وتارەکان
فەڕۆخ نێعمەتپوور
پۆستمودێرنیسم زیاتر لەگەڵ رێفۆرمیزم تەبایە، ئەگەرچی ئەم ریفۆرمیزمە ئەگەر بتوانێ بە ئامانجی خۆی بگا، لە رێگای بەڕێژەییکردنی دەسەڵاتی باوەوە دەتوانێ کردەیەکی شۆڕشگێڕانەی گەورەی ئەنجامدابێ! هەروەها لە بیرمان نەچێ کە کردەیەکی تایبەت ناتوانێ بە سەر جەماوەردا بسەپێندرێ. لە راستیدا ئەو کەسەی خوازیاری گۆڕانە و لە شێوازی پلان کاری بۆ دەکا، ئەوە دەبێ خۆی لە گەڵ دۆخی باو بگونجێنێ، نەک بە پێچەوانەوە. "تۆ هەی بۆیە من هەم، من هەم بۆیە تۆ هەی!" رەنگە ئەمە کاکڵی بوون لە سەردەمەی ئێمەدا بێت.
- توضیحات
- بازدید: 762
میدیا خۆشناو
من خوێنەرێکی باڵا نیم، لە زۆر خوێندنەوەی کتێب، بەڵام کتێبەکانی دڵشاد کاوانی، وایکرد تێڕامان و قوڵبوونەوەم زیاتر بێت، زیاتر خولیای کتێب خوێندنەوەم هەبێت، من کە هەردوو بەرهەمی "بەڕێگاوە" و "نۆبەرەی مەرگم دیت" ی نووسەرم خوێندووتەوە، منی لە جیهانی نووسینی سادە و ئاسان گەیشتن بە حەقیقەتی جەوهەری وشە ڕزگارکرد.
- توضیحات
- بازدید: 525
لە سویدییەوە: شاهۆ حهسهنپوور
له رێگهی خوێندنهوهی کتێبەوە ئێمه سهرمان سوڕدهمێنێ و، سهرگهرم دهبین. خوێندەوە، وامان لێ دەکات بگرین و پێبکەنین. لە ڕێگای خوێندنەوەی کتێبەوە دڵنەوایی دەدرێینەوە و ڕێگا نوێکان کەشف دەکەین.- توضیحات
- بازدید: 799
رەسوڵ سەفەریانی
لای کەس دیارنییە کە مەبەست لە داگیرکەر کێیە و چۆن دەیانەوێت وەدەری بنێن و کەی؟ کام داگیرکەر؟ ئەگەر مەبەست تورکیە و ئێرانە کە ئێستا بە یارمەتی دۆستانی ھەرێمی ھەموو باشوریشیان گرتووە و هەرێمییەکانیش شانازی بەو کارەیانەوە دەکەن. ئەم داگیرکەرە بە زەبری کام ھێز قەرارە وەدەرنرێت؟
- توضیحات
- بازدید: 707
و. شیلان وەکیلی
تاکی مرۆیی کە تووشی ئەم ڤایرۆسە و موبتەلای دەبوو، چیتر وەک بوونەوەرێکی کامڵ، تەواو و پڕ نەدەژیا کە خۆی بۆ بەرهەمهێنانی هەموو ئەو شتانەی بۆ چارەسەری پێداویستیەکان پێویستن ڕێکبخات.
- توضیحات
- بازدید: 711
لە نۆرێژییەوە: هاورێ نەهرۆ
قسە دەربارەی بێ لایەنی و ئازادیی پەیمانی سەربازی دەکرێ. ئەمە وایکرد کە سوئید لەم دوو سەد ساڵەی دوایی نەچێتە شەڕەوە. بەڵام سوئید بێ لایەن نییە. وڵاتەکەی شەڕی روسیای مەحکوم کرد، سوئید هەم پاڵپشتی ئیکۆنۆمی کرد و هەم چەکی نارد بۆ ئۆکراین.
- توضیحات
- بازدید: 114
زاهیر باهیر
کوردستان قەوارەیەکە کە ڕۆژانە لە لایەن عێراق و ئێران و تورکیاو بۆردماندەکرێت، لاقەدەکرێت، مرۆڤەکانی دەکوژرێت و ماڵدارییەکانی لەناودەبڕێت سروشتەکەی وێراندەکرێت. پارێزەرانی ئەم قەوارەیە نەك هەر قسەیەك ناکەن بەڵکو خۆشیان دەستیان لەگەڵدا تێکەڵدەکەن بۆ هێنانی ئەم کارەساتە بەسەر گەلەکەیانا.
- توضیحات
- بازدید: 579
هاوڕێ نەهرۆ
هەروا ئەزموونی سی ساڵەی دەسەڵاتی هەریم ئەوەندە سیمبولەکانی شکست تیا گەشە، ئەوەندە خاڵی پۆزەتیڤ لە قازانجی هاووڵاتیان بوونی نییە. هاووڵاتیان بەتایبەت چینی هەژارو دەست کورت ئەزموونێکی تاڵیان هەیە لەماوەی ئەم سی ساڵە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەریم.
- توضیحات
- بازدید: 162
فەڕۆخ نێعمەتپوور
رەنگە بتوانین بڵێین لەم دونیایەدا شتێک هەیە واوەتر لە خودی خواستی نووسەر بۆ نووسین یاخود نەنووسین. شتێک کە ناوی 'نووسین'ە. بە واتا ئیفلاتوونیەکەی ئایدیای نووسین. ئایدیایەک وا لە شوێنێک لە دەرەوەی خواستی مرۆڤ هەیە و هەر نووسینێک لە جیهانی واقع بریتییە لە کۆپی کردنی ئەم ئایدیایە. ئایدیایەک کە هەیە و خۆی دەسەلمێنێ.
- توضیحات
- بازدید: 634
فەڕۆخ نێعمەتپوور
نووسین بەرجەستەکردنەوەی پێنج هەستە سەرەکییەکەیە، لێکگرێدانی جیهانە لە رێگای ئەم پێنج هەستەوە بە جیهانی دەروونی مرۆڤەوە. نووسین گێڕانەوەی حاڵەتە دەروونییەکانی مرۆڤە. رۆچوونە بە ناو جیهانی هەستە دەروونییەکاندا. هەروەها پرۆسەیەکە تێیدا هەموو شتێک ئاماژەیە بەم حاڵەتە دەروونیانە.
- توضیحات
- بازدید: 919