێنەر بێزار نابێت، ئەو دەقانەن کە لە دەرەوەی زەمەن و شوێن و کەسایەتی و رووداوەکان نووسراون، بۆیە مانەوەیەکی درێژخایەن بۆ خۆیان مسۆگەر دەکەن
- توضیحات
- بازدید: 589
- توضیحات
- بازدید: 897
نەژاد عزیز سورمێ
من بە خۆم تەكنیكی كاركردن لە كۆلاژدا وانابینم لە مەودای دەربڕین جیابێتەوە، دیارە دەربڕین و شێوەكاریی و زمانی هەر كارێك لە ئەنگیزەی كۆمەڵێك ڕەهەندەوە سەرچاوە دەگرن و بە پێی پاشخانی فەرهەنگی و پێویستی دەروونی بەسەر هونەرمەندیدا دەشكێنێتەوە.
- توضیحات
- بازدید: 889