شێعر و پەخشان
پەرویز زەبیح غوڵامی
دراوسێیەکان دەڵێن:
لەو گۆڕەی دۆزیتیانەوە
تەنیا سەری شاعیرێک و
دەستی کرێکارێک و
قاچی سەربازێک زیندوو بوون.
- توضیحات
- بازدید: 1350
ئەحمەد ڕەزا
تۆ بمنێرە بۆ وڵاتێک لە وڕێنەکانم بخات و زمانی چاوەکانیشت نەگاتە من،خوێنبەربوونی هاوسەنگییم لێ دابماڵی.- توضیحات
- بازدید: 1060
سەباح ڕەنجدەر
چیاکان ڕووناک بوونەوە و سوارەکان لە دەمى ئاسۆ هاتنەخوارەوە / ئاسمان داگیرسا و دەچینە ناویەوە / ئێمە هەین وەک ئەستێرە و بوێریشین وەک بەیەکگەیشتى ڕەنگەکانى پەلکەزێڕینە / ناوکى پشکۆ ڕەنگى لە ڕەنگى پەلکەزێڕینە ماتترە.- توضیحات
- بازدید: 1092
سەلاح شوان
هەندێ جاریش
لەپەرێزێکدا لە چۆڵێ
هێلکە قەتێی زۆرم دیوە
ویستوومە خێراکەم بچم
کڵاوەکەم بهێنم
پڕی هێلکە قەتێ بکەم
- توضیحات
- بازدید: 453
دڵشاد مەریوانی
ڕووت و تەنیای
ڕووت و تەنیام
وەرە باخەڵمەوە بنوو
كەی لە (من) جیای
كەی لە (تۆ) جیام
ئەی حەقیقەت!
- توضیحات
- بازدید: 903
رۆستەم خامۆش
بـە چەشـنی شـەونم ئەشـكم دەڕێژی
تــــاڵاوی ژیـــنــم تــــۆ پـــێ دەچێژی
هــەتــا ئـــەو ڕۆژەی ئــاوێـتـەی گـڵـم
تــــۆ هــــەر میـوانــی لــە مـاڵـی دڵـم
- توضیحات
- بازدید: 1049
لە فارسییەوە: بەناز ئەحمەدی
حەزدەکەم لە بەیانییەوە:
نەک کانیاو، بەڵکو چەم بیت هەرچەند باریک!
دەریای وجوودم مەستانە لەئامێزت دەگرێ!
ئەوکات دەزانی!
"قووڵایی" چەند پڕمانایە!
"ئارامی" چەندە جوانە!
- توضیحات
- بازدید: 924
سەباح رەنجدەر
به ناوی دایك و باوكم گهرم دهبمهوه /وێنهیهكی بچووكیانم خسته مهدالیایهكی /شووشهی ڕوونهوه /هێڵی ناو دهستیان دووبارهبووهوه /وهك دوو كهوانهی ڕووبهڕوو حیكمهتێكیان دهستنیشان كرد /دڵت ههڵبگره و له خۆت مهتۆرێ /ڕوونترین شێوازی باڵ له شان ڕوانه
- توضیحات
- بازدید: 250
م. ن. ڕەحمان
جەللادەکان هەمیشە دەستێکی شکاویان هەیە
بۆ نووسینی پەیڤ
دەستەکەی تریان
پۆلیسێکی ترسنۆك گرتویەتی
- توضیحات
- بازدید: 307